Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,075
Şəkil
  106,908
Kitab PDF
  19,847
Əlaqəli fayllar
  100,072
Video
  1,466
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Məzmun axtarışı
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
Kurdipedia, kürd dilində məlumat üçün ən böyük çoxdilli mənbədir! Kürdüstanın hər yerində arxivçilərimiz və əməkdaşlarımız var.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر

پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر
سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە #ئەشکەوتی شانەدەر# بە ڕووداوی ڕاگەیاند، دۆزینەوەی کەلەسەری ژنە نیاندەرتاڵەکە بۆ کوردستان زۆر گرنگە. باس لە شێوازی ژیانی نیاندەرتاڵەکان دەکات و دەڵێت: دۆزینەوەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر ئەوە دەردەخەن کە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوەنانیان خواردووە.

پڕۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر، سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند کە دۆزینەوەی کەلەسەری ژنێکی نیاندەرتاڵ لە ساڵی 2018دا (#شانەدەر زێد# ) زۆر گرنگە بۆ کوردستان، ئەو بەڵگەفیلمەی لەلایەن بی بی سیی بەریتانی بەرهەمهێنراو لە نێتفلێکس دا بڵاوکرایەوە وای لە کورد کرد گرنگی کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی بۆ دەربکەوێت. کورد ئەویان وەک دایکی خۆیان داناوە. ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشە کە ببینی چۆن (شانەدەر زێد) و نیاندەرتاڵ بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی کورد. پێم وایە ئەوە بەشی یەکەمە، چونکە مانای وایە کورد بۆی دەردەکەوێت کە نەک تەنیا (شانەدەر زێد)، بەڵکوو ئەشکەوتی شانەدەریش چەندە گرنگە. پڕۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر دەڵێت پێویستە کەیسێک لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر ئامادەبکرێت بۆ یونسکۆ تاوەکوو ئەشکەوتەکە ببێتە شوێنێکی کەلەپووریی جیهانی.

د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج و ئەندامی تیمی لێکۆڵینەوەو شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ ڕووداو دا کە 7ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە وتی، تیمەکەی ئەوان لە ساڵی 2011ەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکراو ، لە ساڵی 2014دا لە ئەشکەوتی شانەدەردا دەستیان بە هەڵکۆلین کرد و، دۆزینەوەکەیان لە ساڵی 2016دا پاشماوەکە ببینن و کاسە سەری ژنە نیاندارتاڵەکەیان لە#11-9-2018# دا دەرهێنا.

پڕۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر، لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج)دا ئاشکرای کرد کە نیاندەرتاڵ و مرۆڤی هۆشمەند ئەوەی پێی دەڵێین مرۆڤی هاوچەرخ، واتە مرۆڤی هۆشمەندی دێرین، دەبێت بەر یەکدی کەوتبن و یەکدییان دیبێت.

سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر، زانیارییەکی دیکەی زۆر گرنگی بۆ ڕووداو ئاشکرا کرد و وتی: یەکێک لەو شتانەی لێرە دۆزیمانەوە و دەگمەنە، ئەوەیە بە شۆردنەوەی خۆڵەکە بینیمان کە ڕووەکی سووتێنراو ماوەتەوە کە خواردوویانە. لە ئەشکەوتی شانەدەردا ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە ئەوان ئاگریان کۆنترۆڵکردووە و دانەوێڵە و ڕووەکیان کۆکردووەتەوە و کردوونیان بە جۆرێک لە هەویر و بەردیان لە ئاگردا گەرم کردووە و ئەو شتانەیان وەک چێشت لێناوە. لە دەوری ئاگرەکە دانیشتوون و پێکەوەنانیان خواردووە. ئەمە دۆزینەوەیەکی نوێی گرنگە، چونکە پێشتر وادەزانرا کە نیاندەرتاڵ کولتوورێکی کەمیان هەبووە، بەڵام ئەوەی لە شانەدەر دەیبینین ئەوەیە کە ئەوان لە دەوری ئاگر کۆبوونەتەوە و پێکەوەنانیان خواردووە، وەک ئەوەی ئێمە دەیکەین.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ پڕۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر:

ڕەنج سەنگاوی: سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. دیارە ئەوە یەکەم جار نییە مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە جیهان دا دەدۆزرێتەوە، بەڵام دۆزینەوەی نیاندەرتال زێد، بۆمبێکی ناو سۆشیاڵ میدیایە و جیهان پێوەی سەرقاڵە؟

گرەیەم بارکەر: دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ گرنگبوونی (شانەدەر زێد). یەکەم، ئاشکرایە ئەوەی بەڵگەفیلمەکە و کاردانەوەکانی نیشانیاندا ئەوەیە کە (شانەدەر زێد) وای لە کورد کرد گرنگی کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی بۆ دەربکەوێت. کورد ئەویان وەک دایکی خۆیان داناوە. ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشە کە ببینی چۆن (شانەدەر زێد) و نیاندەرتاڵ بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی کورد. پێم وایە ئەوە بەشی یەکەمە، چونکە مانای وایە کورد بۆی دەردەکەوێت کە نەک تەنیا (شانەدەر زێد)، بەڵکوو ئەشکەوتی شانەدەریش چەندە گرنگە. دۆزینەوەکانی پڕۆفیسۆر ڕەوشتی لە پەنجاکان دا و دۆزینەوەکانی ئێمەش گرنگن. ئەو شتانەی لەلایەن ئێمە و پڕۆفیسۆر ڕەوشتییەوە دۆزراونەتەوە شتی دانسقەن. ئینجا هیوادارین ناوەندێکی باش، ناوەندێک بۆ سەردانیکردنی خەڵک درووست بکرێت، تاوەکوو لەو مێژووە تێبگەن و هەروەها کار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و بەرپرسانی حکومی دا بکرێت، بۆ ئامادەکردنی کەیسێک لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر بۆ یونسکۆ تاوەکوو ئەشکەوتەکە ببێتە شوێنێکی کەلەپووریی جیهانی. کوردستان تەنیا یەک شوێنی کەلەپووریی جیهانی هەیە کە قەڵای هەولێرە.

ڕەنج سەنگاوی: سوپاس، بەڵام من کارم بەوە نییە خەڵک بە ئامۆزای خۆی دەزانێت یان پووری یان خاڵی خۆی دەزانێت، بەڵام وەڵامی تۆی شوێنەوارناس بۆ من گرنگە...

گرەیەم بارکەر: با بەردەوام بم. دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە ...

ڕەنج سەنگاوی: ئایا تۆ هیچ ڕایەڵەیەک دەبینی لەنێوان خاتوو زێد کە بە مرۆڤی نیاندەرتاڵ یان مرۆڤی شانەدەر ناسراوە لەگەڵ ئەو گەلە خاوەن شارستانییەی کە پێی دەڵێن کورد و سەر بە مرۆڤی هۆشمەندن و سەر بە گرووپی مرۆڤی هۆشمەندن؟

گرەیەم بارکەر: پەیوەندی هەیە، چونکە ئێمە ئێستا لە ڕێگەی جینەکانەوە دەزانین کە نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤی هۆشمەند بنەچەی ڕەچەڵەکی ئێمەن. هەندێک توخمی تێکەڵبوون هەن. هەموومان هەمانن کە 2٪ بۆ 4٪ لە دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵ لە ئێمەدایە.

ڕەنج سەنگاوی: باشە بەڵام لە ڕەنج سەنگاوی دا هەیە یان لە گرەیەم بارکەریش دا ئەو دی ئێن ئەیە هەیە، واتە تەنیا لەمن دا هەیە یان لە تۆش دا هەیە؟

گرەیەم بارکەر: ئێمە کەمێکمان تێدایە.

ڕەنج سەنگاوی: واتە لە هەموو مرۆڤێک دا هەیە؟

گرەیەم بارکەر: لە هەموو کەسێک دا هەیە. مرۆڤی هۆشمەند لە ئەفریقاوە هاتوون. هەموو مرۆڤە هۆشمەندەکان لە ئەفریقاوە هاتوون. مرۆڤی هاوچەرخ کە لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و ئەوروپا دەژین و ئەوانەش کە چوونەتە ئەمریکا هەموومان ڕێژەیەکی کەم لە دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵمان تێدایە کە دەگەڕێتەوە بۆ 50 هەزار و بۆ 100 هەزار ساڵ پێش ئێستا.

ڕەنج سەنگاوی: ئەم قسانەی تۆ زۆر گرنگن، کەواتە لەیەک سەردەم دا مرۆڤی نیاندەرتاڵ و مرۆڤی هۆشمەند هەبووە. کەواتە پەیوەندی سێکسی و جووتبوون و وەچەخستنەوە هەبووە لەنێوان مرۆڤی هۆشمەند کە داپیران و پابیرانی ئێمەن لەگەڵ نیاندەرتاڵەکان جووتبوون ڕوویداوە؟

گرەیەم بارکەر: دەبێت ڕوویدابێت، چونکە پسپۆڕانی جینەکان ڕێژەیەکی کەم لە دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵیان لە ئێسکی مرۆڤی هۆشمەندی پێشینانی ئێمەدا دۆزیوەتەوە. ئەم مرۆڤە هۆشمەندانە لە ڕۆژاوای ئەوروپاوە چوون بۆ ڕووسیا. بۆیە لە سەردەمێک دا کە پێمان وایە لەنێوان 50 هەزار بۆ 100 هەزار ساڵ لەمەوبەرە، دەبێت هەندێک پەیوەندی سێکسی هەبووبێت. نازانین پەیوەندییەکە چەند بووە، هیچی لەبارەوە نازانین، بەڵام ئاشکرایە لە دەوروبەری کۆتاییهاتنی سەردەمی نیاندەرتاڵ دا بووە. نیاندەرتاڵ و مرۆڤی هۆشمەند ئەوەی پێی دەڵێین مرۆڤی هاوچەرخ، واتە مرۆڤی هۆشمەندی دێرین، دەبێت بەر یەکدی کەوتبن و یەکدییان دیبێت و ڕەنگە هەندێک لەو پەیوەندییانەش تووندوتیژی بووبن، ڕەنگە هەندێکیشیان تووندوتیژی نەبووبن.

ڕەنج سەنگاوی: بۆچی ئەم ئافرەتە بە ( شانەدەر زێد) ناونرا؟ ئەم ناوە هیچ پاشخانێکی هەیە؟ کێ ناوی نا؟

گرەیەم بارکەر: پڕۆفیسۆر ڕەوشتی لەنێوان 1951 بۆ 1960دا پاشماوەی 10 نیاندەرتاڵی دۆزییەوە لە ژن و پیاو و منداڵ. لەبەر ئەوەیە کە شانەدەر بۆ شوێنەوارناسان گرنگە. لە دوای هەڵکۆڵینەکانی ئەوەوەیە، چونکە ئەوە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکان بوو. ئێمە پاشماوەی کەمی هەندێک لەو نیاندەرتاڵانەمان دۆزییەوە کە ئەو دۆزیبوونییەوە. لەو شوێنانەدا کە ئەو نەیتوانیبوو هەڵکۆڵینەکەی تەواو بکات. بۆ نموونە، دوای ساڵی 1960 ئەو ویستبووی بگەڕێتەوە و نەیتوانیبوو. ئەوەبوو ئێمە توانیمان پاشماوەی دوو یان سێ نیاندەرتاڵ بدۆزینەوە و باشترین پاشماوەیان ئەوەی (شانەدەر زێد)ە. ئێمە تەنیا بەشی سەرەوەیمان دۆزییەوە. لە سەریەوە بۆ دەست و حەوز و لاقەکانی کۆمەڵەکەی پڕۆفیسۆر ڕەوشتی دۆزیونییەتەوە لەگەڵ بەنێوبانگترین ئێسکەپەیکەردا کە ڕەوشتی پێیوابوو بە گوڵەوە نێژراوە. ئێمە پێیدەڵێین (شانەدەر زێد)، چونکە ئێستا دەیناسین. ناومان نا (زێد)، لەبەر ئەوەی هەر لە سەرەتاوە پڕۆفیسۆر ڕەوشتی ژمارەی ڕۆمانیی بەکارهێناوە کە لە بەرانبەر (1، 2، 3)دا (IV ، II ، I)ی تاوەکوو 10 بەکارهێناوە و (10) دەبێتە (X). دواتر هەموومان ژمارەی عەرەبیمان بەکارهێنا. بۆ ئەوەی سەرلێشێوان درووست نەکەین و ژمارە بەکارنەهێنین کە وا بیربکرێتەوە دانەیەکە لەوانی دیکە، ئێمە (Z)مان هەڵبژارد تاوەکوو بڵێین جیاوازە و لەو پارەچەیەوە کە دۆزیومانەتەوە لە پەیوەندییەکانی دڵنیا نین و بەشێکی ئەگەری هەیە بەشێک بێت لەو ئێسکانەی پڕۆفیسۆر ڕەوشتی دۆزیبوونییەوە.

ڕەنج سەنگاوی: ناونانی بە (شانەدەر زێد) میوانەکانم قایل ناکات و دەکرێت ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەیت؟

گرەیەم بارکەر: پڕۆفیسۆر ڕەوشتی 10 نیاندەرتاڵی ژن و پیاو و منداڵی دۆزییەوە و لە (1) تاوەکوو (10) ژمارەی بۆ دانان.

ڕەنج سەنگاوی: هەموویان لە شانەدەر؟

گرەیەم بارکەر: لە شانەدەر. بە ژمارەی ڕۆمانی ژمارەی بۆ دانان کە ژمارە 10 لە ژمارەی ڕۆمانی دا دەبێتە (X). ئێمە دڵنیا نین لە پەیوەندی (شانەدەر زێد) بەو کۆمەڵە نیاندەرتاڵەوەی پڕۆفیسۆر ڕەوشتی دۆزیونییەتەوە کە یەک یان دوو مەتر لە سەرووی (شانەدەر زێد)ەوەن. بۆیە ناومان نا (Z)، چونکە مانای وایە ئەمەیان بەتەواوی لەوانەی ڕەوشتی جودایە.

ڕەنج سەنگاوی: چەند مەترتان هەڵکەند تاوەکوو (شانەدەر زێد)تان دۆزییەوە؟

گرەیەم بارکەر: (شانەدەر زێد) نزیکەی هەشت مەتر لەژێر ئاستی ڕووی زەوییەوە بوو.

ڕەنج سەنگاوی: پێشبینی دەکەن لەژێر هەشت مەترەکەوە ئێسکەپەیکەری مرۆڤی دیکە هەبێت؟ ئایا ئەوێ شوێنی ژیان بووە یان گۆڕستان بووە؟

گرەیەم بارکەر: ڕەنگە. پڕۆفیسۆر ڕەوشتی 14 مەتری هەڵکەندووە.

ڕەنج سەنگاوی: گۆڕستان بووە یان شوێنی ژیان؟

گرەیەم بارکەر: ئێمە پێنج مەتری دیکە چووینە خوارەوەتر و قووڵتر لە نیاندەرتاڵە دۆزراوەکان. گۆڕستان وشەیەکی هەڵەیە، چونکە ئێمە باسی نزیکەی هەشت-نۆ مەتر قووڵایی دەکەین کە چوار-پێنج نیاندەرتاڵ و گوڵی پرسەی تێدا بووە و (شانەدەر زێد)یش لەوێدا بووە. لەبەر ئەوە لەوانەیە ئەمانە زیاتر لە سەتان ساڵ نێوانیان بێت. نیاندەرتاڵەکان دەوروبەری 75 هەزار ساڵ لاشەیەکیان لەو ئەشکەوتەدا ناشتووە. ڕەنگە دوو نەوەی دواتریان هاتبنەوە بۆ هەمان ئەشکەوت و هەمان شوێن و لاشەیەکی دیکەیان ناشتبێت. هەروەها نەوەیەکی دواتریش هەمان شتیان کردبێت. بۆیە هەڵەیە بڵێیت گۆڕستان بووە، چونکە ئێمە باسی پێنج-شەش نیاندەرتاڵ دەکەین کە ڕەنگە 500 ساڵیان نێوان بووبێت. بەڵام ئەوەی گرنگە یادگاری و کولتووری نیاندەرتاڵە. ئەشکەوتی شانەدەر شوێنێکی تایبەت بووە کە بۆی گەڕاونەتەوە و یادگارییان بووە و لاشەیان تێدا ناشتووە.

ڕەنج سەنگاوی: بەڕێوەبەری شوێنەواری کوردستان دەڵێت گەڕاندنەوەی نزیکەی پێنج ساڵی دەوێت. تۆ دەڵێیت چی؟ چەندی دەوێت؟

گرەیەم بارکەر: ئەمە دۆزینەوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە. لە لێکۆڵینەوەی ئەو کاسەسەرەوە زانیارییەکی زۆر دەست دەکەوێت. ئەو لێکۆڵینەوانە زانایانی زۆر وڵاتی جیاوازیان تێدایە.

ڕەنج سەنگاوی: کەی دێتەوە بۆ کوردستان؟ بۆچی ئەوەندە ساڵی دەوێت؟

گرەیەم بارکەر: کەی و بۆچییەکەی پەیوەندی بە زانستەوە هەیە. ئەوە زانستێکە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە گرنگە و دەبێت کوردستان هەر زۆر شانازی پێوە بکات. کاسە سەری (شانەدەر زێد) دەگەڕێتەوە و زۆر زیاتر لە ئێستا بەنێوبانگ دەبێت. کە بەڵگەفیلمەکە پەخشکرا ئارەزوویەکی گشتی درووستکرد، بەڵام ئارەزوویەکی زانستییانە لە سەرانسەری جیهانیش دا هەیە.

ڕەنج سەنگاوی: ئێستا (شانەدەر زێد) کەی دێتەوە؟

گرەیەم بارکەر: پێم وایە پێنج-شەش ساڵی پێدەچێت. پێم وایە زیانی بۆ کوردستان دەبێت ئەگەر ڕۆژێک دیار بکرێت و لێکۆڵینەوەکە بە نیوەچڵی بمێنێتەوە.


ڕەنج سەنگاوی: ئایا ئێوە گەیشتوونەتە هەمان ئەنجامی ڕەوشتی؟

گرەیەم بارکەر: ڕەوشتی چاڵێکی گەورەی هەڵکەندووە. ئەوە وەڵامێکە. ئەو هەڵکۆڵینێکی زۆری کردووە. ئەو 14 مەتری هەڵکەندووە. ئەوە جۆرێکی شوێنەوارناسییە کە ئێمە ئێستا ناتوانین بیکەین، چونکە ئێمە دەبێت زۆر شێوازی زانستی بەکاربێنین. بۆیە ئێمە هەڵکۆڵینەکەمان بچووکە و نزیکەی 10 مەترە، لەگەڵیشیدا چاڵەکەی ڕەوشتی هەیە. ئێمە زۆر شێوازی جیاوازی شوێنەوارناسیمان دۆزیوەتەوە. ئەوە درووست نییە کە بڵێیت ئەو یان ئەم زۆری دۆزییەوە. ئەو چاڵێکی زۆر گەورەی هەڵکەندووە و ئێمەش شتی زۆر سەرنجڕاکێشمان دۆزیوەتەوە. ئێمە بە زۆر زانستەوە کە لە سەردەمی ڕەوشتی دا نەبوون لە چاڵێکی بچووک دا بووین. ئێمە بۆ شتی ئۆرگانی گەڕاوین، هەرچییەک ئەو هەڵیکۆڵیوە و دۆزیویەتییەوە شتی ڕەق و پتەوە. ئێمە لە ئامێرێک دا دەیانشۆین ...

بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان: بەڵام 70 ساڵ بەسەر دۆزینەوەکانی ئەودا تێپەڕیوە. بۆچی ئەنجامەکانی ڕەوشتی لەوەی ئێوە باشترە لەکاتێکدا 10 ساڵە خەریکن و تەکنەلۆجیایەکی زۆر پێشکەوتوویشتان لەبەردەستدایە؟

گرەیەم بارکەر: ئەنجامەکانی باشتر نین، بەڵکوو جیاوازن. ئەو لە ڕووبەرێکی فراوان دا کاری کردووە، ئێمە ڕووبەرێکی بچووکمان هەڵکۆڵیوە، بەڵام زانیاری و زانستی زۆرزۆرمان دەستکەوتووە لەسەر ئەوەی نیاندەرتاڵەکان چۆن ژیاون و چۆن مردوون، توخمەکانیان چۆن بوون. بۆیە ئێمە لە ڕێگەی زانستی شوێنەوارناسی هاوچەرخەوە زانستێکی زۆر فراوانمان هەیە. بۆیە ئەوە درووست نییە کە بڵێیت ئەو زۆری دۆزیوەتەوە و ئێمە کەممان دۆزیوەتەوە یان ئێمە زیاترمان دۆزیوەتەوە. ئەوە پڕۆسەیەکی زانستی نوێ و جێنەتیکی نوێیە.

ڕەنج سەنگاوی: ئایا ڕەنگی پێستی کەللەسەرەکە لەسەر چ بنەمایەکی زانستی هەڵبژێردراوە. زۆر کەس پێیان وایە زیاتر لە هیندییە سوورەکان دەچێت تاوەکوو مرۆڤی نیاندەرتاڵ؟

گرەیەم بارکەر: ئێمەی شوێنەوارناس لە ئەشکەوتی شانەدەردا کار دەکەین و بەشداری لە مۆدێلی ڕووخسارەکەیدا ناکەین، بەڵام مۆدێلەکە بە کەڵک وەرگرتنی تەواو لە زانستی هاوچەرخ درووستکراوە. ئێمە لە ڕێگەی جینەکانەوە دەزانین کە بۆ نموونە لە ئەشکەوتێکی ڕووسیادا کە جینەکان زۆر باش مابوونەوە، خەریکین زۆر باش لە سرووشتی قژ و پێستیانەوە زانیاری وەردەگرین.

ڕەنج سەنگاوی: کەواتە پێستیان وەک ئەوەی مۆدێلەکە بووە؟

گرەیەم بارکەر: پێم وایە بەڵگەفیلمەکە بڕیارێکی زۆر باشی دا لەبارەی ئەوەی کە لەلایەنی ڕەنگ و پێست و قژیانەوە و لە هەموویشیان گرنگتر لەبارەی ڕەفتاریانەوە چۆن نیاندەرتاڵەکان پیشان بدات. لە بەڵگەفیلمەکەدا ژنێکی مرۆڤی هۆشمەند و ژنێکی نیاندەرتاڵ دەبینرێن کە باسی کێشەکانی پەیوەندییەکانیان دەکەن کە ئایا تووندوتیژانەن یان نا. ئینجا لە بەڵگەفیلمەکەدا دەبینین کە پەیوەندییەکە تووندوتیژانەیە و ژنە هۆشمەندەکە خواردنی پێشکەش دەکات. ئەگەر سەیری بەڵگەفیلمەکە بکەیت، مرۆڤی هۆشمەند ئەفریقاییانە پیشان دەدات.

ڕەنج سەنگاوی: دەگوترێت نیاندەرتاڵەکان گۆشتی یەکدییان خواردووە، هەر بۆیە بە پارچەپارچەیی دەدۆزرێنەوە. ئایا نیاندەرتاڵەکان تووندوتیژبوون یان میهرەبان بوون؟

گرەیەم بارکەر: ئەو ئەشکەوتەی باسی دەکەیت کراپینایە لە کرواتیا و دەکرێت کەسی دڕەندەیشیان تێدا بووبێت.

ڕەنج سەنگاوی: من بڕیارم نەدا، بەڵکوو پرسیارم کرد. ئایا میهرەبان بوون یان تووندوتیژ؟

گرەیەم بارکەر: دڕندەیی مانای تووندوتیژی ناگەیێنێت. وەک لە بەڵگەفیلمەکەدا هەیە، دەکرێت جۆرێک لە ڕێزیان لە مردووەکانیان گرتبێت. لە ئەشکەوتی شانەدەردا دڕندەییمان نییە، بەڵکوو بەڵگەمان هەیە کە خەڵک هاتوون و مردووەکانیان بە وریاییەوە ناشتوون و بە ڕووەک دایانپۆشیون. هەروەها بەڵگەمان هەیە کە نیاندەرتاڵەکان لە نزیک مردووەکانیانەوە ژیاون. هاتوونەتە ئەشکەوتەکە و ڕەنگە بۆ چەند هەفتەیەک تێیدا ژیابن.

ڕەنج سەنگاوی: لە هیچ شوێنێکی دیکەدا بەوشێوەیە بە گوڵ داپۆشراون؟

گرەیەم بارکەر: نەخێر، نیمانە، بەڵام یەکێک لەو شتانەی لێرە دۆزیمانەوە و دەگمەنە ئەوەیە بە شۆردنەوەی خۆڵەکە بینیمان کە ڕووەکی سووتێنراو ماوەتەوە کە خواردوویانە. لە ئەشکەوتی شانەدەردا ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە ئەوان ئاگریان کۆنترۆڵکردووە و دانەوێڵە و ڕووەکیان کۆکردووەتەوە و کردوونیان بە جۆرێک لە هەویر و بەردیان لە ئاگردا گەرم کردووە و ئەو شتانەیان وەک چێشت لێناوە. لە دەوری ئاگرەکە دانیشتوون و پێکەوەنانیان خواردووە. ئەمە دۆزینەوەیەکی نوێی گرنگە، چونکە پێشتر وادەزانرا کە نیاندەرتاڵ کولتوورێکی کەمیان هەبووە، بەڵام ئەوەی لە شانەدەر دەیبینین ئەوەیە کە ئەوان لە دەوری ئاگر کۆبوونەتەوە و پێکەوەنانیان خواردووە، وەک ئەوەی ئێمە دەیکەین. خواردن کولتوورە. ئەوە نموونەیەکە بۆ ئەو پرسیارەی کە پرسیت ئێمە زۆر یان کەممان دۆزیوەتەوە. ئەوە نموونەیەکە کە زانستی هاوچەرخ شتی بەتەواوی نوێ لەبارەی چۆنییەتی نیاندەرتاڵەوە پیشان دەدات. لێکۆڵینەوەکەمان مایکرۆسکۆپیی وردییلەییە. بۆیە ئەوە درووست نییە کە بڵێیت ئێمە زۆرمان دۆزیوەتەوە یان پڕۆفیسۆر ڕەوشتی.

ڕەنج سەنگاوی: کەواتە ئەوەی کە تیمەکەی ئێوە ئاشکرای کردووە ئەوەیە کە مرۆڤی شاندەر جۆرە شارستانییەتێکی جیاوازیان هەبووە، بەڵکوو دێو نەبوون و پەیوەندی کۆمەڵایەتییان هەبووە و ڕەنگە هاوسەرگیریشیان کردبێت؟

گرەیەم بارکەر: ئەوەی ئێمە لە شانەدەر و شوێنەکانی دیکەی نیاندەرتاڵ لە جیهان دا دۆزیومانەتەوە ئەوەیە کە زیاتر لەوەی کە ئێمە زانیبوومان کولتووریان هەبووە، ئەوەش لە دۆزینەوەکەی ڕەوشتییەوە دەستی پێ کرد کە گوڵیان لەسەر مردووەکانیان داناوە و بەڵگەی یەکەم نیاندەرتاڵ کە بریندار بووە.

ڕەنج سەنگاوی: گرنگترین جیاوازی نیاندەرتاڵی شانەدەر و شوێنەکانی دیکە چییە؟

گرەیەم بارکەر: نیاندەرتاڵەکان وەک ئێمە بوون و، وەک ئێمەش نەبوون. هەروەها بۆ ئەو مرۆڤە هۆشمەندانەی لە شانەدەردا ژیاون ئێمە بەڵگەمان زۆرە. ئێمە ناڵێین کە نیاندەرتاڵی شانەدەر لە نیاندەرتاڵی شوێنەکانی دیکە جیاوازن. ئێمە دەڵێین ئەو بەڵگە زانستییانەی هەمانن بەڵگەی زۆرترمان پێدەدەن لەسەر ئەوەی نیاندەرتاڵەکان چۆن ژیاون و لەڕووی کولتوورییەوە چۆن ژیاون. ئێمە ناڵێین کە جیاوازن و باشتربوون لەوانەی شوێنەکانی دیکەی جیهان.

ڕەنج سەنگاوی: گوڵ لە شوێنەکانی دیکە دۆزراوەتەوە یان ئەمە تایمەتمەندی نیاندەرتاڵی شانەدەرە؟

گرەیەم بارکەر: ناشتن بە گوڵەوە شتێکی دەگمەنە. هەمیشە ناشتن بە گوڵەوە جێی گفتوگۆ بووە و زۆر شوێنەوارناس باوەڕیان پێی نییە. پێیانوایە گوڵەکان لەسەر تەرمەکان نەنێژراون و لە ڕێگەی گیانەوەرانەوە گوازراونەتەوە. بۆیە هەر لە ساڵی 1960ەوە قسەی زۆر لەسەرە. ئێمەش لەم ماوەیەدا توێژینەوەیەکمان بڵاوکردەوە و دەڵێین ئێمەش پێمان وایە لەوانەیە گوڵەکان لەسەر لاشەکان دانەنرابن، بەوجۆرەی ڕەوشتی بیری کردووەتەوە، بەڵام ئێمە پێمان وایە کە هەموو لاشەکان هەندێک ڕووەکیان لەسەر دانرابن، ڕەنگە ئەوەش بۆ ئەوە بووبێت ئاژەڵیان لێ دووربخەنەوە. بۆیە ناشتن بە گوڵەوە ڕاستییەکی زانستی نییە، بەڵام ئێمە ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە ئەوان بیریان لە مردووەکانیان کردووەتەوە و بە وریاییەوە ناشتوویانن. بە هەمان شێوە ناشتوویانن و سەریان بەرەو پێشەوەی ئەشکەوتەکەیە. زۆر شت هەیە کە پیشانی دەدات مردووەکان بەشیک بوون لە کولتووریان. بۆیە نابێت وا بیر بکەینەوە کە ناشتن بە گوڵەوە شتێکی تایبەتە.

ڕەنج سەنگاوی: دۆزینەوەی گرنگتر لە کەللەسەرەکەدا هەیە؟

گرەیەم بارکەر: بەردەوام شتی نوێ دەدۆزینەوە و توێژینەوەی زانستی دەنووسین. پڕۆسەی زانستی ئەوەیە کە توێژینەوە بنووسیت و دواتر لەلایەن دەزگا نێودەوڵەتییەکانەوە تاقی بکرێتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. بۆیە ئێمە لەو پڕۆسەیەی شوێنەوارناسیی نوێداین کە توێژینەوە بۆ جۆرناڵە بەرزەکان بنووسین. نموونەیەک لەو شتانەی دۆزیومانەتەوە کە هێشتا لە پڕۆسەی بڵاوکردنەوەدا لە لێکۆڵینەوەدایە ئەوەیە کە قەپاخێکی زۆر بچووکمان دۆزیوەتەوە کە لەنێو ...

ڕەنج سەنگاوی: هیچ پارچەیەکی گرنگتر لە دەموچاوەکەتان دۆزیوەتەوە کە ڕاتاننەگەیاندبێت؟

گرەیەم بارکەر:هیچ کەسێک و لە هیچ شوێنێک پێستی نیاندەرتاڵی نەدۆزیوەتەوە.

ڕەنج سەنگاوی: هیچ شتێکی دیکە دۆزراوەتەوە و نەتانەوێت بە ڕای گشتی بڵێن؟

گرەیەم بارکەر: نەخێر، شوێنەوارناسی و زانستی هاوچەرخ بە تێکەڵاوبوونی هەمووانە. هیچ شتێک بە نهێنی ناهێڵیتەوە. دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە کە قەپاخێکی زۆر بچووکمان دۆزیوەتەوە کە کونێکی بچووکی تێدایە و ئامرازی خۆپارێزییە. شوێنەوارناسان لە ئەفریقا قەپاخیان دۆزیەوەتەوە کە مرۆڤی هۆشمەند 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر وەک ئامڕازی خۆپارێزی بەکاری هێناوە و 80 هەزار ساڵ لەمەوبەریش لە مەغریب. ئامرازی خۆپارێزی دوای سەردەمی نیاندەرتاڵمان هەبووە. بۆچی ئەوە گرنگە؟ چونکە ئەوە وەک کولتوورێکی هێمایی مرۆڤی هاوچەرخ دەبینرێت. ئێستا ئەو توێژینەوەیە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ڕەنج سەنگاوی: وەڵامەکەت بۆ مامۆستا سۆران چییە؟

گرەیەم بارکەر: ئێمە لەبەر هۆکاری زانستی ناومان نا ( شانەدەر زێد)، چونکە شانەدەر بۆ کوردستان گرنگە و کۆمەڵگەی زانستی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەو بەڵگەفیلمەوە ئێستا زیاتر سەیری کوردستان دەکات. ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو جیهانە زانستییەدا کار دەکەین. هەر شتێک ئێمە لێی دەکۆڵینەوە دەچیت بۆ بەریتانیا و لەوێش لێیدەکۆڵنەوە و دەگەڕێتەوە. ئەمە شوێنەواری من نییە و شوێنەواری کامبریج نییە، شوێنەواری کوردستانە. بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی دەچێت بۆ شوێنی دیکە و دەگەڕێتەوە. ئەو ناوە بە پیتی (زێد) لەبەر هۆکاری زانستییە کە ئێستا هەموو زانایان پەسندی دەکەن.

ڕەنج سەنگاوی: پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کورد ڕۆڵی ناونانی هەیە و گرێبەستەکەتان لەگەڵ حکومەت چۆنە ئەگەر شتێک بدۆزنەوە دەبێت بیهێننەوە بۆ کوردستان؟

گرەیەم بارکەر: بێگومان. هەموو تیمە بیانییەکان هاوکاری کوردیان لەگەڵە. بەپێی یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەین. هەموو دۆزراوەکان دەگەڕێنەوە.

ڕەنج سەنگاوی: زۆر سوپاس بەڕێز بارکەر. کارەکەتان جێی دەست خۆشی و شانازییە، هەرچەندە کە شوێنەوارناسی پارەی کەمی بۆ خەرج دەکرێت و بایەخی کەمی پێدەدرێت لە هەرێمی کوردستان، بەڵام کارێکی زۆر باشتان کردووە و سوپاس بۆ ئێوە و بۆ حکومەتیش.

گرەیەم بارکەر: بەڵێ، هاوڕام کە لە هەرێمی کوردستان شوێنەوارناسی بە باشی پارەی بۆ تەرخان ناکرێت. شوێنەوارناسان لە دۆخی سەخت دا دەژین. من و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان هیوادارین کە ئەو بەڵگەفیلمە گەنجانی کورد هانبدات ڕوو لە شوێنەوارناسی بکەن. باشترین شت بۆ داهاتووی شوێنەوارناسی کوردی ئەوەیە کە هەرزەکاران و ئەوانەی دەچنە زانکۆکان هەر تەنیا بیر لە ژمێریاری و بازرگانی و پیشەسازی و ئەندازیاری نەکەنەوە، بەڵکوو بیانەوێت شوێنەوارناسی بخوێنن، چونکە دەتوانن لەم بەڵگەفیلمەدا ببینن کە شوێنەوارناسی چەندە گرنگە و چەندە پیشەیەکی باشە. پێم وایە ئەمە هیوای ئێمەیە.

ڕاستییەکەی ئێوە کە ئەم بەرنامەیەتان هەیە ... باشە ... سوپاس. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 75 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 12-05-2024
əlaqəli məqalələr: 6
Yayımlanma tarixi : 12-05-2024 (0 İl)
Məzmun kateqoriyası: Reportaj
Məzmun kateqoriyası: Antropologiya (insanşünaslıq)
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq هەژار کامەلا tərəfindən 13-05-2024 qeyd edilib
Bu məqalə زریان سەرچناری tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə زریان سەرچناری tərəfindən 15-05-2024 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 75 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.139 KB 13-05-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,075
Şəkil
  106,908
Kitab PDF
  19,847
Əlaqəli fayllar
  100,072
Video
  1,466
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Məzmun axtarışı
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Millət (Millət) - Kürt Qısa təsvir - Muxtar - Qısa təsvir - Muxtar - Ermenistan Qısa təsvir - Muxtar - İran Qısa təsvir - Muxtar - Türkiye Qısa təsvir - Muxtar - Kurdistan Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Fransa

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 1.281 saniyə!