ئەگەر سێو بوایە، لەباخەری خاوەنی دەبوو.
باخەر: باخەڵ یان گیرفانی سەر سنگ. سرووشتی مرۆڤ وایە کە کاڵا و شتە بەهادارەکان لای خۆی دەهێڵێتەوە و دەیپارێزێت. هەروەها شتی بێبەهاش لە خۆی دوور دەخاتەوە. مەبەست لەوەیە ئەگەر کاڵایەک باش و بەهادار بێت، لای خاوەنی دەمێنێتەوە، نەک لای کەسی نەزان و ناکەس بێت. [1]