ئاو شلوێ بوو، ڕوون دەبێتەوە.
شلوێ: لێڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: کانییەک لە سەرچاوەوە ڕوون بێت، گەر بەهۆکارێک ماوەیەک لێڵ بێت، دواتر هەر ڕوون دەبێتەوە. مەبەسی لەوەیە بنەماڵەیەک لە بنەچەدا پەروەردەی درووست بێت، گەر کەسێکی بەڕێکەوت باشیش نەبێت، ڕاست دەبێتەوە و ناوباگیان خراپ نابێت. [1]