=KTML_Bold=تیمى یەکێتیى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى چوونی شاندى حکوومەتى هەرێم بۆ بەغدا نین.=KTML_End=
ڕێکەوتی #16-07-2023#، شاندێکى #حکومەتى هەرێمى کوردستان# کە لە سەرۆکى دیوانى #ئەنجوومەنى وەزیران# و سەرۆکى فەرمانگەی هەماهەنگى و سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایى پێکهاتبوون بە مەبەستى جێبەجێکردنى یاساى بودجە سەردانى بەغدایان کرد.
سەرەڕاى گەڕانەوەى تیمى یەکێتیى لە حکومەت بۆ ئەنجوومەنى وەزیران، بەڵام نە جێگرى سەرۆکى حکومەت و نە وەزیرەکانى یەکێتیى ئاگادارى ناوەرۆکى کۆبوونەوەکانى نێوان بەغدا و #هەرێمى کوردستان# نین و هیچ کام لە ئەندامانى تیمى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لە حکومەت بۆ نێو شاندەکە بانگهێشت نەکراون.
بانگهێشتنەکردنى تیمى یەکێتى لە کاتێکدایە کە لە ماوەى ڕابردوودا لە تەواوى کۆبوونەوەکانى هەرێم و بەغدا لە کابینەى نۆیەم زۆربەى جار نوێنەرێکى یەکێتیى لەنێوانیان وەزیرى پلاندانان و سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران بەشداربوون. [1]