شەوی درێژ
کوا بەبێ تۆ ئەبڕێتەوە؟
سەبوری دڵ چۆن بە وێنە ئەدرێتەوە؟
ئاااخ ...
ئەگەر ناونیشانم ئەزانیت
ئەهاتم و پێم ئەوتی
هەموو شتێکمی
بەس خوا نیت ...
ئەگەر دڵ ئاوێنەی دڵ بوایە
چاوی شیعرم بۆ تەڕ ئەبوو ؟؟؟
بۆچی گوڵی پێکەنینم
پەڕ پەڕ ئەبوو ؟؟؟؟؟
ئاااخ لەم درۆیانەی پێشینان
ئاااخ لە زانستی دەرونی
ئازای جەستەم ئاوێنەتەو
تۆ هەر ونی
لە کوێیت لە کوێ ؟؟؟؟
گڕی تاسەت ناوبەندی هەناومی برژاند
لەکوێ لە کوێ
ترپەی دڵم ناخمی هەژاند ...
لەوە زیاتر بیرت بکەم
لەوە زیاتر بتلێمەوە
ئاسنیش بم
ئەتوێمەوە...
لەکوێیت لە کوێ؟!
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]