=KTML_Bold=پارتى و پێکهاتەکان هەڕەشە دەکەن=KTML_End=
دواى چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە لەسەر سکاڵاکانى سەر یاساى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان هێشتا دادگاى فیدڕاڵى ئەنجامى سکاڵاکانى ڕانەگەیاندووە و ئەنجامەکەشى ئەگەرى هەیە کێشە لەنێوان حیزبەکانی کوردستان درووست بکات.
وابڕیارە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو، ڕێکەوتی #19-11-2023# دادگاى فیدڕاڵى جارێکى دیکە لەسەر سکاڵاى #یەکێتیى نیشتمانى کوردستان# و لیستى ڕافیدەین لە ئەنجوومەنى پارێزگاى #سلێمانى# لەسەر پێنج مادەى یاساى هەڵبژاردنى 2013ى پەڕڵەمانى کوردستان کۆببێتەوە و هەریەک لە #پارتى دیموکراتی کوردستان#، یەکێتیى و پێکهاتەکان چاوەڕێى بڕیارى کۆتایى دادگا دەکەن.
ئەگەر دادگا بڕیار لەسەر پەسەندکردنى سکاڵاکە بدات ئەوا هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بە یاسایى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان ساڵى 1992 بەڕێوەدەچێت و 5 کورسى کۆتایى تورکمان نامێنێت و هەڵبژاردن دەبێتە چوار بازنە.
یەکێتیى پێیوایە بڕیارەکە لە بەرژەوەندى ئەوان دەبێت و پێکهاتەى تورکمانیش هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیە دەستکارى کورسى کۆتاکان نەکرێت و بەهەموو شێوەیەک لە دژى دەوەستنەوە و هەرچى پارتیشە چاوەڕێى بڕیارى کۆتایى دەکات تاوەکوو هەڵوێستى خۆى لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
پارتى زۆر بە توندى دژى ئەوە دەوەستێتەوە سکاڵاکان پەسەند بکرێت لە ئەگەرى پەسەندکردنیش ئەوا بە ئەگەرێکى زۆر پارتى نوێنەرى خۆى لە دادگاى فیدڕاڵى دەکشێنێتەوە و هەڵوێستى نوێ ڕادەگەیەنێت. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 311 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!