ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک ڕێگا بۆ ئاسانکردنی منداڵبوونی سرووشتی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
1-لە هەفتەکانی کۆتایی دووگیانی لانی کەم ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێک بەپێ بڕۆ.
2-وەرزشی تایبەت بە کردنەوەی حەوز ئەنجام بدە وەکوو ئەنجامدانی سکوات.
3-بەکارهێنانی تۆپی گەورە بۆ وەرزش کردن لەژێر چاودێری و ڕێنمایی کەسی شارەزا.
4-خواردنی چەند دەنکێک خورما ڕۆژانە، نابێت بە بڕێکی زۆر بخورێت لەبەر مەترسی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
5-مەساجکردنی مەمک ڕۆژانە بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک کە یارمەتیدەرە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین کە دەبێتە هۆی گرژبوونی ڕەحم.
6-دووربکەوە لە دڵەڕاوکێ و باشتر وایە باری دەروونیت ئارام بێت.
7-جووتبوون یەکێکی ترە لە ڕێگاکان بەهۆی بوونی پرۆستاگلاندیینەکان لەناو تۆواو کە یارمەتیی کرانەوەی ملی ڕەحم دەدات. [1]