ئەگەر لە ماری باوانم هەبێ دەنگ
لە ماری خەزوورانم دەبێ ڕەنگ
لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان خێزانەکان بەتایبەتیی ژن و ژنخوازیدا، هەر بڕیارێک بدرێت، کاریگەریی لەسەر هەردوو خيزانەکە دەبێت، تازە بووکێک دەیڵێت: ئەگەر لە ماڵی باوکم هەر بڕیارێک بە قازانجم بدرێت لە ماڵی خەزوورم ڕەنگ دەداتەوە. واتە: بڕیارەکان کاریگەریی لەسەر هەردوو لا هەیە. [1]