ئەو شیعرانەی بۆم نوسیویت
مو بە مووی
پەشیمانم لە هەر هەمووی
ئەو ژووانانەی بەستومن
لێوە سێوە
هەر شتێکت کە گەستومن
لە سەر گیانت
هەمو تاتۆی ماچەکانم
بۆ رێی ژوان
گشت هەنگاوی قاچەکانم
بەو چاوانەو
مو بە مووی
پەشیمانم لە هەر هەمووی
:
ئاخر گیانم
شیعرەکانم
بە خامەی رەش نەخشاندووە
شەرمەزارم
ئەبو سور بێ
بۆ جێی ژووان
باخچەی نزیکت داناوە
کەم ماندوو بوم
ئەبوو دوور بێ
زۆر بە توندیش ماچم کردوی
بێشک ئازارت گەشتووە
بۆ قایمی گازەکانیش
موچورکەکانتم کوشتووە
ئەی نازدارم
شەرمەزارم
مو بە مووی
پەشیمانم لە هەر هەمووی
من ئەبوایە ناسکتربم...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 122 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!