Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,097
Şəkil 105,643
Kitab PDF 19,665
Əlaqəli fayllar 98,539
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
شەڕی بەوەکالەت: ئێران لە عێراق و سووریا دا
Əsərlərinizi yaxşı formatda Kurdipediyaya göndərin. Onları sizin üçün arxivləşdirəcəyik və əbədi olaraq saxlayacağıq!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی بەوەکالەت:ئێران لە ئێراق و سووریا دا
شێرکۆ کرمانج

بەر لەوەی شرۆڤەی خۆتێهەڵقورتاندنی ئێران و بکەرەکانی دیکە لە کاروباری ئێراق و سووریا دا بکەین گرنگە چەمکی “شەڕی بەوەکالەت” پێناسە بکەین. سەرەتا، مرۆڤ تا ئەندازەیەک بە دڵنیاییەوە دەتوانێت بڵێت کە سەرەڕای گرنگیی ئەم شێوازە لە شەڕ و دەستتێوەردان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، بەتایبەتیی لە سەروبەندی شەڕی سارد (1945-1991) دا، کەچی شەڕی بەوەکالەت بە ئەندازەی پێویست توێژینەوەی لەبارەوە نەکراوە. ئەندریو مەمفرد لە پەرتووکی “شەڕی بەوەکالەت” (Proxy Warfare) دەڵێت “شەڕی بەوەکالەت ڕەنگدانەوەی هێڵێکی دێرینە لە مێژووی جەنگدا، واتە شێوازێک نییە لە خۆتێهەڵقورتاندن یان شەڕ کە لە ماوەی شەڕی سارد داهاتبێت بەڵکوو بۆ قووڵایی مێژوو دەگەڕێتەوە بەڵام لە شەڕی سارد و دواتر زیاتر دەردەکەوێت و پراکتیز دەکرێت. ئەو دەڵێت “شەڕ بەهەرزانی”، شەڕ بەوەکالەت، واتە شەڕێک کە تێچووی پارە و قوربانی کەم بێت، بە درێژایی مێژوو شێوازێک بووە لە شەڕ و ستراتیجیی کە دەوڵەتەکان نەیانتوانیوە خۆیان بگرن و پەنای بۆ نەبەن.”

مەمفرد شەڕی بەوەکالەت ئاوا پێناسە دەکات کە “دەرگیربوونێکی ناڕاستەوخۆی لایەنێکە [دەوڵەتێکە لەگەڵ لایەنێکی دیکە] لە ڕێگای لایەنی سێیەمەوە لە ململانێیەکدا کە لایەنەکە دەخوازێت کاریگەریی لەسەر بەرئەنجامە ستراتیجییەکاندا هەبێت.” پاشماوەکانی شەڕی دووەمی جیهانی لەگەڵ کاریگەرییان لەسەر جەنگی سارد نیشانی دەدات کە تێوەگلان لە شەڕی بەوەکالەت دا ڕێگایەکە کە لەمیانیدا زلهێزەکان توانا و هێزی خۆیان لەسەر وڵاتانی جیهانی سێیەم بەکاردێنن و لە یەک کاتدا هەم بەرژەوەندی زلهێزەکان زیاتر دەباتە پێش و دەپارێزێت، هەم ئەگەری ڕوودانی ململانێی ڕاستەوخۆ و فراوان لەنێوان زلهێزەکاندا کەمتر دەکاتەوە.

هەرچەندە کۆتایی جەنگی سارد دواییهێنا بە سیستەمی دووجەمسەری جیهانیی (بلۆکی ڕۆژاوای دیموکراسی و لیبڕاڵ سەرمایەدار لەلایەک و بلۆکی ڕۆژهەڵاتی کۆمۆنیستی لەلایەکەی دیکە) و سیستەمێکی نوێی ڕێکخستنی جیهانی هێنایە کایەوە بەڵام شەڕی بەوەکالەت وەک خۆی مایەوە و وەک فاکتەرێک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کەڵکی لێوەرگیراوە و لێوەردەگیردرێت. سەردەمی تەکنەلۆجیای زانیاریی و فراوانبوونی جیهانگیریی لە دوای جەنگی سارد وای کرد بکەرە نا-دەوڵەتییەکان (non-state-actors) وەک داعش و میلیشیاکان، هەروەها بکەرە خوار-دەوڵەتییەکان (sub-state actors) وەک هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گەورەتر ببینن لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەمە بە سادەیی بەو مانایە دێت کە ئەوە چیتر تەنیا زلهێز و هێزە هەرێمییەکان نین کە بتوانن کاریگەر بن لە شەڕی بەوەکالەت چونکە لە ئێستادا بکەرە نا-دەوڵەتییەکان و بکەرە خوار-دەوڵەتییەکان بەردەوام وەک بکەرێکی هەرزان و ڕێگایەکی بەسوود دەردەکەون بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ململانێ و تێوەگلانی ڕاستەوخۆی زلهێزەکان.

هۆکاری پشت ئەوەی کە حکومەتێک پەنا بباتە بەر بژاردەی شەڕی بەوەکالەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دژبەرەکانیدا زۆرن، لە هەمووی گرنگتر ئەمانەن:
یەکەم: شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆی دەوڵەتان (بۆ نموونە، ئێران و ئەمریکا لە ئێراق و سووریا) لەجیاتی شەڕی بەوەکالەت ڕەنگە وەکوو کردەیەکی “بێ پاساو”، “گرانبەها”، “نایاسایی”، یان “نەکردە” دەربکەوێت. بە واتایەکی دیکە، ئێران پاساوێکی زۆر یاسایی دەوێت، لەوانەشە ئەنجوومەنی ئاساییش ڕەزامەندی لەسەر نەدا کە گورزێک لە ئەمریکا بوەشێنێت، بەڵام لە ڕێگای میلیشیاکانی لە ئێراق ناڕاستەوخۆ ئەو گورزە دەتوانێت لە ئەمریکا بوەشێنێت. هاوکات، ئەگەرەکانی لێدانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە ئێران کەمترە. لە وەڵامی بۆ ئێران، وەک بینیمان، ئەمریکاش هەر هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی ئێران لە ئێراق. لەوانەش گرنگتر شەڕی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران بۆ هەردوولایان زۆر گرانبەها دەوەستێت چ لە تێچووی شەڕەکە چ لە قوربانیانی شەڕەکە چ لە ماڵوێرانی و ڕووخان و تێکشکان لەناو ماڵی هەردوو دەوڵەتدا. ئێران 21 ساڵە لە ئێراق شەڕی ئەمریکا دەکات بەڵام ئەمریکا فیشەکێکی ڕاستەوخۆی بە ئێرانەوە نەناوە، ئەمەش بۆ ئێران زۆر گرنگە. تەنانەت قاسم سلێمانیش کە سەرکردە سوپای قودسی سوپای پاسداران بوو هەر لە ئێراق کوژرا نەک لەسەر خاکی ئێران.
دووەم: “شەڕی بەوەکالەت” لە سیاقە نێودەوڵەتییەکەدا بەراورد بە “شەڕی ڕاستەقینە” کەمتر نەرێنییە. بۆ نموونە، ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل لە ڕووی یاسا و عورف و سومعە نێودەوڵەتییەکان زۆر بە خراپ لەسەری دەشکێتەوە وەک چۆن داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکا بە خراپ بەسەر ئەمریکادا شکایەوە. بەڵام کاتێک لە ڕێگای حیزبوڵا یان حەماس دەست لە ئیسرائیل دەوەشێنێت هەم خۆی دەپارێزێت هەم کەم لەسەری دەکەوێت. لە ئاکامی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئەنجوومەنی ئاساییش نە هێرشی کردە سەر ئێران نە تاوانباری کرد. کەواتە شەڕی بەوەکالەت لێکەوتە و دەرکەوتەی بۆ ئەو لایەنەی لە پشت شەڕکەرەکەیە کەمترە.

بەئیزافەی ئەم دوو هۆکارەی سەرەوە، کە زیاتر گشتگیرن و لەسەر هەموو کەیسەکانی شەڕی بەوەکالەت جێبەجێ دەبن، ئێران دوو هۆکاری دیکەی هەیە کە کەڵک لە شەڕی بەوەکالەت وەردەگرێت:
یەکەم: ئێران ئاگاداری ئەوەیە کە بەبەراورد بە دژبەرەکانی توانا سەربازییەکان و تەکنۆلۆجییەکان و سیخوڕییەکانی لاوازە، بەتایبەتیی لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل دا. ئیسرائیل تا ئێستا چەندین جار گورزی ڕاستەوخۆی لەناو ئێران لە دەوڵەت و حکومەتی ئێران وەشاندووە، بەڵام ئێران ڕاستەوخۆ وەڵامگۆ نەبووە، بۆ نموونە دزینی نهێنییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی، کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی، لێدانی درۆنەکان لە کرماشان… هتد.
دووەم: ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەکیلەکانی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی وردەوردە زیاتر ڕۆبچێتە ناو دامودەزگاکانی حکومەت لە ئێراق و سووریا دا، دامەزراوە فەرمییەکان بێهێز و وەکیلەکانی بەهێز بکات. ئێستا لە ئێراق دا، ئێران لە ڕێگای وەکیلەکانی هێندە ڕۆچووەتە ناو دامودەزگاکانی حکومەت کە نەک هەر دامەزراوە ئەمنییەکانی نیمچە-کۆنتڕۆڵ کردووە بگرە دامەزراوە سیادییەکانی وەک پەڕڵەمان و دادگای فیدڕاڵیشی بەرزەفت کردووە. ئەمە لە کەیسی لوبنان و سووریا و یەمەنیش بۆ ئێران هەر ڕاستە. ئێران ڕاستەوخۆ ئەوەی کردبا پەرچەکرداری نیودەوڵەتیی و عەرەبی زۆر زیاتر دەبوو، بەڵام کاتێک لەمیانی وەکیلەکانی کارەکانی ئەنجام دەدا وەک ئەوە وایە کە هاونیشتمانیی و هاووڵاتییانی ئەو دەوڵەتانە کارەکانی بۆ ڕایی دەکەن.

کۆمەڵێک فاکتەر و ڕووداوی بە خەسڵەت مەزهەبیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگری شەڕی شیعە و سوننەیان گەرمتر کردووە و ئێران لە خزمەت ئەجێندای خۆی کەڵکی لێوەرگرتوون و ئەزموونی شەڕی بەوەکالەتی لە ناوچەکەدا برەوپێداوە. ڕووداوەکان لە قۆناغی جیاجیا سەریانهەڵداوە و وایان کردووە مەزهەبگەرایی توندتر و قووڵتر سەرهەڵداتەوە و بەردەوام بێت، ئێران هەموو ئەوانەشی قۆزتۆتەوە بۆ بەهێزکردنی وەکیلەکانی و پێگەکانی لە ناوچەکەدا. لە خوارەوە هەندێک لەو ڕووداوانە دەخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە:
یەکەم: دامەزراندنی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە 1932، کە هەر زوو تەبەنی فیکری وەهابیزمی کرد (دیارە ئێستا لەگەڵ هاتنی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە، بۆ پێشەوە هەوڵی خۆدوورخستنەوە لە وەهابیزم دەدرێت). وەهابیزم فۆرمێکی ئیسلامی سوننەیە لە سەدەی هەژدە لەلایەن “محەمەد عەبدولوەهاب”ەوە بنەماکانی داڕێژرا کە دووەم گەورە مەزهەبی ئیسلامی، واتە شیعەی، وەکوو بیدعە و کوفر ناساند. ئێران ئەمەی وەک پاساوێک بۆ وەگەڕخستنی هێز و لایەنە شیعییەکان بەکارهێناوە، هەر لەو ڕۆژەی جمهوری ئیسلامی دامەزراوە تا ئێستا، لە قۆناغی گەشەی داعشیش گەیشتە ترۆپک.
دووەم: شەڕی پازدە ساڵەی ناخۆیی لوبنان، کە لە 1975 دەستی پێ کرد و تێیدا سوننە و شیعە لە ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەدا شەڕی یەکدیان دەکرد. لەم شەڕەدا ئێران پشتیووانی لە شیعەکان دەکرد و دواتر حیزبێکی بۆ درووستکردن بەناوی “حیزبوڵا” کە لەو کاتەوە تا ئێستا هاوپەیمانی سەرەکی ئێرانە لەو وڵاتە و بووە بە باسکی سەرەکی ئێران هەم دژی نەیارەکانی لە لوبنان و ناوچەکەدا بەکاری دێنێت هەم دژی دوژمنە سەرسەختەکەی، ئیسرائیل.
سێیەم: دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 1979، کە هەر لە سەرەتاوە بارگاویی بوو بە فیکری شیعەگەراییەوە. شیعەگەریی ئێرانی هەر زوو بەشێوەیەکی گشتی دژی بانگەشەی سوننیزم بەگشتی و وەهابیزم بەتایبەتیی دەوەستایەوە لەپەیوەند بە پرس و پڕۆسەی شوێنگرتنەوەی پێغەمبەری موسڵمانان، محەمەد. لەم پەیوەندەدا تیوری ویلایەتی فەقیهی خستەڕوو و ڕابەری ڕۆحی ئێران وەک ڕابەری هەموو موسڵمانان ناسێندرا، بەمەش بەیەکەوتنی لەگەڵ ئەزهەر وەک دامەزراوەیەکی تەقلیدی سوننەکان و وڵاتان و حیزبە سیاسییەکان لێکەوتەوە. لەمانە مەترسیدارتر ئەوە بوو کە ڕژێمە نوێکەی ئێران هەناردەکردنی شۆڕشە ئیسلامییەکەی بۆ وڵاتە موسوڵمانەکانی دیکە وەک ئەرکێکی سەرەکی سەر شانی خۆی دەبینی. یەکێک لە هۆکارەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران، لەو کاتەی سوننەکان لە ئێراق دا باڵادەست بوون، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێگەیشتنەی جمهوری ئیسلامیی و هەوڵەکانی کە جوڵاندنی حیزب و لایەنە شیعییەکانی ئێراقی بەدژی دەسەڵاتدارانی سوننە بەرهەم هێنا.
چوارەم: شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران، کە لایەکیان نوخبەیەکی سیاسی سوننی و لایەکەی دیکە دامودەزگای ویلایەتی فەقیهی شیعە، کە شێوازێکی بەڕێوەبردنی ئیسلامییە کە ئاخوندەکانی ئێران دایانهێنا، بەڕێوەی دەبرد. ئەم شەڕە درزێکی گەورەی لەنێوان وڵاتان و کۆمەڵگە سوننی و شیعییەکان لە سەرتاسەری دنیا درووستکرد. ئێرانی کرد بە قیبلەی ئۆپۆزسیۆنی شیعی ئێراقی لە دەرەوەی وڵات، کە درووستبوونی چەند هێزێکی سیاسی و سەربازیی شیعی-ئێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
پێنجەم: دامەزراندنی دوو حیزبی ئیسلامی شیعیی: حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو و مەجلیسی ئەعلا لە 1982 لەنێو شیعەکانی ئێراق کە زۆرینەی دانیشتووانی ئێراق پێکدەهێنن. ڕاستە مەجلسی ئەعلا ئەندامەکانی لە باشووری ئێراق بوون بەڵام لە ئێران دامەزرا. حیزبی دەعوەش دوای دامەزراندنی جمهوری ئیسلامی ئێران و هەڵگیرسانی شەڕی ئێراق-ئێران بارەگا سەرەکییەکانی خۆی گواستەوە بۆ تاران و دیمەشق. ئەمەش هێندەی دیکە ئێراقییەکانی لەسەر هێڵی مەزهەبیی دابەش کرد. ئێران زۆر کەڵکی لەم دۆخە وەرگرت و هەردوو حیزبی سەرەکی شیعەکانی ئێراقی خستە بن باڵی خۆی و چەکداری کردن و بەشێکی ناردنەوە بۆ ناو ئێراق. هەندێک لەو میلیشیایانەی کە ئێستا لە ئێراق کاریگەرن ڕەگوڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو میلیشیایانەی ئەو زەمانە بە موبارەکەی ئێران درووست بوون. واتە ئێران لەو کاتەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراق لە شەڕدا بوو شەڕی بەوەکالەتیشی خستبووەگەڕ وەک ئامرازێک بۆ لاوازکردنی بەرەی ناوخۆی ئێراق.
شەشەم: داپڵۆسینی دڕندانەی ڕاپەڕینی شیعەکانی ئێراق لەلایەن حکومەتی سوننەی ئێراقەوە لە 1991 کە تێیدا دەیان هەزار هاووڵاتی شیعە کوژرا و مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە لە نەجەف و کەربەلا بۆمباران کران. لە ڕاپەڕینەکەدا شیعەکانی ئێراق، بە ئاگایی یان بێئاگایی، شیعاری “ماکو ولي الا علي، نريد قائد جعفري” (کەس جێگرەوە نییە عەلی نەبێت، ڕابەرێکی شیعییمان دەوێت) یان بەرزکردبووەوە. لەبەرابەردا سوپای ئێراق کە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەر و ڕاپەڕیوان لە خەڵکی باشووری ئێراق هاواریان دەکرد “لا شيعة بعد اليوم”، واتە لەمڕۆ بەدواوە نابێت شیعە بمێنن. ئەم ڕووداوانە هێندەی دیکە گەنجە شیعەکانی ئێراقی ناچار بە کۆچ کرد بۆ ئێران چونکە لە ڕاپەڕینەکەیان شکستیان هێنا. ئەمەش هەلێکی دیکەی بۆ دەوڵەت و سوپای پاسدارانی ئێران ڕەخساند کە بن باڵیان پڕ بکەن لە جەنگاوەری شیعەی ئێراقی و لە شەڕی بەوەکالەت لەو کاتەوە تا ئێستا بەکاریان بهێنن. ڕێکخراوی بەدر، کە بە دایکی هەموو میلیشیا شیعییەکان دادەنرێت و لە ڕاپەڕینەکەی 1991 و قۆناغەکانی دوای ڕووخانی سەدام حوسین ڕۆڵی کاریگەرییان لە سیاسەتی ئێراقی دوای پڕۆسەی ئازادی بینی، لە ئێران لە 1982 درووست بوو. ئەمەش دووبارە ڕۆڵ و سەرەتاکانی شەڕی بەوەکالەتی ئێران لە ئێراق دا نیشان دەدات.
حەوتەم: لابردنی ڕژێمی سەدام حسێن لە 2003 لەلایەن ئەمریکییەکانەوە، کە بەهۆیەوە سوننە کۆنترۆڵی “دەوڵەتی ئێراق”یان لەدەست چوو. هەرزوو دوای ئەمە توندوتیژی مەزهەبی تەقیەوە کە پەراوێزخستنی سوننە هۆکارێکی بوو؛ هۆکارێکی تریش ڕەتکردنەوەی سوننەکان بوو بۆ ئەو واقیعە تازە سەپاوە لە ئێراق کە زاڵێتی شیعەی لەخۆنیشان دەدا. هاتنی ئەمریکییەکان بۆ ئێراق و ترس لێنیشتینی ئێرانییەکان، هاندەرێکی دیکەی سەرەکی بوو بۆ وەگەڕخستنی شەڕی بەوەکالەتی ئێران لە دژی ئەمریکییەکان لە ئێراق. ئێران لەو ئانووساتدا بێجگە لە میلیشیا ئێراقییە نزیکەکان لێی دەیان میلیشیای دیکەی لە ئێراق درووستکرد کە ئەمڕۆ بە “بەرەی مقاوەمە” ناسراون و ئێران شەڕی دار و بەردیان پێ دەکات، لە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بگرە تا دەگاتە کورد و سوننە و داعش.
هەشتەم: ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا لە 2011 دا، کە سەرەتا لە جەوهەر و ڕووکاردا بۆ ئازادیی و دادپەروەریی بوو بەڵام هەرزوو سەری کێشا بۆ توندوتیژی مەزهەبیی، بەتایبەتیش کاتێک گرووپە ڕادیکاڵە سوننییە.انی وەک بەرەی نووسرە و داعش دەستیان گرت بەسەر ئۆپۆزسیۆنە چەکداریەکاندا. شەڕی ناوخۆی سووریا دەرگای دەستوەردانی زیاتری بۆ ئێران لە سووریا ئاواڵەکرد بەفەرمی و نافەرمی. ئێران لەوێش چەندین گرووپی میلیشیای درووستکرد، دیارە نەک بەو ڕادەیەی کە لە ئێراق دا هەیە بەڵام ئەوەندەش هەن کە لە هەر کات و ساتێکدا بتوانێت بەکاریان بهێنێت.

هەموو ئەم هۆکار و پێشهات و ڕووداوانە دوژمنایەتیی نێوان سوننە و شیعەیان لە ئێراق و سووریا دا خراپتر و زەقتر کرد و هاوکاربوون بۆ دەستێوەردانی هێزە هەرێمی و بکەرە نادەوڵەتییەکان لە ململانێکانی ناو هەردوو وڵاتدا. ئەم ڕووداوانە بواریاندا بە ئێران شەڕی بەوەکالەت وەکوو ئامرازێک بەکاربێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئێراقی دوای شەڕ و ئاڕاستەکردنی پەرەسەندنە سیاسییەکانی سووریا لە دوای ڕاپەڕین و ململانێکانی ئەو وڵاتە. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 78 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 10-03-2024
əlaqəli məqalələr: 2
Biyografi
Tarix və hadisələr
Məzmun kateqoriyası: Tədqiqat
Məzmun kateqoriyası: Siyasi
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Bu maddənin müəllif hüququ məqalənin sahibi tərəfindən Kurdipediyaya verilib!
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq هومام تاهیر tərəfindən 26-03-2024 qeyd edilib
Bu məqalə زریان سەرچناری tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 06-04-2024 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 78 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 522,097
Şəkil 105,643
Kitab PDF 19,665
Əlaqəli fayllar 98,539
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Folders
Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Biyografi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Folders - Sürgündəki kürdlər Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Scanned Document

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.453 saniyə!