ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ئیسماعیل حەقی
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: بەغدا
$ژیاننامە$
نەوزاد ئیسماعیل حەقی، لە ساڵی 1944 لە بەغدا لەدایکبووە، ساڵی 1956 قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئەیوبیە) لە #سلێمانی# تەواوکردووە.
ساڵی 1961-1962 ناوەندی و دواناوەندی لە دواناوەندی سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی 1966 کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە بەغدا تەواوکردووە.
ساڵی 1967 وەک مامۆستا لە پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانی دەستبەکاربووە، کە بیناکەی لە گەڕەکی ئیسکان بووە، ساڵی 1970 پەیمانگای مامۆستایان داخراوەو بووە بە ناوەندی کاوە.
ساڵی 1970 بووە بە بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی لە پەروەردەی سلێمانی.
ساڵی 1980 بووەتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی پەروەردەی وەرزش لە پەروەردەی سلێمانی.
ساڵی 1990 بووەتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کارگێڕی لە پەروەردەی سلێمانی.
ساڵی 2007 خانەنشین بووە.
مامۆستا نەوزاد ئیسماعیل حەقی زیاتر لە 50 ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پێ بەخشراوە، بەشداری چەندین خولی ڕاهێنانی پەروەردەیی کردوو لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. [1]
ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەوەیس- نیهایەت مەحمود