نامەردییە بە مەردێ ئەڵێن خەڵقی سەرچڵی
دڕکی نەبێ بزانە دەکا ئاخۆ گوڵ گوڵی
ئەم گوڵشەنی حەیاتە نە ڕەنگی دەبێ نە بۆ
نەکرێ بە خوێنی ئاڵی جگەر فەرشی گوڵگوڵی
گەر خۆت ئەناسی باسی ئەم و ئەو نەکەی دەخیل
ناچێتە جێی پڵنگەوە گورپە بە پڵپڵی
پەروانە خۆی دەخاتە گڕی ئاگر و دەڵێ
بێ نووری مەعریفەت دەکرێ قەت بەدڵ دڵی
بەد بەختییە ڕەقیبی کە کردۆتە یاری یار
دیوتە بزانە زوڵمەت و شوعلە بەتێکەڵی
پرسیم لە مادەری زەمانە کە تۆ تەجرەبەت هەیە
چ خۆشە پێی وتم نەفەسی زیندەگی کەڵی
مەفهوومی شیعرەکانی نەبی حەمدی حەقیەتی
بێ گوڵ دەکا لە سەحنی چەمەن فیسقە بولبولی
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان# [1][2]