ئەوی ئەستوور و پانە، خرووی بەر ئاگردانە.
ئەستوور و پان: مەبەست لە کەسی تەمەڵ و کارنەکەرە، ئاگردان: بەو جێگەیەی ناو ژوور دەوترێت کە ئاگری تێدا بکرێتەوە بۆ گەرمبوونەوە، مەبەست لە کەسی تەمەڵ و کارنەکەرە کە لە دیوەخاندا دانیشێت، لە تەڕ بخوات و لە وشک بخەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو شتێکدا قسەی هەبێت و بڕیار بدات. [1]