بەراز بە برینێکی نامرێت.
بەراز: ئاژەڵێکە لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، پێستی جەستە بە چەورییەکی زۆر داپۆشراوە، گەر بریندار ببێت، چەوری جەستەی برینەکە ساڕێژ دەکات. لە مردن ڕزگاری دەکات، بۆ کەسێکی بەئارام بەکاردێت کە بەرگەی زەبروزەنگی ڕۆژگار بگرێت. [1]