ئەوەی هەیتی، لە کوورتانی خۆی نایە.
هەیتی: هەیەتی. کوورتان: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لەسەر پشتی بارگیر دادەنرێت و باری لەسەر باردەکرێت، واتە: بار هەرچی هەبێت بەسەر پشتی باربەرەکەوەیەتی، مەبەست لەوەیە کەسێک هەرچی هەبێت، لە سامان و ماڵی دنیا، لە گیرفان یان لەبەر باخەڵیدا بێت، بۆ کەسێکی هەژار و نەدار بەکاردێت. [1]