ناونیشانی پەرتووک: حوسێنی زێڕینگەران (فرووهەر) بە ڕیوایەتی وێنە
ناوی نووسەر: #حەسەن قازی#
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
حوسێنی زێڕینگەران (فڕووهەر) سەرۆکی کۆمەڵەی ژیانی کورد، سیمایەکی هەڵکەوتوو بەڵام کەمتر ناسڕاوی مێژووی سیاسی نەتەوەی کوردە. لەم پەرتووکەدا حەسەن قازی بە یارمەتیی وێنەی ناو ئاڵبۆمی بنەماڵەیی فڕووهەر و هەندێک سەرچاوەی نووسراو هەوڵ دەدا ئەو ڕۆڵەیەی نەتەوەی ستەملێکراو بەڵام سەربەرزی کورد بە وەچەی نوێ بناسێنێ. بێگومان بە بێ هاوکاری بنەماڵەی فڕووهەر بە تایبەتیی نەمر ئیبراهیم زەردووش فڕووهەر ئەو کارە ڕانەدەپەڕێ، ئەم بەرهەمە لەلایەن ناوەندی 49 کتێبەوە چاپ و بڵاوکراوە. [1]