خۆشەویستەکانی زووم
بزەی تەنکی سەر لێوەکانی ئارەزووم
جوانکیلەکان
ئێوە شیلەی شیعری من بوون
گەرچی ون بوون
بەڵام ئێستا
ئەو مەدالیای شانازیانەی پێم ئەدەنو
بە سنگما هەڵیان ئەواسم
لە چاوی ئێوەی ئەناسم
لە هەر کوێ هەن
هەزار سڵاو
ئێوە شایەنی زۆرن
نەک ئەستێرە
ئێوە خۆرن
گەر ئەم جارە دڵم بچێتە سەر کەسێ
وەک وەفایەک بۆ ئەڤینتان
ئەوەندە نازی ئەدەمێ
تاپرشنگی خۆری گەشی دڵدانەوەم
دیسانەوە ئەگا پێتان.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]