پێی لەسەر پێ دانایە، دەڵێی کوڕی تڕتڕ پاشایە.
پێ لەسەر پێ؛ قاچ خستنە سەرقاچ، جۆرێک دانیشتنی تایبەتییە، زیاتر کەسە خانەدان و پاشاکان بەو شێوەیە دادەنیشن. تڕتڕ پاشا: مەبەستی لە کەسایەتییەکی سووک و بێبەهایە لە کۆمەڵگەدا، پەندەکە ئاماژەیە بۆ ناکەسێک کە لەناو کۆڕوکۆبوونەوەدا، بە جۆرێک دانیشێت کە ڕێزی بۆ گەورەکان تیانەبێت. [1]