ئەگەر سار ئیشکە، بیتوێن سەرپشکە، ئەگەر سار تەڕە، بیتوێن لەڕە.
سار: ساڵ. ئیشک: وشک. بیتوێن: بیتوێن ناوچەیەکی کشتووکاڵی گرنگە، سەربە شاری #سلێمانی#یە، لەڕ: کز و لاواز (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە جوتیاری ناوچەی بیتوێنە، ئەو ساڵەی وشەساڵی بێت و باران کەم ببارێت، جوتیار سەرپشکە لەوەی کشتوکاڵ بکات یان نا، بەڵام ئەو ساڵەی تەڕوتووشی بێت، جوتیار ئەوەندە ماندوو دەبێت، جەستەی لەڕ و لاواز دەردەکەوێت. [1]