هەر لە بەردەوامیى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە #بەغدا#، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانى پێشووترى ئێراقى فیدراڵى بەڕێز د. عادل عەبدول مەهدى کرد.
لە دیدارێکدا دەربارەى دۆخى سیاسى و گشتیى ئێراق و پێشهاتەکانى ناوچەکە و لێکەوتەکانى، بیروڕایان گۆڕییەوە و باسیان لە هەوڵەکانى چارەسەرکردنى کێشەکانی #هەولێر#-بەغدا و گفتوگۆى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەت فیدراڵیى ئێراق لەمبارەوە کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى بەردەوامیى گفتوگۆ و دیدار و چاوپێکەوتنەکانى نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى ئێراق بە گیانێکى نیشتمانییانە بۆ لێکگەیشتن و چارەسەرکردنى کێشەکان و پاراستنى مافەکانى هەمووان. [1]