جارێکی تر دەڵێم ژیان چەند بەرەڵایە,
بێ خۆشەویستی..
هەق وایە دڵۆپە ئاوەکان تەڵاق بدرێن,
گەر بۆنیان نەچێتەوە سەر لەنجەی گوڵێک..
هەق وایە تەرجەمەی چرا،
جەلادێک بینوسێ
گەر پێکەنینی تاریکی لەت, لەت نەکرێ
هەق وایە سێوێکی سوور،
لە باخچەی ئەندێشەدا بانگ نەکرێ،
گەر باران ڕەنگی بۆ نەنووسێ...
هەق وایە شەرابێک پیاسە نەکا,
لەناو تونێلی کوپەڵەیەکا
گەر ترێ لە مەکتەبەی باخچەیەکدا ئارشیف بێ !
هەق وایە بولبول لە گەڕەکی چەهچەهەدا بمرێ،
گەر نەغمەیەکی نەچێتە گەروی کەمانچەیەک !
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی#
تێبینی: ئەمە کۆپلەیەکە لە قەسیدەی ئەو موناجاتێکە لە چاوەکان. [1]