لە بەردەوامیى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە #بەغدا#، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ بەڕێز موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراق، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سیاسى و ئەمنى و ڕۆڵى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران لە چارەسەرکردنى کێشەکانى وڵاتدا، بەتایبەتى کێشەکانى #هەولێر#-بەغدا و پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراقیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە ئارامى و سەقامگیریى ئێراق پێکەوە بەستراوەتەوە و تێکچوونى سەقامگیریى هەر بەشێکى ئێراق، کاریگەرى لەسەر ئارامى و سەقامگیریى تەواوى وڵات هەیە، بۆیە دەبێت هەمووان لە ئێراق کار بکەن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى. [1]