#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
دەیەم شەو
دوێنێ شەوێ هەندێ کتێب
مێزگردێکیان لەسەر مێزەکەم دروستکرد
سێ کتێب بوون
کتێبێکی زەمانی پێغەمبەر و
کتێبێکی زەمانی کانت و
کتێبێکی زەمانی مارکس
تەوەری باس
لەسەر دین و عەدالەت بوو
یەکەم کتێب ڕیشنێکی کەڵەگەت بوو
سەعاتەکەی لە بری چەپ
کردبووە دەستی ڕاستیەوە
وەختێ دووا
خودا و پێغەمبەر و هەر چوار خەلیفەکەی خستە سەر مێز.
هەرچی سورەت و ئایەتە خستیە سەر مێز.
مێزەری والی و ئەمیری خستە سەر مێز.
کڵاوەکەی سەخری جنی خستە سەر مێز.
فێستی قازی و چی مێزەری شەریعەتە
خستیە سەر مێز.
بەڵام ئەوەی کە نەیخستە سەر مێز
سەرە بڕاوەکانی ئاوایی حەمە و
ئەوەی نەیهێنایە سەر مێز
چاوەکانی یەکی شوباتی هەولێر و
دەستی قرتاوی شەنگار و
قاچی پەڕیوی کەرکووک و
لەشی بێ سەری سۆماڵ و
سەری بێ لەشی عێراق و
مانگی جەستەی پارەپارەی
جەزایر بوو!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=