بە گیان لە قازاخ دەدرا، دەیوت: سەبر ساتانم پیس دەبێ.
قازاخ: چەکداری دەوڵەت. ساتان: جۆرێک قوماشە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، هەندێک کەس لە ژیاندا وا پەروەردە کراوە کە کاڵا و کەلوپەلەکانی ژیانی زۆر لە خۆی خۆشتر دەوێت. بۆ کەسێکی نەزان بەکاردێت کە هەموو گیانی بشکێنن، خەمی جەستەی خۆی نەبێت، بەڵکوو خەمی جلوبەرگی بێت.[1]