Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,757
Şəkil 105,558
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,453
Video 1,419
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
خەبات و شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران
Kurdipediyanın Mega-Məlumatları sosial, siyasi və milli qərarlar üçün yaxşı köməkçidir...
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەبات و شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران

خەبات و شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران
ناونیشان: خەبات و شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران
ناوەرۆک: سیاسی
نووسین: #هیوا ساعدی#
وتەی پێش لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران $ئاواتە خوازم لەسێدارەدانم هاندەرێک بێت بۆ بەهێز بوون و سووربوونی نەوەکانی دووا ڕۆژی گەلەکەم لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستان، بێگومانم ڕۆژیک دێت لەم شوێنەدا و لە هەموو کوردستان دا ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵکریت$

$کوورتەک$
ساڵی 1865 ی زاینی لە ناوچەی پاڵوو، لەدایکبووە یەکێکە لە شێخەبەرزەکانی نەقشەبەندی لە پاش مردنی باپیرەی شێخ عەلی باوکی ناوچەی پاڵووی بەجێ هێشتووە و ڕووی کردووەتە شاری خنیس ( شێخ سەعید) خوێندنی دینی لەو شارە تەواوکردووە، پایە و ڕیزی کۆمەڵایەتی شێخ و زیرەکی و لێهاتوویی و دەوڵەمەندی بووەتە هوی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کوتایی هاوینی1923 (یوسف زیبا) کە سەرۆکێکی بزووتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری #بەدلیس# بووە لە پەڕڵەمانی تورکیادا، چووەتە شاری خنیس بۆ خزمەت و دیدەنی شێخ سەعید، لەپاش گۆرینەوەی بیروڕاو ڕوونکردنەوەی دید و بۆچوونیان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری هەڵگیرسانی شۆڕشێکی نوێ بدەن.
لە زستانی ساڵی 1923 تا ساڵی 1924 سەرۆک هوزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبوونەوەی فراوانیان لە ناوچەی پاڵوو بەستووە، کە تیایدا باس لە فراوانکردن و خۆسازدان بوو بۆ چالاکی کردن لەپێناو بزووتنەوەی نهینی و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نۆی بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەم کار و بڕیارەش تا ڕادەیەکی بەر فراوان بە یارمەتیی #شێخ مەحمودی حەفید# و#سمکۆی شکاک# بوو، هەروەها بڕیار درا یاداشتێک
دەربارەی پشتگیری نەتەوەی کورد بۆ (کۆمەڵەی نەتەوەکان عسبة الآمم) بنێرن، سەرهەنگ ( خالید جەبری) و (یوسف زیبا)، چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون بوون کە هەموو بڕیارە گرنگەکانی کۆمەڵەیان دە گەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەییەکی هەمیشەییان لەنێوان سەرۆک هوزەکاندا پەیداکردبوو، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ پارتی جمهوری پێشکەوتووی تورکیا پەیداکردبوو کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 1925 دامەزرابوو، بەڵام بەهۆی خیانەتکاری سەرۆکەکانی هۆزی خورمیک ( کەدەنگ و باس و خو ئامادەکردنی گەیاندە یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا، بە بڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک (یوسف زیبا و خالید جەبری بەگ) گیران و ڕەوانەی زیندانی بەدلیس کران، لەپاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پیویستییەکی گرنگ بەپەلە بڕیاری دا، کە شیخ سەعیدی پیران هەڵبژردرێت و بکرێت بە سەرۆکی (کۆمەڵەی سەرخۆبوون -خۆییبوون.)
شیخ سەعید لە پاش هەڵبژاردنی بە سەروکی کۆمەڵە بڕیاری هەڵگیرسانی مەشخەڵی بزووتنەوەی چەکدارانەی دا، بەڵام زیاتر دەیویست بڕیارەکە مۆرکی کوردستانی گەورەی پێوە دیاربێت لەبەر ئەوە عەلی ڕەزای کوڕی ناردە شارەکانی #ئامەد# و حەڵەب بۆ زانینی بیروبۆچوونی سەرۆکەکانی کوردی سووریا و ئێراق و ئیران، بۆ زیاتر ڕێککەوتن لەسەر کاتی گشتی ڕاپەڕینەکە، لە پاش کوبوونەوەیەکی گەورە لە شاری حەڵەب، هەمووان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە مافی نەتەوایەتی گەلی کورد بەبێ شورشێکی چەکدارانە مەحاڵە مسۆگەر بکرێت.
ڕوژی #21-03- 1925# دانرا بە یەکەم ڕوژی هەڵگیرسانی مەشخەڵی شۆڕش و ڕاپەڕین، لە نیوەی دوەمی مانگی یەکەمی ساڵی 1925 دا شێخ سەعید گەشتێکی بەزۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا کرد، گەرمی هەستی کوردانەی خەڵکی کورد کارێکی وای لێکەوتەوە کە شێخ سەعید شۆڕشی چەکدارانە دەست پێبکات لە دژی داگیرکەرانی تورک، دەچووە هەر ناوچە و گوندێک و شار و شاروچکەیەک بە کومەڵ لایەنگرو دۆست ڕوویان تێ دەکرد، تا دەهات خەڵکی چەکداری ڕاپەڕینەکە ڕوو لە زیاد بوون دەچوو، بەتایبەتی لە شاری گەنچ و ناوچەی #لیچە#، #خانی# و #پیران#، لە پێنچی شوباتی 1925 شیخ سەعید ناوچەی خانی بەجێهیشت لەگەڵ سەد سوارەی ئازا بەرەو گوندی پیران بەڕێکەوتن بۆ ماڵی (عەبدول ڕەحیم) ی برای، لە هەمان شەودا مەفرەزەیەکی سوپای تورک بەسەرۆکایەتی هەردوو ئەفسەر (حوسنی ئەفەندی و مستەفا عالیم) کە هاتبوون بۆ گرتنی چەند کەسێک لە گوندنشینەکان، دوواجار شێخ سەعید ڕازی نەبوو کەکەس بگیرێ، ئەمە بووە هوی ئەوەی کە هەردوولا سەنگەر لەیەکبگرن، لەپاش شەڕ و تەقەکردن چەندین کەس لە مەفرەزەی دوژمن کوژران و ئەوانی تریش بە ئەسیری گیران، ئەم ڕووداوە لەپڕە بووە هوی ڕێگرێکی سەرەکی ناوەخت لە کامل نەبوونی خۆ ئامادەکردنی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید، کاتێک شێخ تاهیر ی برای شێخ سەعید، ئەم هەواڵەی بیست، بێ وەستان و چاوەڕوانی لە 10 ی شوباتی هەمان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکەی لیچەی کرد و دەستی بەسەر گشت پارە و نووسین و نامە وتەلگرافی نهێنی ڕژێم دا گرت.
لەڕوژی 11 ی شوباتدا، لەگەڵ دوو سەد هەزار سوارە چوونە خزمەت شێخ، ئەم ڕوودا و هۆکارانە بوونە هۆی سستبوونی هەندێ کاری شۆڕشەکە ڕێگەیان لەدوا خستنی شۆڕشەکە گرت بۆیە شێخ سەعید ( بەناچاری پێش وەخت بڕیاری دەستپێکردنی ڕاپەڕینەکەی دا، بەپێی ئامارێکی ئەو کاتە، ژمارەی پێشمەرگە کوردەکان تەنیا لە چوار و لایەتدا نزیکەی شەش سەد هەزار کەس بوون بەرانبەر ژمارەی هێزی تورکەکان کە لە سەد هەزار کەمتر بوون جگە لەوەی لەم ناوچانەدا نەتەوەی چەرکەس و عەرەب و ئەرمەنیشی تێدابوو، ئەم کەمینە نەتەوانەش زۆر چەوساوە و ستەملێکراوی ژێر دەسەڵاتی تورک بوون بۆیە زۆربەیان لە شۆڕشەکەدا بەشدار بوون و هاوکاری و پشتیووانیان نیشاندا و (شێخ سەعید) سەروکایەتی سوارە پێشمەرگەکانی حاجی حەسەن و عومەری خارۆ هۆزی مەستان و بۆتان ی باشووری چیای کوچەرانی دەکرد هێزی ساڵح بەگی خانی هێزەکانی شێخ شەمسەدین یش هاتنە ناوچەی مادن و شێخ ئەیوب یش لەگەڵ هەزاران سوارەی پێشمەرگە چوونە ناو ڕیزەکانی ) شێخ عەبدول ڕەحیمی برای شێخ سەعید ، بەرەوڕزگارکردنی شاری ئامەد ڕۆیشتن، شیخ سەعید لەسەرەتاوە هەستیکرد کە هێزەکانی لە توانایان نییە شاری ئامەد، ڕزگار بکەن بۆیە بیری لە ڕیگای تر کردەوە بۆ ئەمەش کەوتبووە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی تورک تا بواریکی لەبار بۆ ڕاپەڕینی کوردەکانی ناو شارەکە بڕەخسێنێ، هەر چەندە بوار و ڕێگا نەبوو بۆ گەیاندنی هیچ جۆرە چەکێک بۆ خەڵکانی ناو شارەکە، گەمارۆدانی شارەکەش زۆری کێشا، سوپای دوژمنیش لەناو شارەکەدا ڕازی نەبوون کە دەستبەرداری بەرەنگاری و خۆڕاگرتن ببن، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پێشمەرگە هێرشی بە جورەها چەک دەست پێکرد بەڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند، لە دەرگای ماردینی شارەوە کەرتێکی پێشمەرگە و خەڵکی شار یەکتریان گرتەوە و کەوتنە پەلامار بۆ سەر سوپای دوژمن، تورکەکان سەنگەری پتەویان لی دابوو، لە هەمان کاتدا خاوەنی سەدان چەکی نوێ بوون و توانای سەرکەوتنیان زیاتر بوو، لە پاش شەرێکی قوورس و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە
هەردوولا، کەرتی هێرشبەری پێشمەرگە و خەڵک ملیان دایە بەر پاشە کشەکردن و گەڕانەوە دواوە لە پاش دوو سێ هێرش پێشمەرگەکان کە تێدا سەرنەکەوتن، بە تەواوی بڕیاری وازهێنان لە گەماروی شارەکە و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن شێخ سەعیدەوە درا، ڕیزەکانی شۆڕش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو شپرزەیی و پەرش و بڵاوی دەچوو، بە تایبەتی کاتێک سوپای دوژمن لە باکوور و باشوورەوە بە هێزی زۆر هێرشیان هیناو گەماروکەیان پێچەوانە کردەوە لە شکری جەندرمەش بۆ هێرش بردنە سەر دوا هێزی پێشمەرگە و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە چەندین لاوە هێرشی دڕندانەیان برد و کوشتار و قەتڵ عامیکی ناڕەوایان لەخەڵکی بێ گوناﮪ و ڕەشوڕووتی کورد کرد.
لە کوتایی مانگی نیسان بەهۆی خیانەت و جاشێتی سەرۆک هۆزی جبرانان و دەرەبەگی تاوانبار قاسم بەگی جبران ( شێخ سەعید، شێخ عەبدوڵڵا، عەلی غالب، ڕە شید ئاغا و بیست و شەش شۆڕشگێڕی تر لەسەر پردی چەمی مۆراچ لە ناوچەی گەنج بەدیل گرتن دانی بەدەستەوه..!)
لە دوای دادگایکردنی شێخ سەعید و هاورێکانی لە کۆتایی مانگی ئایار کە دەستی پێ کرد و ماوەی یەک مانگی خایاند، جگە لە شێخ سەعید، چل و حەوت تێکۆشەری کورد بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرا و لە
شاری ئامەد، بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە و بووێرانەوە لە سێدارەدران گیانی پاکی خۆیان کردە قوربانی ڕێگەی خاک و نیشتمان، شێخ سەعید بۆ دواجار لەژێر پەتی سێدارەدا فەرمووی: ( (بەهیچ شێوەیەک پەشیمانی ئەو تیکۆشانە نیم.. لە پیناوی نیشتمان و گەلەکەم گیانم بەخت دەکەم. ئەوەندەمان بەسە کە نەوەکانی دواڕۆژمان لەبەرانبەر دوژمنانیاندا، شەرمەزار و خەجاڵەت نین و شانازی بەمێژووی خویانەوە دەکەن، ئاواتە خوازم لەسێدارەدانم هاندەرێک بێت بۆ بەهێزبوون و سووربوونی نەوەکانی دووا ڕۆژی گەلەکەم لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستان.. بێگومانم ڕۆژیک دێت لەم شوێنەدا و لە هەموو کوردستان دا ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵ بکرێت.) )
$گرنگی شۆڕشەکە$
1- یەکەمین خە باتی گەشەدار و گەورە بۆ سەربەخۆیی کوردەکانە، ڕۆڵی ئازادی لە هەڵگیرساندنی ئەم خە باتە ڕۆڵێکی سەرەکی بوو
2-خوێندکاران و مرۆڤی کورد لە بواری دەستگاکان و ستاف لە ناو ڕێزەکانی ئەم شۆڕشەدابوون.
3- کاریگەریی لە ڕادە بەدەری نەتەوەپەرستان و غەیرە ڕۆخانییەکان ودە ستگامیللیەکان دەبێت لە ئەم خە باتە کە ڕێبەرکە بە شێخ بۆ جیابکرێتەوە.
شۆڕشی شێخ سەعید بە تایبەت لەگەڵ شێخەکان بووە و ئەمە بڕیارێکی بیرمەندانە و سەرنج ڕاکێشانە بوو، کە لە ساڵی 1921 بەدواوە لەلایەن ئازادی گیرابوو ئەم بڕیارانە لە کونگرە ی ساڵی 1924 باس کران و ڕێگەپێدان دراوە، ئەم باسە لە خەبات چەردەیەکی مەزهەبیبووە.
ئاکامی لێکۆڵینەوەی ئازادی لە ستراتیژی و تاکتیکی پێویست بەهۆی بە ڕێوەبردنی ، شۆڕشێکی سەرکەوتووبوە ئەمە لەحاڵێکدایە کە خە باتی شێخ سە عید خەبا تێکی نە تە وە یی بووە ، دە نگدە ڕان وڕاگە یاندن ودرووشمە کانی هە مووی چەردەیەکی مەزهەبی بووە.
زۆربەی لێکۆڵەرەکانی تورک ئەم خەباتەیان لە مەقامی خەباتێکی مەزهەبی کە هەڵسێنەری هە ستی گەلی کوردبووە دژبە دەوڵەت وەسفدەکە ن. بەڵام بە تازەیی بڕێک لە لێکۆڵەرەکانی تورک ئەم شۆڕشە یان لە مە قامی شۆڕشی نەتەویی لە کۆمەڵی مەزهەبی وە سفکردووە. بنەڕەتی ئەم بۆچوونە ئەمەیە کە شێخ سە عید ئەوجۆرە کە لە پێشینەی وادیارە نەتەوە پەرستێکی بە پەرۆش بووەبیروڕای زۆربەی لێکۆڵەرەکان لە دەیەکانی 1960و1970
ئەم بۆچوونە یان بووە، کە نەتە وەپەرستی و قەرار و تەوزیمی ئایینی و ڕۆحانییەت پێکەوە سازگاریان نییە، بەڵام سە بارە ت بە شێخ سە عید سە لمێنراو نییە.
(مارتین برویین) تاقە لێکۆلەرێکە کە ئەم خە باتەی بە چڕوپڕی باسکردووە و دەڵێت: (یەکەمین ئامانجی شێخ سە عید و ڕێبەرانی ئازادی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ بووە.)
شێخ سە عید، وێنەی پیاوێکە کە لەگەڵ ئەوەی کە نەتەوە پەرستێکی بە پەرۆش بووە ئیماندارێکی بە بڕوا و قەرار بووە، ڕەنگە زۆری دیکە لەڕێبەانی ئازادی وخەبات لەهەڵوەشاندەوەی خەلافەت بەسەختی تێکچوون، بۆ هەر کوردێک ئاساییە، کە لە خەباتەکەدا ئامانجەکانی نەتەویی و ئایینی پێکەوە ئاوێتەبوون.
بە بڕوای زۆربەی کوردەکان ئەو شێخانەی کە وڵاتیان ڕێبەڕی دەکرد، مرۆڤێکی ئایینی و لە هەموو گرینگتر کوردبوون (ڕووداو و پڕۆسە گرینگەکانی تر لەم شۆڕشەدا کاریگەریان بووە ، زۆرێک لە ڕێبەرانی خەبات دەیانویست
زەمینەکانی خۆیان بپارێزن و چاودێری خۆیان لەسەر مەڕ و ماڵات، یاسایی و مافی هە مووی بە شتێک لە ئەو کاریگەریی چەمکی حوکمەت لە بواری جیایی دین لە ڕامیاری و ڕامیاری، لە سانترالیزم-ناوەندگەرێتی
داخورێنن بپارێن یا دەکرا بپارێزن.
خەباتی شێخ سە عید خاڵێکی ڕوون لە مێژووی نەتەوەی کوردبووە، هەر لەم بوارەوە، نەتەوەگەرایەتی بنەما سەرەکییەکانی دەستگاوگەشەدانی ئەوەبووە، سەلمێنەری ئەم باسە خەباتە نەتەوەیی و مەزهەبییە بەرینەکانە کە درووشم و بانگهێشتی نەتەوە پەرستانە بەکار دەهێنن. خە باتی شێخ سە عید ڕێگایەک لە ناسیۆنالیزمی کورد لەگەڵ ئەوانەی بەڕێوەی دەبرد بە ڕوونی پیشان دا.
لە خەباتەکانیزیلان 1920، ئاگری (1926-1932) درووشمە سەربەخۆیی خواستنەکانی گەلی کورد بەکارهێنرا، یەکێ ڕەوکانەی سە بارە ت بە خە باتی شێخ سە عید لە 1925خە باتە کانی کوچک خان لە باکووری ئێران لە ساڵی (1914تا1921) بە ڕواڵەت بەکارهێنانی کاریگەریی خەباتکەران لە چەکە نوێیەکان شۆڕشە کە دابوو. هاوبەشی مرۆڤی سەر بە عەشایەری کورد-عەرەب و ئێرنی لە هێزەکانی عوسمانی و قاجار و بەریتانیا و شناسی ئەو لەگەڵ گۆڕانکاری زۆرێک کە لە تێکنۆلۆجی چەکەکان و گۆڕانکارییەکان کە لە ساڵەکانی 1880 قۆشەنەکان ڕووی دا بوو، یارمەتییەک بۆ پتەوی ئەم بیروڕا، کە ئەم چەک و شێوە دەستگایانە دەتوانن کاریگەریان لەسەر ئەم ڕاپەڕینە دانێن، بەڵام ئەم سێ شۆڕشە کە بە هێزێکی زۆرتر ناسیۆنالیزمێکی پتەوتر ڕوودەربوون، لە بواری گە لی کوردکە لە وڵاتی بە هێز و ناسیۆنالیزمی تورک بووکە تا ڕادەیەک پێش چۆتر لە ناسیۆناڵیزمی کوردبوو، هەر ئەم ڕەوتە لە بواری کوچک خان درووست بووە، کە جەنگەڵییەکان لە ساتە قەیرانییەکان لە یاری و یە کگرتن شۆرەوی و ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی بێبەش بوون. دەوڵەتی ئێران واتا دوژمنی جە نگەڵییەکان لەلایەن بریتانیای گە ورە دەستگیری لێ دەکران، توانی شۆڕشەکەیان ببەزێنت، بە پێچە وانەی شۆڕشی شێخ سە عید هێزەکانی بریتانیا ڕۆڵی سەرەکیان لە تێکچوونی و بە زینی ڕاپەڕینی جە نگە ڵیە کان و شۆڕشی ئێراقییەکان بۆ شناسی لەگەڵ چەکە نوێیکان، بەڵام نە دیپلۆماسی نوێ بوو بەهۆی ئەوەی کە ڕێبە ڕانی هەر سێ خەباتەکە پێش لە کاتی دیاری کراو و ناوەخت دەست بەکاربوون، خەباتی شێخ سە عید خە باتێکی عەشیرەتی بوو، بڕێک لە مرۆڤی چۆڵپەڕست کە لەناو شۆڕشەکە د اهاوبەشیان بوو زیاتر لە ئاماژەی خەڵکێک بەم جۆرە بوو، کە لە شۆڕشەکانی ئێراق و جە نگەڵییەکان هاوبەشیان بوو، ئەژماری جووتیاران سەر بە عەشیرە یا سەرۆکانێک کە لە شۆڕشەکە دا، هاوبەشیان بوو کەم بوو
ڕێبەڕانی شۆڕش، وەرزێران و جووتیاران بۆ شۆڕشکە بانگهێشت نەکرد، هۆکارەکەی ئەمەبوو کە بۆ خە ڵک و جەماوەرەکە بایەخیان نە دەدا.
$هۆکاری ناوەکی سەرنەکەوتنی شۆڕشەکە$
-بۆچوونیان ئەوە بوو کە وەرزێران و جووتیاران لە ترسە سەر بە فەرمانی خاوەن زەوییەکان بوون.
-یا بۆچوونیان وابوو کە خۆیان حەز لە شۆڕشەکە ناکەن.
-ڕەوتی جووتیاران و رزێرەکان لە شۆڕشە کانی ئێراق و جە نگەڵییەکانی ئێران زۆرترلە شۆڕشی شێخ سەعید بوو. لەو ناوچانەدا کە شۆڕش هە ڵگرسابوو زەوی کەم لەژێر دەستی ئاغاکان و دەرەبەگەکان بوو، کە
زۆرتریان ئاغاکان، بە ئاژەڵداری سەرقاڵبوون.
-بەڵام جێی سەرنجڕاکێشە، خاوەن زەوییەکانی ئامەد بەرانبەر بە شۆڕشیی شێخ سەعید وەستانەوە، هۆکاری ئەو بەرەنگارییە کە لەلایەن خاو ەن زەوییەکانی ئامەد ڕووی دا ، ئەوە بوو کە ئەم خاوە ن زەوییانە زۆریان لەگەڵ حوکمەت دا لە دابینکردنی خواردن و ئابووری ڕۆڵی گرینگیان دەگێڕا.
ئەمە لەکاتێکدا بوو کە شاری ئامەد لەلایەن شۆڕشیگێڕانی شێخ سەعید گەمارۆدرا، یارمەتیی ئاغاکان لەگەڵ حوکمەت بە مانای پە یوندەییەکی قووڵی نێوان کە ماڵیستەکان و ئاغاکان و سەرۆک هۆزەکان بوو، کە کەماڵیستەکان متمانەی زۆر بە سەرۆک هۆزەکان و ئاغاکان بکەن.
-لە شۆڕشی شێخ سەعید بەشداربوونی نێوان خە ڵکی گوندەکان و شارەکان کەم بوو ئامەد کە یەکێک لە شارەگەورەکانی کوردستان بوو کە لایەنگری لە شۆڕشیی شێخ سەعید نەکرد، بە شداربووانی خەڵکی شارەکان لە شۆڕشە کانی ئێراق وجە نگە ڵییەکانی باکووری ئێران زۆرتر لە شۆڕشی شێخ سەعید بوو.
$ئەنجام$
شۆڕشی شێخ سەعید سەرەتاییترین شۆڕشی نەتەوەیی کوردە لە دوای شە ڕی یەکەمی جیهانی بوو. کێشەکانی ئەم شۆڕشە وەکوو شۆڕشەکانی تری کوردستان بوو، کێبەرکێ و ئاڵۆزی لەنێوان هۆز وعە شیرەتەکان، کێشەکانی نێوان شیعەکان و سوننەکان، هەروەەها کێشەکانی نێوان نەقشبەندییەکان و غەیرە نەقشییەکان، دڵساردی لەناو خەڵک زۆرتردەکرد.
کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان شارەکان و گوندەکان ، خاوەن زەوییەکان و ڕەشاییەکان ئەم شۆڕشە ی لاواز تر کرد.
بە ڵام شۆڕشی شێخ سە عید شۆڕشێکی ناسیۆنالیزمی بووکە بەرانبەر بە ناسیۆنالیزمێکی تر لە چەشنی خۆی دا، کە تورکەکان بوون، کێبەرکێی دەکردکە زیاتر لە سی ساڵ زۆرتر لە ناسیۆنالیزمی کورد سەری هەڵدابوو، هە ڕوە ها وڵاتانی ترش لایە نگری یان لێ دە کرد .ملیۆن ها تورک خۆیان بە خاوەنی نیشتمانێک دە زانی کە ملیۆن ها کورد لە بیری دروس کردنی کوردسانێکی سە ڕبە .خۆ دە کرد، ئە مە ش بوه هۆی فراوان بوونی ناسیۆنالیزمی تورک بەرانبەر بە کوردەکان.
$ڕەوتی شۆڕشی شێخ سەعید لە بواری ڕامیاری و ناوچەکە دا$
لە دوای کوشتن و گواستنەوەی ئەرمەنییە کان لە شە ڕی یەکەمی جیهانی مە ترسی بۆ سەرکوردە کان زۆرترئاشکرا بوو.
(مە تین توکر) ی لێکۆلەر دەڵێت: (ئەگەر هێزی کوردەکان یە کگرتووترش بوایەن بەڕامبەر بە تورکەکان دەیان دۆڕان ) هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنەتەوە کە هێزی تورکەکان بە ئەزموون و هەروەها لایەنگری وڵاتانی تر لە پشتیان بوو، (بە ڵام ئەم شۆڕشە گرینگ تر لەوە بو و کە (توکر) لێکۆڵەر باسی دەکات چونکە ئەم شۆڕشە نوێنەری ڕاستەقینەی نەتەوەیەک بوو، کە بە ڕامبەر بە ناسیۆنالیزمی تورک، خەباتی دەکرد و مەترسییەک بوو بۆ داهاتوی تورکیا.
لە کۆتایی دا دەتوانین بڵێین: شۆڕشی شێخ سەعید شۆڕشێکی سەرەتایی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووکە لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە ناوچەکەدا ڕوویدا بووبەهۆی ئەوە کەکێشەی کورد لە جیهان ڕەنگوڕوویێکی نوێ بەخۆی بگرێت، هەروەها، هەستی نەتەوایەتی کورد بەرەو قۆناغێکی هە ستیار بەرێت.
#10-06-2020#
[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 669 dəfə baxılıb
HashTag
əlaqəli məqalələr: 6
Yayımlanma tarixi : 00-00-2020 (4 İl)
Məzmun kateqoriyası: Siyasi
Nəşrin növü: Çap edilib
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq سەریاس ئەحمەد tərəfindən 14-07-2023 qeyd edilib
Bu məqalə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ئاراس ئیلنجاغی tərəfindən 15-07-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 669 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,757
Şəkil 105,558
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,453
Video 1,419
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Qadınlar Kitabxana - Sənəd növü - Tərcümə Kitabxana - Nəşrin növü - Çap edilib Kitabxana - Ləhcə - Azerî Kitabxana - Bir neçə dəfə dərc olunub - Erê Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Kitabxana - Orijinal Dil - Rusca Kitabxana - PDF - Yox Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.609 saniyə!