Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,766
Şəkil 105,563
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,458
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
Tarixi fotoşəkillər milli sərvətimizdir! Xahiş edirəm, loqotiplərinizlə, yazılarınızla və rənglərinizlə onların dəyərini aşağı salmayın!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێما پۆمێرۆی و ریك پۆتس

ئێما پۆمێرۆی و ریك پۆتس
عیسا حەسەن
ماوەیەک لەمەوبەر تیمێک لە پسپۆڕانی شوێنەوارناسی بەریتانی ڕوخساری ئافرەتێکی نیادەرتاڵیان ئاشکرا کرد کە مێژووەکەی بۆ 75 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. لە دوای ئاشکراکردنی شانەدەر زێد، ئەم پڕۆسەیە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی شوێنەوارناسی لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان لانکەی شارستانییەت و مرۆڤایەتی بووە هەمیشە.

هاوکارمان عیسا ‌حەسەن لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمەریکا گفتوگۆیەکی تایبەتیی لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی، لێکۆڵەر و شوێنەوارناس لە زانکۆی کامبریج و ڕیک پۆتس، بەڕێوەبەری ڕەچەڵەکی مرۆڤ لە پەیمانگەی سمیتسۆنیەن کردووە.

کوردستان24: دەتوانیت لەبارەی دۆزینەوەی کەللەسەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە #ئەشکەوتی شانەدەر# چیمان پێبڵێیت؟

ئێما پۆمێرۆی: بەڵێ، بە دڵنیاییەوە نەک تەنیا کەللەسەری ئەو ژنە بەڵکوو ئێسکەپەیکەری بەشی سەرەوەی لاشەیمان دۆزیوەتەوە. بۆ یەکەمجار 2016ە بوو چووینە شاندەر و لەوێ ماینەوە و هەڵکۆڵین تا 2018ی خایاند تا توانیمان زۆر بە وریاییەوە هەڵکۆڵین بۆ ئێسکەپەیکەری بکەین. بەشێوەیەکی زۆر تایبەت کارمان پێدا کرد و هەموو شتێکمان تۆمارکرد. ئاسان نەبوو و پڕ لە سەختی و ئاڵنگاری بوو. 2018 و 2019 و چەند ساڵێکی دیکەی پێچوو تا توانیمان ئێسکەکان پاکبکەینەوە و لەشوێنی خۆیان دابنێینەوە. چونکە ئێسکەکانی سەری چووبوونەوەیەک و ئەستوورییەکەی تەنیا چەند سانتیمەترێک مابوویەوە. ئێسکەکانیشی سوابوون و دەبوو زۆر بە وریاییەوە لێیان نزیکبینەوە لەگەڵ هاوڕێکانم. بەڕاستی هاوڕێکەم کارێکی زۆر باش و نایابی کرد لەوەی توانی بەجوانی و وریاییەوە هەموو ئەو ئێسکانە پێکەوە بنێتەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆر شت لەبارەی ئەو ئێسکە پەیکەرەوە بزانین.

کوردستان24: سەرەتا کێ داوای لێکردن کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بکەن؟

ئێما پۆمێرۆی: لە سەرەتاوە من بەشێک نەبووم لە پڕۆژەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەڕێز بارکەرەوە کردبوو، پڕۆفیسۆری شوێنەوارناسە لە زانکۆی کامبریج، پێموابێت ئەوکات ساڵی 2011ە بووە. پڕۆفیسۆر بارکەر کاری لەسەر چەند ئەشکەوتێکی مێژووی لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە جیهان کردووە و ئەزموونێکی زۆر باش و ناوازەی هەیە لە هەڵکۆڵینی لە ئەشکەوتە مێژووییەکان. ساڵی 2011 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کردووە بۆ ئەوەی دەست بەو پڕۆژەیە بکات، دوو ساڵێکی پێچووە تا بودجە بۆ پڕۆژەکە مسۆگەر بکەن. دواتر لە ساڵی 2014 پڕۆسەی هەڵکۆڵین دەستی پێ کردووە.

کوردستان24: هەروەک باستکرد پاچەکان زۆر وردببوون، تا نزیکەی 200 پارچە بوون. تا چەند ڕووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەوە بەیەکیان بلکێننەوە؟

ئێما پۆمێرۆی: کارێکی پڕ ئاڵنگاری و سەخت بوو ئاسان نەبوو هەڵگرتنەوەی ئەو ئێسکانە لەسەر زەوی، چونکە زۆر نەرم و پواو بوون، هەندێکجار دەبوو ماددەیە وەک کەتیرەیان لێبدەین لە ئێسکەکان و دەوروبەری ئێسکەکانیش تا هەڵیانگرینەوە. دواتر ئەم ئێسکانە وەک پاکێجێک گواستنمانەوە بۆ زانکۆی کامبریج و وەک بۆم باسکردنی هاوڕێکەم لوسیا پۆڵین زۆر بە وریاییەوە هەموو ئێسکەکانی پاککردەوە و لە شوێنی خۆی دانانەوە. تەنیا ئەو پاککردنەوەیە و دانانەوەی ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان زیاتر لە نۆ مانگی پێچوو. هێشتا کاری زۆرمان ماوە ئەنجامی بدەین. بۆیە کارێکی زەحمەت بوو.

کوردستان24: ئایا ئەمە تەنیا کەللەسەرێک بوو یان ئێسکەپەیکەرێکی تەواو بوو؟

ئێما پۆمێرۆی: تەنیا کەللەسەرێک نەبوو، بەڵکوو ئێسکەپەیکەری بەشی سەرەوەی لاشەی بوو لە کەمەریەوە بەرەو سەرەوە. ئەو ئێسکە پەیکەرەی لە ساڵی 1960 دۆزرایەوە پێمانوایە ئەوە بەشی خوارەوەی ئەو ژنە بێت. زۆریش زەحمەتە بەیەک لەکاندنەوە و دانانەوە هەموو ئێسکە پەیکەری مەبەستم بەشی سەرەوەی لەگەڵ بەشی خوارەوەی کە پێشتر دۆزراوەتەوە. ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە کارەکانمان و ئێستا ئیشی لەسەر دەکەین.

کوردستان24: ئەم کەللەسەر تاکە ئیسک و پروسکی دۆزاوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ نییە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرابێتەوە، بەڵکوو لە ساڵانی پەنجاکانیش دکتۆر سیلێکی، شوێنەواناسی ئەمەریکی کاری هەڵکۆڵینی لەو ئەشکەوتنە ئەنجامدا، چی لەوبارەیەوە دەزانیت؟

ڕیک پۆتس: بەڵێ بە دڵنیاییەوە پەیمانگەی سمیتسۆنیەن و مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی نیشتمانی کە بەشێکە لە سمیتسۆنیەن، پەیوەندیی لەگەڵ دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری ئێراق بەرەوپێشبرد و ڕێگە و دەرفەتی پێدرا پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی کوردستان درووست بکات تا بتوانێت لە ئەشکەوتی شانەدەر کار بکات. لە ماوەی ساڵانی 1956 و 1957 تاوەکوو 1960، ژمارەیەک نێردە بە سەرپەرشتی دکتۆر سیلێکی سەردانی ئەو شوێنەیان کرد و پاشماوەی نۆ کەسیان دۆزیەوە، هەریەک لەمانە بە بەردبووی نیاندەڕتاڵ بوون و بە تایبەتیی ئەوانەی لە ئەشکەوتی شانەدەر بوون چیرۆکێکیان هەبووە بیگێڕنەوە، ئەوان کەسانێک بوونە ژیاون و هەناسەیانداوە لە خەڵکێک بوونە پەیوەندییان بە خەڵکی ئێمەوە هەبووە کە ئێستا لە هەموو جیهان دەژین، بۆیە زنجیرەیەکی گرنگ لەو چیرۆکانە نیشان دەدەن کە ئێمە لەبارەی مێژووی قووڵی مرۆڤەوە لێی فێربین. ئەو نۆ ئێسکە پەیکەرە کە یەکێکیان لێرە لە سمیتسۆنیەنە، ڕێککەوتنەکە بەم جۆرە بوو نێردەی سمیتسۆنیەن هەندێک لە بە بەردبووی ئاژەڵ و کەرستەی درووستکراو لە بەرد و شوێنەوارییەکان و ئەوانەی چالاکییەکانی مرۆڤەکانی سەرەتا و ژینگەی نیاندەڕتاڵ نیشاندەدەن بهێنینەوە، کە لە ئەشکەوتی شانەدەر دەژیان، بەڵام لە یەکێک لە حاڵەتەکان کاتێک بارێک گەڕاوە بۆ سمیتسۆنیەن دوای ئەوەی بە باشی ئامادەکرابوو، دەرکەوت بەشێک لە ئێسکە پەیکەرێک گەڕێندراوەتەوە و ناوی ئێسکە پەیکەری شانەدەر سێ بوو، بەگوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری ئێراق لێرە لەژێر ئاگاداری ئێمە ماوەتەوە، بۆیە شەرەفێکی گەورەیە ئاگاداری ئەو ئێسکە پەیکەرەبین. لە ڕاستیدا لە 2010 بڕیارمدا ئەو ئێسکە پەیکەرە لە جانتایەکی زۆر پارێزراو نمایش بکەم تا خەڵک لە سەرانسەر جیهان بینەری بن. هەر کەسێک سەردانی ئەو مۆزەخانەیە بکات دەتوانێت ئێسکە پەیکەری شانەدەر سێ ببینێت و شتێک لەبارەی ئەو کەسە فێربێت.

کوردستان24: ئێوە هیچ ڕێککەوتنێکتان لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێراق هەیە بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی دیاریکراو؟

ڕیک پۆتس: بەڵێ هاوشێوە و کەرستەی هەڵگیراوی زۆرمان هەیە کە پیتەکان نیشان دەدات، بەڵام چاومان لەوەیە ڕێککەوتنێکی دیکە بکەین تا بۆ خەڵکی کوردستان کارە ڕاستەکە بکەین و هەروەها حکوومەتی ئێراق و دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری بیەوێت ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نوێ بکاتەوە، چاومان لەوەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەو کارە پێکەوە بکەین.

کوردستان24: ئەو کەللەسەرەی دۆزیوتانەوە هیی ئافرەتێک بووە، ئایا زانیاریتان هەیە درێژی باڵای نیاندەرتاڵەکان چەند بووە و تەمەنی ئەو ئافرەتە و هۆکاری مردنەکەی چی بووە؟

ئێما پۆمێرۆی: هیچمان لەبارەی تەمەنییەوە نەدەزانی، بزانین کاتێک کۆچی دوایی کردووە تەمەنی چەند بووە؟ دواتر بە هەندێک ئاماژە بۆمان دەرکەوت کە لەوانەیە لە چلەکانی تەمەنی بووبێت، بۆ ئەم سەردەمە تەمەنی چل ساڵی بە پیر هەژمار ناکرێت، بەڵام بۆ ئەو سەردەمە لەوانەیە چل ساڵ زۆر بووبێت و بە تەمەن بووبێت. بەهۆی ئەوەی ددانەکانی کەوتبوون بەتایبەتیی ددانەکانی پێشەوەی، مینای ددانەکانی پێشەوەی بەتەواوی لەناوچووبوون و هەندێک لە ددانەکانیشی بەتەواوی تێکچووبوون ئەوەش لەوانەیە بەهۆی ئەو خۆراکانەوە بووبێت ئەو سەردەمە خواردوویانە، لەوانەیە ئەم سەردەمە خۆراک و خواردنەکان جیاوازتر بن و ئەوەندە زیان بە ددانەکان نەگەێنن.

کوردستان24: ئێوە ناوتان ناوە شانەدەر زێد، ئەمە لە چییەوە هاتووە؟

ئێما پۆمێرۆی: چیرۆکێکی هەندێک ئاڵۆزە، هەندێک لەو نیادەرتاڵانە ددانەکانیان دۆزراونەتەوە، ژمارەیان بۆ دانراوە، بۆ نموونە: یەک، دوو، سێ، چوار، ژمارەکانیش ڕۆمانی بوون. دواتر ژمارەیان بۆ دانراوەتەوە، بۆیە هەندێکجار سەرلێتێکدەرە و ژمارەکانیش دەگۆڕێن، ئێمەش نەمانویست ئەوەندەی دیکە ئاڵۆزی بکەین، بۆیە بڕیارماندا پیتی بۆ دابنێین. جیالەوەش دڵنیانەبووین لەوەی شاندەر زێد، بەشێک بێت لەو ئێسکانەی بەشی خوارەوەی خۆشبەختانە پێشتر دۆزراونەتەوە. وەک باسم کرد قاچەکانی هێشتا دیارنین. لەوانەیە ئەو قاچانەش ژمارەیان بۆ دابنرێت یان بۆیان دانرابێت. لەوانەیە شانەدەر 6 و شانەدەر 8. بۆیە پێمانوابوو ئەگەر ئێمەش ژمارەیان بۆ دابنێین زیاتر ئاڵۆزی دەکەین. بڕیارماندا پیت بەکاربهێنین. نەشمانویست پیتی ئێکس هەڵبژێرین چونکە لە ژمارەی ڕۆژمانیدا دەکاتە 10 چونکە وەک وتم ئاڵۆزترمان دەکرد. دواتر بڕیارماندا پیتی زێدی بۆ دابنێین.

کوردستان24: ئێوە هێشتا لەسەر پڕۆژەکە کاردەکەن، چی دیکە ماوە دەتانەوێت لەبارەیەوە بزانن؟

ئێما پۆمێرۆی: یەکێک لەو شتانەی دەمانویست لەبارەیەوە بزانین، شێوازی ژیانی بوو. چۆن ژیاوە و چی خواردووە و لە کوێوە هاتووە و ئەو شتانەشی ڕۆژانە ئەنجامیداون. لێکۆڵینەوەمان لەسەر ئێسکەپەیکەرەکەی کرد و بینیت، لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازی ماسوولکەکانی کراوە و بزانین چ جۆرە کارێکی کردووە؟ توانیمان سەیری ددانەکانیشی بکەین بۆ ئەوەی وردەکاری شێوازی ژیانی بزانین. لە ددانەکانییەوە زۆر شتمان بۆ دەرکەوت بۆ نموونە لەبارەی تەندرووستییەوە. بۆمان دەرکەوت هەندێک کێشەی ددانەکانی هەبووە. لە ڕێگەی ئەو ددانانەوە دەکرێت لێکۆڵینەوە کیمیاییان لەسەر بکەین بزانین چی خواردووە؟ و لەوێشەوە لەوانەیە بۆمان ڕوونبێتەوە بزانین لە کوێوە هاتووە؟ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کلسەش بکەین لەسەر ددانەکانییەتی، لەوانەیە لە ڕێگەیەوە بزانین چ خواردنێکی خواردووە و لێکۆڵینەوەی دی ئێن ئەی لەسەر بکەین بزانین شێوازی ژیانی نیاندەرتاڵەکان چۆن بووە، بەتایبەتیی شێوازی ژیانی شانەدەر زێد چۆن بووە؟

کوردستان24: ئەمە سەرنجڕاکێشە، ئایا دەتوانین بزانین مرۆڤەکان کەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیاون؟

ڕیک پۆتس: کۆنترین نیاندڕتاڵەکان کە لە ڕۆژاوای ئەوروپا بوونە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 400 بۆ 430 هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەشکەوتی شانەدەر یەکێکە لە کۆنترین بەڵگەکانی هەبوونی بەردەوامی نیاندەڕتاڵ لە ناوچەکە، لە چەندین چینی جیاواز لە ئەشکەوتەکە چەندین کەس هەن، ئێما بۆ مێژووەکە دەتوانێت ڕاستم بکەیەوە چونکە لەوێ بەڵگەی نوێتر هەیە، بەڵام لەنێوان 80 بۆ 35 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەشێوەیەکی گشتی ژمارەی نیاندڕتاڵ لە جیهان بەردەوام لە کەمبوونەوەدابوو، ئەمەش کۆتایی سەردەمی مانەوەیان بوو لەسەر زەوی.

کوردستان24: چ بەڵگەیەک هەیە لەبارەی لەنێوچوونی مرۆڤی نیاندەرتاڵ و چ هۆکارێک بووەتە هۆی دیارنەمانیان؟

ڕیک پۆتس: چەندین بیرۆکەی جیاواز هەن و لەگفتوگۆی نێوان زانایان ڕای پێچاوانە لەو بارەیەوە هەیە، یەکێک لەو زانیاریانەی لەبارەی نیادڕتاڵ هەمانە ئەوەیە کە بەشەکانی جەستە و شێوازی دەموچاویان و بە تایبەتیی بەشی ناوەڕاستی و نزیک لووتیان جیاواز بوو. هەندێک لە زانایان پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی نیادڕتاڵەکان لە ژیانکردن لە ژینگەی سارد بەشێوەیەکی جیاواز باش بوونە، بەڵام دەزانین جیهان گۆڕاوە و لە ساردەوە بووەتە گەرم و بەپێچەوانەشەوە لە ساردەوە بۆ گەرم لە ماوەیەکی درێژخایەن گۆڕاوە، دەکرێت لە کاتی سەرمادا نیادڕتاڵەکان لە ژینگەی سارد زۆر باشبوونە و دەتوانین بڵێین ئەو کەرستە کولتووریەیان نەبووە وەک پۆشاک و پەیوەندی لەگەڵ گرووپە دوورەدەستەکان، کە هۆمۆسەیپیەنس واتا جۆری ئێمە پشتی پێدەبەستێت و بۆ بڵاوبوونەوەی مرۆڤەکان لە جیهان گرنگە. ئەگەر نیادڕتاڵەکان ئەو تەکنەلۆژیا کولتوورییە و پەیوەندی کۆمەڵایەتییان وەک مرۆڤەکان نەبێت، واتای ئەوە نییە کەمتربن بەڵکوو بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی ناوچەکانیان زۆر باش بوونە، بەڵام کاتێک ژینگەی ناوچەکان گۆڕان ئاڵنگارییەکی زۆریان درووستکردووە.

کوردستان24: بە تێگەیشتنی تۆ لە هیچ سەردەمێکدا، مرۆڤی نیاندەرتاڵ لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرندا ژیاون؟

ڕیک پۆتس: لە ڕاستیدا زۆر سەرنج ڕاکێشە کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە ترشی ناوەکی کۆن و ترشی ناوەکی خەڵکی ئێستا دەتوانین ببینین هەندێک جینی دیاریکراو و چەند بەشێک لە ترشی ناوەکی لە نیاندڕتاڵەکان درووست بووە، بەڵام لەگەڵ ئەندامانی جۆری مرۆڤی ئێمە هاوبەشی پێکراوە واتا بەریەککەوتن هەبووە و ئەگەری هەیە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام بووبێت، مەبەستم ئەوەیە بۆ چەندین هەزار ساڵ بەردەوام بووە، بەڵام کوورت خایەن بووە و دەریدەخات پەیوەندییەکی توندوتیژ و خراپ لەنێوان گرووپی مرۆڤە سەردەمییەکان و نیاندڕتاڵەکان نەبووە، بەڵکوو دەکرێت هەندێک کات دۆستانە بووبێت.

کوردستان24: مرۆڤە کۆنەکان و مرۆڤە مۆدێرنەکان سەدا چەندی دی ئێن ئەیان هاوبەشە؟

ئێما پۆمێرۆی: جیاوازی هەیە لەنێوان دانیشتووان لە گۆی زەوی و جیاوازیش هەیە لەنێوان تاکەکانیش، بەڵام بەگشتی لەنێوان یەک بۆ سێ لەسەدی دی ئێن ئەی لە هەندێک لە دانیشتووانی باشووری ئەفریقا جیاوان لە ئەوانی دیکە، بەڵی بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم.

کوردستان24: (عیسا حەسەن) من خۆم خەڵکی ناوچەی چۆمانم لە پارێزگای هەولێر کە نزیکە لە ئەشکەوتی شانەدەر و چەندین جار چوومەتە ئەو ناوچەیە و ئەشکەوتی گەورەتریش لەو ناوچەیە هەیە، ئایا دەکرێت شوێنەواری مرۆڤەی نیاندەرتاڵی دیکە لەو ناوچەیە هەبێت؟

ئێما پۆمێرۆی: ئەمەیان دەکرێت، بەڵام تاکە شتێک ئێمە بەدڵنیاییەوە لەبارەی نیاندەرتاڵەکانەوە دەیزانین، ئەوەیە ئەوان لە یەک شوێن نەماونەتەوە، واتە جێگیر نەبوون. ناوبەناو لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە چوون. مەبەستم ئەوەیە دەکرێت لە چەند ئەشکەوتێکی دیکەش لەو ناوچەیە مابنەوە. لەشوێنی دیکەش ژیابن و مردووەکانی خۆیان لەوێ بەخاکسپاردبن. ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بزانین نیاندەرتاڵەکان چۆن ژیاون و چۆن ئەو ناوچەیان بەکارهێناوە و وەک خۆی لێیان تێبگەین. هەڵکۆڵین لەو ئەشکەوتانە لەلایەن تیمی شوێنەوارناس و هەڵکۆڵەری پیشەییەوە ئەنجامدراوە و دەزانن چۆن کارەکە دەکەن و چۆن هەمووشتێک تۆمار دەکەن؟ ئەوەی هەیە لەو شوێنانە بیدۆزنەوە. وا دەردەکەوێت ئاسان بێت، بەڵام بۆ شوێنەوارناسی زۆر زەحمەتە هەمووشتێک بەجوانی بدۆزیتەوە و وەک خۆی تۆماری بکەیت، بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر لەبارەی نیاندەرتاڵەکانەوە بزانین.

کوردستان24: ئێوە لە بەشێکی بچووکی ئەشکەوتی شاندەر کاری هەڵکۆڵینتان ئەنجامداوە، ئایا دەکرێت هەر لەو شوێنە شوێنەواری مرۆڤی نیاندەرتاڵ مابێت؟

ئێما پۆمێرۆی: ڕاستە ئێمە لەو ناوچەیە کاری هەڵکۆڵینمان کردووە، ئەو شوێنەی پێشتر هەڵکۆڵینی تێدا کراوە. واتە بەشێکی زۆری ئەو ئەشکەوتە هێشتا هەڵکۆڵینی بۆ نەکراوە. چونکە شاندەر بەڕاستی ئەشکەوتێکی گەورەیە. چونکە ئێمە کاتێک باسی ئەشکەوت دەکەین، وەک بڵێی شوێنێکی بچووکە، بەڵام شاندەر ئەشکەوتێکی گەورەیە و بەڵێ دەکرێت هێشتا ئێسکەپەیکەری نیاندەرتاڵی دیکەی تێدا بێت. جارێکی دیکە دەیڵێمەوە زۆر گرنگە بە وریایی و پیشەییەوە کاری هەڵکۆڵینی تێدا بکرێت بۆ ئەوەی هێشتا زیاتر لەبارەی نیاندەرتاڵەکانەوە بزانین.

کوردستان24: مرۆڤی نیاندەرتاڵ چۆن ژیاون و تەمەنیان چەند بووە؟ ژیانی کۆمەڵایەتییان چۆن بووە؟ ئایا ئەوان مرۆڤی ژیر و ئاڵۆز بوون؟

ڕیک پۆتس: ئەمە نهێنییەکی مەزن و پرسیارێکی باشە بۆ ئێمە کە بەخۆمان دەڵێین زانایانی بە بەردبووەکان و هەروەها ئەو کەسانەی لێکۆڵینەوە لە ژیانی مرۆڤی کۆن دەکەن، بە دڵنیاییەوە نیاندڕتاڵەکان خۆراکیان کۆدەکردەوە واتا دەگەڕان تا ڕاوبکەن و خۆراک کۆبکەنەوە و وەک ئەو کەسانەی ئێستا دەژیان کە لە شارەکان دەژین، دەکرێت ناوی لێبنرێت ژیانێکی سادە، بەڵام ژیانێک بوو کە لە ڕووی چالاکییەکانی ڕاوکردن و کۆکردنەوە پڕ بووە لە وریایی و هۆکار بووە بۆ ئەوەی تەنانەت کەسە بە تەمەنەکانیش کە لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵ ژیاون تووشی هەوکردنی جوومگەکان بوون و بۆ هەندێکیان کۆتایی ژیانیان زۆر بە ئازار بووە، بەڵام لە هەمان کات لە ژیانی کۆمەڵایەتییان بەڵگەی سەرنج ڕاکێشمان هەیە کە زۆر گرنگیان بە یەکترداوە. نموونەیەک هەیە لە ئەشکەوتی شانەدەر کە ناوی لێنراوە شانەدەر یەک، ئەو کەسە لە تەمەنێکی بچووکدا گورزێک بە سەری کەوتووە واتا لایەکەی دیکەی جەستەی گەشەی نەکردووە و نەیتوانیوە بڕوا یان ڕزگاری بێ، ئێسکە پەیکەرەکە هیی نێرە، بەڵام ئەو کەسە تا تەمەنی 50 بۆ 55 ساڵی ژیاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرووپێکی کۆمەڵایەتی دڵسۆز و ئاگاداری ئەو کەسە بوونە. کاتێک باسی ئەشکەوتی شانەدەر و نیاندڕتاڵەکانی شانەدەر دەکەین، دەرفەتێکی باشە بۆ خەڵک لەبارەی ئەو هاوسۆزی و گرنگی پێدانە فێربن کە بەشێک بووە لە ژیانی کۆمەڵایەتی نیاندڕتاڵەکان. بەشێوەیەکی گشتی باشترین شوێن بۆ باسکردنی ئەو بابەتە شانەدەرە.

کوردستان24: لەنێو گۆڕەکانی ئەشکەوتی شاندەر لە نزیک ئێسکە پەیکەرەکاندا دەنکە هەڵاڵەی گوڵ دۆزراوەتەوە، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە نیاندەرتاڵەکان لە کاتی ناشتنی مردووەکانیان چەپکە گوڵیان لەسەر تەرمەکانیان داناوە؟

ڕیک پۆتس: ئەمە چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشە و جارێکی دیکە دەڵێم لەڕووی زانستییەوە بیروڕاوی جیاواز هەن لەبارەی ئەوەی چۆن ڕوونکردنەوە بۆ بەڵگەکان بکرێت، لە هەموو شوێنەکانی ناو شانەدەر دەنکە ‌هەڵاڵە بوونی هەبووە بەڵام لەو شوێنەی تێیدا ئێسکە پەیکەری نیاندڕتاڵێک بە ناوە شانەدەر چوار کە لەلایەن ڕاڵف سیلێکی و تیمەکەی دۆزرایەوە، بەشێوەیەکی چڕ دەنکە هەڵاڵە هەبوون و بۆ زانایانی ڕووەکناسی نائاسایی بوو و دەنکە هەڵاڵەکان لە حەوت بۆ هەشت جۆری جیاواز و ڕەنگاڕەنگی گوڵەوە سەرچاوەیان گرتووە، دەتوانێت بیر بکەیتەوە زانایان چۆن بیریان کردووەتەوە لەوەی ئەمە ئاماژەیە کە نیادڕتاڵەکان نەک تەنیا گرنگیان بە یەکترداوە بەڵکوو ئەگەری ئەوە هەبووە ڕێز لە مردووەکانیان بگرن. بۆیە ئەگەری هەبووە لق و گوڵەکان لە دەوروبەری تەرمەکە دانرابن یان ئەوەی درووستمان کردەوە و ڕاڵف سیلێکی پێشنیازی کرد ئەگەری هەبووە شوێنی ئامادەکاری هەبووبێت و گوڵەکان و لقی درەختی سەوزی لەخۆگرتووە تا ڕێز لەو کەسە بگرن.

کوردستان24: نیاندەرتاڵەکان تەنیا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەژیاون، لە ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا ژیاون، ئایا پەیوەندی هاوسەرگیری لەنێوانیاندا هەبووە؟

ئێما پۆمێرۆی: بەدڵنیاییەوە جۆرێک لە پەیوەندی هەبووە، بەڵام هیچ جۆرە بەڵگەیەکمان نییە ئەوە بسەلمێنت نیاندەرتاڵەکان لە ناوچەیەکی دوورە هاوسەرگیریان لەگەڵ کەسێکی دیکە کردبێت، مەبەستم ئەوەی هەموو لە ناوچەیەکی بچووکدا ژیاون و کۆمەڵگەیەکی خۆجێیی زو بچووکیان هەبووە و تێکەڵ بوون. ئێمە چەند بەڵگەیەکمان هەن ئاماژەبەوە دەکەن هەن لە دانیشتووانی ناوچەکە لە بەشێکی ئەم زەوییە قڕیان کردووە و نەماون. بۆ نموونە ئاسیا بەڵگەمان هەن، نیاندەرتاڵەکان لەوێ ژیاون و دواتر بۆ ماوەیەک دیارنەماون. بەڵام دوای ماوەیەک دەرکەوتوونەتەوە، بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی جیناتەوە سەلمێندراوە ئەوانەی دەرکەوتوونەتەوە و ناچنەوە سەر ئەو نیاندەرتاڵانەی پێشتر لەو ناوچەیە ژیاون. بەڵکوو ڕەچەڵەکیان دەچێتەوە سەر ئەوانەی لە ڕۆژاوای ئەوروپاوە هاتبن و لەوێ گیرسابنەوە. سەرنجراکێشە کاتێک دەزانی ئەو خەڵکانە چۆن لە شوێنێکەوە چوونەتە شوێنێکی دیکە و چۆن پەیوەندییان بە یەکەوە هەبووە. ئەوە شتێک بوو بەڕاستی زۆری لێوەفێربووین، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنیکەکانی ڕاڤەکردنی دی ئێن ئەیەوە.

کوردستان24: ئایا نیاندەرتاڵەکانی کوردستان و ئەوروپا و ئاسیا لە یەک کاتدا ژیاون و پێکەوە لەناوچوون؟

ڕیک پۆتس: نزیکەی لە دەوروبەری ئەو کاتە لە ڕۆژاوای ئەوروپا، هەرچەندە یەک شوێن هەیە لە باشووری ڕۆژاوای ئەوروپا ئەگەری هەیە مێژووەکەی نوێتربێت، بەڵام لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دەگاتە سیبیریا نیاندڕتاڵ بڵاوبووەتەوە و لە دەوروبەری 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر کۆتایی مانەوەیان بووە.

کوردستان24: شاندەر زێد خەڵکی کوردستانە و ئێستا لە بەریتانیایە، لاریتان هەیە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی؟

ئێما پۆمێرۆی: بەدڵنیاییەوە، پێموابێت زۆر گرنگە ئەو ئێسکەپەیکەرە بگەڕێندرێتەوە بۆ کوردستان، و ئەوەشمان مەبەستە، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری ئەوەی ئێستا لێرە لە کامبریجە ئەوەیە، ڕێککەوتنێکی زۆر باش و درێژ ماوەمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەواری کوردستان هەیە. بەتایبەتیی لەگەڵ کەیفی عەلی کە ئێستا بەڕەێوبەرە. بۆ ئەوەی لێرە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەین و لەگەڵ ئەوەشدا ئێسکەکان بپارێزین و خاوێنیان بکەینەوە و بۆ ئەوەی خۆیان بگرن و بۆ چەند نەوەی داهاتووش بمێننەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن. بەڵام بەدڵنیاییەوە کاتێک ئەو کارەی ماومانە تەواو بوو ئێسکەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان.

کوردستان24: هیچ پڕۆژەی دیکەتان هەیە؟ ئایا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتتان بکات کاری دیکە ئەنجام دەدەن؟

ئێما پۆمێرۆی: ئێستا تەنیا چاوم لەسەر ئەشکەوتنی شاندەر و تیمەکەم و پڕۆژەکەیە. دەتوانم بڵێم ئەو پڕۆژەیە بەشی ئەوەندە هەیە کە بۆ چەند ساڵێکی دیکەش زۆر سەرقاڵمان بکات بەخۆیەوە و چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین. بەڵام کێ دەزانێت بۆ داهاتوو چی دەبێت؟ بەڵام وەک باسمکرد، ئێستا شاندەری زۆر سەقاڵی کردووین.

کوردستان24: هەرێمی کوردستان لە ڕووی شوێنەوارناسی نوێیە و مێژوویەکی چەند ساڵی هەیە، تا چەند ئامادەن هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ درووستکردنی مۆزەخانەیەکی نیشتمانی بۆ پاراستنی پارچە شوێنەوارییەکان؟

ڕیک پۆتس: بڕوام وایە پێویستە سمیتسۆنیەن و مۆزەخانەکان لە هەموو جیهان هەمیشە ئامادەبن یارمەتیی پێشکەش بکەن و بە یەکەوەکار بکەن و هاوبەشییەکان بۆ نموونە لەگەڵ کوردستان گەشە پێبکەن، تا تواناکانیان بەرەوپێش ببەن، نەک تەنیا بۆ زانست بەڵکوو بۆ پارێزگار و بەڕێوەبردنی کۆکراوەکان و بەرەوپێشبردنی مۆزەخانەکان کە سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان بەڵکوو لە هەموو شوێنێکی دیکە لە جیهاندا.[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 25 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | kurdistan24.net 12-05-2024
əlaqəli məqalələr: 3
Yayımlanma tarixi : 12-05-2024 (0 İl)
Məzmun kateqoriyası: No specified T4 1764
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq هەژار کامەلا tərəfindən 24-05-2024 qeyd edilib
Bu məqalə زریان سەرچناری tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə هاوڕێ باخەوان tərəfindən 28-05-2024 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 25 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.150 KB 24-05-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,766
Şəkil 105,563
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,458
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Folders
Biyografi - Təhsil sahəsi - Doktora (PHD) Biyografi - Təhsil - Kürd ədəbiyyatı Biyografi - Təhsil - Kürt dili Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Dilçi Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Ləhcə - Kürtçe - Kurmanci Biyografi - Ləhcə - Erməni Biyografi - Ləhcə - Rusça Biyografi - Doğum yeri - Kars

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.609 saniyə!