بەپێی وتەی پەڕڵەمانتارێکی پێشووی ئێراق، لە #هەرێمی کوردستان# بەرپرسانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# 200 پاڵاوگەی نایاساییان هەیە کە لە بری بەنزین (نەفتا) بەرهەم دەهێنن، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
#غالب محەمەد#، پەڕڵەمانتاری پێشووی ئێراق، دەڵێت: لە ھەرێمی کوردستان 200 پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە هیی بەرپرسانی پارتی و یەکێتین.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەو پاڵاوگانە بەنزین بەرهەم ناهێنن، بەڵکوو ماددەیەک بەرهەم دێنن بەناوی نەفتا کە لە وڵاتان قەدەغەیە.
غالب محەمەد، ئەوەش دەڵێت: نەفتا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونی هاووڵاتییان بە شێرپەنجە.
پاڵاوگە نایاساییەکان بەشێوە و ژمارەی جیا بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشبوون.
تەنیا 3 پاڵاوگەی یاسایی و فەرمی هەن، ئەوانیش پاڵاوگەکانی ( کار، قەیوان، تاوکێن)، لەگەڵ 23 موڵەت پێدراو.
لە سنووری پارێزگای #هەولێر# 140 پاڵاوگەی نایاسایی هەن.
لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# 24 پاڵاوگەی نایاسایی هەن.
لە سنووری پارێزگای #دهۆک# 28 پاڵاوگەی نایاسایی هەن.
ئەو پاڵاوگانە لە 2008 ەوە بە نایاسایی لە هەرێم کاردەکەن. [1]