ئەم ڕۆمانەی (کاف-کاف) م خوێندەوە.
پێشتریش وتومە خامەکەی کافکاف بۆ خۆی کامێرایەکە و وشەکانی هێندە ئۆستایانە پێکەوەناوە، وای لێکردون بێنە گۆ و هەر بەشێکیان ببنە تابلۆیەک و ئاوازێکی شیعری زەریفیان هەبێ. خوێنەر لێیان نەبێتەوە...
نموونە:
- ل94 دەروێش شەڕڤانێکە وێنەی نییە و نابێتەوە، کاتێ شمشێر هەڵدەکێشێ، شاخ دەکشێتەوە. کاتێ ڕم ڕادەوەشێنێ، مەپرسە چ بەزمێ دەنێتەوە. کاتێ تیر دەخاتە بەر کەوانێ، با دەوەستێ، باڵدار هەناسە ڕادەیرێ، دوژمن چۆکی دەشکێ.
لەم ڕۆمانەدا ئەم هێڵە سەرەکیانەم بەدی کرد:
• ئاوێزانکردنی شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی، کە بۆ خۆی سەرەتایەکی باشە بۆ بەستنی پردی نێوان دەڤەر و ئاخاوتنەکانی کوردی. هەرچەند دەبوو نووسەر لە پەراوێزەکان مەبەستی هەندێ وشە شیبکاتەوە.
• ئاشناکردنی خوێنەر بەو دەڤەرانەی دەروەی شوێنی نیشتەجێی نووسەر.
• وێناکردنی کاریگەریی قارەمانییەتی شەرڤانەکانی ڕۆژاوا و بە هانا چوونی پێشمەرگە و گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ بەرگری..
• باڵادەستبوونی هەستی نیشتمانی پێش ئایینی، بە تایبەتیی لە کەسێتی ( دەروێش و ئەیدڵێ) ، کە هەریەکەیان سەربە ئایینێکی جیان، بەڵام کوردن.
• پێناسەی نەیارانی گەلی کورد، لە عارەب و تورک و بنەماڵەکان...
• دووبارە زاڵبوونی هەستی ئایینی بەسەر فرەیەکی گەلی کوردا بوونیان بە سەرباز لای ئوسمانییەکان و ئامادەییان بۆ لەناوبردنی ئێزیدییەکان...
ئەم لاپەڕانە و دەیان تکێستی ناو ئەم ڕۆمانە ئەو ڕاستیدانەی سەرەوە پشتڕاست دەکەنەوە:
- ل 132 زۆر پاشا هەڵیدایێ: کچەکەم لە شەڕی ڕوها، شانبەشانی دەروێش شەڕی کردووە، ئەڤدی بەگ: ئەیدلێ جێی شانازیمانە. کچانی شنگالیش هەموو لەسەر پێ بۆ هاتنە شەڕێ ل 253
زۆر پاشا بەوردی لەشکرکێشیی ئۆسمانیی ڕوونکردەوە، باسی ژمارە و سەرلەشکرەکانی دوژمنی کرد. باسی ئەو ﮪۆزانەی کرد بەیەل لەشکری ئۆسمانی کەوتوون، وەل: شەمەڕ و عەنە و حەی و عبێد و جیسی و... ناوی هەندێ بەرپرس و سەرلەشکرەکانی دوژمنی هێنا، وەل: کوسە مستەفا پاشای سەرداری حەلەب، ئوەون برایم پاشای سەرداری ڕەقە، عومەر پاشای ماتییە، عەفەر جیسی و جیلۆ برایم و... ناوی هەندێ سەرۆل هۆەی کوردی هێنا کە ناپاکییان کردووە و دەیەس سوپای ئۆسمانی کەوتوون..
من دەربارەی ئەم ڕۆمانە لەوە پتر هیچ نانووسم، بۆ خۆشم چێژێکی تایبەتیم لە خوێندەوەی ئەم ڕۆمانە و ئەوانی دی کافکاف دیتوە. زمانێکی پاراو و کوردییەکی ڕەسەن و خاوێن...
#ئاسۆ بیارەیی# ، 19-07-2023 [1]