بەخت ڕەش بەختی نەبوو، چووە سەرکانی ئاو نەبوو، میراتی کرد میرات نەبوو.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا لە ئەنجامی نەزانی خۆی پەلاماری هەموو کارێک دەدات بۆ ئەنجامدان، بەڵام لە کۆتاییدا تێکدەشکێت و تووشی شکست دەبێت، بەو جۆرە کەسانە دەوترێت، بەخت ڕەش. واتە: هەر کاتێک لە ئەنجامی هەڵەی خۆت نەهامەتی ڕووی تێکردیت، لەهەر جێگەیەک بیت هەر ناخۆشە.[1]