وەک مناڵە لاسارەکان
ئەچی باڵی
کۆتری دڵم ئەشکێنی
ئەڵێی کێم لە ژیانی تۆدا
ئاخر گیانی من تۆ کێ نی؟
چەند جار ڕۆشتیو
بە ڕوخسارێکی گرژەوە
وتت هەتا ئێرەیەو بەس
کچێکی دیم خستە شوێنت ؟
دڵم کردە ماڵی هیچ کەس؟
ئەی نەموت پێت زوو وەرەوە
نەموت دڵم
هێزی نییە بەبەرەوە؟
ئێستا هاتوی گومان ئەکەی
کەسێکی دیم لە دڵا بێ ْ
وەک تۆ فەرموت ئەگەر وایە
یاخوا عومرم بە گەڵابێ
وەک مناڵە لاسارەکان
دایم باڵی
کۆتری دڵم ئەشکێنی
ئەڵێی کێم لە ژیانی تۆدا
ئاخر گیانی من تۆ کێ نی؟
ئێستاکە لە باڵ گەڕاویو وەختە هێلانەش خاپورکەی
کۆشکی خەونی چەند ساڵەمان
بە گومانێ ژێراو ژورکەی
نانا گوڵێ
ئەم گومانەت نابەجێیە
نازانم وەک جاران نازە
یا وا نییە و شەرت پێیە
هەر کامیان بێ
هەتا ماوم
پیاو نەبم
ئەگەر نەیخەمە سەر چاوم
ئەوەندەش مەلئ بۆ تۆ چیم
یا بۆ من کێی
مەگەر ئەوەندە بەس نییە
کە بۆ زاوای دڵم بوکێی؟
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]