ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #17-08-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووە وە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و #هەرێمی کوردستان# کرا، هەروەها جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی ئێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێکران. [1]