ئەوەی گوێی لێنەبێ، سەری ڕەحەتە.
ڕەحەت: ئاسوودە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بەشێوەیەک پەروەردە کراوە کە هیچ خەیاڵێکی لە ژیانیدا نییە، بەردەوام دوای قسەی خەڵکی دەکەوێت، هەمیشە بەنەزانی خۆی پێوەدەبێت. مەبەست لەوەیە ئەوەی گوێ بۆ قسەوباس هەڵنەخات و خۆی لە گوفتاری خەڵکی تێهەڵنەقورتێنێت، تووشی سەرئێشە نابێت. [1]