سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە #هاکان فیدان#، وەزیرى دەرەوەى تورکیاوە پێ گەیشت.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران دەکات و دەڵێت، هیواى ساڵێکى پڕ لە خۆشى و ئارامى و تەندروستیى باشتان بۆ دەخوازم.
لە نامەکەدا هاتووە، جەژنى نەورۆز سیمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژیانەوەى سروشت و ساڵیکى نوێ و نەریتێکى کۆنى هاوبەشمانە، هیوادارم لەپێناو ئارامى و ئاشتى ناوچەکە، هەماهەنگى و هاوبەشیى نێوان هەردوولامان بەهێزتر بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=