لێرەوە هەتا بانە
هەموو سۆفی سەرپانە
#بانە#: یەکێکە لە شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەبەست لە بەڕووە، لێرەوە هەتا بانە، مەبەست لەنێوانی دوو جێگەی دوورە، هەموو سۆفی سەرپانە، هەمووی داری بەڕووە، سۆفی و داری بەڕوو هەردووکیان بەیەک چووێنراون چونکە مێژوویەکی درێژیان لە کوردستاندا هەیە. وەڵام (بەڕوو) . [1]