ناونیشان: چۆن ئەوڕەحمان دووڕە بووە بەشیریست؟
نووسەر: #سیروان ڕەحیم#
ڕۆژی دەرچوون: #31-07-2023#
ساڵی 1995 لە بەرلین، لە ماڵی کولتوورەکانی جیهان، کۆنفرانسی ئەحمەدی خانی سازکرا. زانای ئایینی و وڵاتپارێزی نێودار سەیدا ئەوڕەحمان دووڕە یەکێک لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە بوو. زانای ناوبراو ئەوکات سەرۆکی بزاڤی ئیسلامی کوردستان بوو لەدەرەوەی وڵات.
لە کۆنفرانسەکەدا، ئەوڕەحمان دووڕە وەکوو زانایەکی ئایینی باسی لە خانی دەکرد، وەکوو مەلایەک لەسەر سەکۆی کوردایەتییەوە بئاخڤێ، بە جۆش و خرۆشەوە باسی لە تێزی کوردایەتی لەلای خانی دەکرد و وەها قسەی دەکرد:
هەر کوردەک ب شەرەف و ب ناموس، ئێدی سەرۆک بە، سیاسەتڤان بە، کارمەند بە، هەر تشتەک بە، هەر کوردەک فەرزە ل سەر وێ ئان وی کوردایەتی بکە ئو کار ژ بۆ چێبوونا دەولەتا کوردی بکە. دەولەتا تە توونە بە دین ئو ئیمانا تە ژی ژی نینە. ئەم دبیننن کو داگیرکارێن کوردستانێ مزگەڤتێن کوردستانێ وێران دکن، هەروەسا قورئانێن د وان مزگەفتان دە ژی دشەوتین، ما هون نابینن؟ ئانجاخ مرۆڤێن کۆر وان تشتان نابینن. ئەم نەبن خوەدی دەولەت، ئەمێ چەم ئو چەم بچن.
سەیدا دووڕە، تووڕە دەبوو، تاکوو دەهات بە جۆش و خرۆشتر دەبوو، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەوما ئەز سەرێ خوە ژ بۆ حەزرەتێ خانی دتەوینم، ژ بەر کو؛ ب بەها ئو قیمەتا دەولەت، هەبوونا سەردار ئو سەرۆک حەسیایە، بەری سەدان سالان، ل سەر مژارا لەشکر ئو دەولەتێ نڤیسی ئو وان تشتێن حەیاتی ب کوردان دا فێم کرن. براتی ئو ب هەڤرە ژیانەک وسا دەرەوە، مینا نها داگیرکارێن کوردستانێ دبێژن، خاپاندنە، گەرەک مالا من ژی هەبە، چێ نابە ئەم نە د ماڵەکی دە ب هەڤ ڕە بژین، یانی د مالا وە دە، ئەز بن دەست ئو کۆلە بم، نا ئەز ژی مالا خوە دخوازم، دەولەتا خوە دخوازم، ئەز د دەولەتا خوە دە بم، هنگێ هەر کەس دکارە د مالا خوە دە بەحسا جیرانەتییەکە باش بکە.
لەگەڵ مامۆستا جەمال نەبەز و حەسەن هاوڕێیەکی باکووری، هاوشانی یەکتر دانیشتبووین و گوێمان دەگرت. لە سۆنگەی قەدەخەکردنی زمانی کوردی دا لە باکووری کوردستان و تورکیا، حەسەن بە گەورەیی و لە بەرلین فێری کوردی ببوو. وەکوو خۆی دەیگوت، لە خێزانێکی گەورەدا ئەم تاکەکەس بوو ئەو بڕە کوردییەی دەزانی. باش لە زمان و دەربڕینی کلاسیکیی سەیدا ئەوڕەحمان دووڕە حاڵی نەدەبوو. ئەو هاوڕێ باکوورییەمان لە مامۆستا جەمال نەبەزی پرسی: مامۆستا، سەیدا بۆچ بە تووڕەیی و دەنگی بەرز قسە دەکات؟ چما باسی خانی ناکات؟ بۆچ لە باسی دەوڵەت و کوردایەتی دا زۆرتر دەنگ هەڵدەبڕێت و تووڕە دەبێت؟
مامۆستا نەبەز لە وەڵام دا وتی: بیرمەندێکی کورد هەیە، ناوی بەشیر موشیرە، دەیناسیت؟ هاوڕێیەکەمان بە نەخێر وەڵامی دایەوە. مامۆستا جەمال نەبەز پێیگوت: ئەگەر ئەو زاتەت ناسیبا، باش باش حاڵی دەبوویت سەیدا ئەوڕەحمان دووڕە باسی چی دەکات. سەیدا تێز و تێگەی مامۆستا بەشیر لەبارەی کوردایەتییەوە ڕوون دەکاتەوە، باسی ئینفیساڵییەت دەکات، جوداخوازی، بوێلوجولوک، سێپاراتیزم، مامۆستا نەبەز چونکە زمانی تورکیشی دەزانی، ویستی بە زمانی تورکی و تەنانەت بە ئەڵمانیش بیخاتە دیماغییەوە، پاشان وتی، زۆر بە کوورتی ئوستاد گوتوویەتی:
ئەوەی ئینفیساڵی نەبێت، گەوادە. حەسەن، کەمێک داما، تاسانێک کەوتە سەر ڕووخساری، بەڵام تاسانێکی تیژتێپەڕانە بوو، پێکەنی و وتی: خوەدێ گەلەک ڕاست گۆتییە. مامۆستا نەبەز وتی، بزانە هەموو کوردێکی ڕەسەن بەشیریستە.
ئەوەی مامۆستا جەمال نەبەزی ناسیبێت، دەزانێت زۆرجار توورەکەیەکی پێبوو، لە ناو توورەکەکەدا تەرمۆزێک ئاوی گەرم، کوپی یەکجارە، چا و هەندێ شتی دیکە هەبوون. پاش ئەو دانیشتنە وتی با باچینە دەرێ و لەناو باخچەکە چای ئینگلیز بخۆینەوە. توورەکەکەی کردەوە و کەرەستەکانی چای دەرهێنا. مامۆستا نەبەز، حەسەن و من، سێقۆڵی و چوارمەشقی دانیشبووین. پاشان سەیدا ئەوڕەحمان دووڕەیش هات و مامۆستا نەبەز بە سرووشتی میهرەبانانە و چاوتێرانەی خۆی چای پێشکەش کردین. مامۆستا جەمال نەبەز ئاماژەی بە حەسەن کرد و بە سەیدا دووڕەی گوت: ئەم هاوڕێیەمان باش لە تووڕەبوونی جەنابت حاڵی نەدەبوو، کاتێک �%