ئەگەر مێرد نەیکا تڕۆ، بەعالەمێ ناکرێ خڕۆ.
تڕۆ: بەکەم تەماشاکردن و بێبەهاکردن، عالەم: خەڵک، خەڕۆ: تەفرەدان (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە ڕێز و خۆشەویستی نێوان ژن و مێردە، واتە: ئەگەر ژنێک مێردەکەی خۆی لەناو کۆمەڵگە و بنەماڵەکەیدا بە کەم سەیر نەکات، هیچ کەسێک ناتوانێت، بە کەم تەماشای بکات و تەفرەی بدات. [1]