شەوی جەژن فەقیریش دەوڵەمەندە.
فەقیر: هەژار. لە کوردەواردا نەریت وایە کە بەیانی جەژن خێزانەکان خواردنی هەمەجۆر و باش بخۆن، کابانی ماڵ وەجاخ گەرم دەکات و خۆراک سازدەکات، شەوی جەژن کاسەی هەژار و دەوڵەمەند خواردنی تێدایە، دەکرێت لەو شەوەدا وەک یەک بن، واتە: جەژن جۆرێک وەکیەکی تێدایە و جیاوازی چینایەتی وندەبێت.[1]