ئەگەر ڕێگا دوورە، پێچکت ئەستوورە.
پێچک: پێ یان قاچ. لە کوردەواردا بەشی زۆری گەڕان و گەشتی مرۆڤ تا ئەم ساڵانەی دوایی بە پێ ئەنجامدراوە، کەسێک بۆ هەر جێگەیەک چووبێت، بە پێ گەڕاوە و ڕۆیشتووە. مەبەست لەوەیە کەسێک قاچی ڕۆشتنی باش بێت، باکی لە ڕێگەی دوور نییە. [1]