#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #بەغدا# لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئێراق کۆبوەوە.
کۆبوونەوەکە دوای دوو ڕۆژ لە دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لە پرسی هەڵبژاردن لە #کەرکووک# و دواخستنی بۆ ڕۆژی 12ی ئەم مانگە بوو.
ئامانجی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان وەستانەوەبووە دژی ئەو هەوڵانە کە لەلایەن لایەنە عەرەبییە سونییەکان و بەرەی تورکمانی بە پشتیووانی تورکیا دەدرێت بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک.
چوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا لە دوای ڕۆژێک لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دێت کە بڕیاری داوە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەو پرسە یەکلای بکاتەوە.
بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی لایەنە عەرەبییەکان و بەرەی تورکمانی بەبیانووی وردبینی نەکردن لە تۆماری دەنگدەران داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن. [1]