نەکردەکارێ، چۆن ئەبا بارێ.
نەکردەکار: بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەش گران بێت و ئارەزووی ئەنجامدانی کاری نەبێت، بار: بەو شمەک و کاڵایانە دەوترێت کە دەخرێتە سەر پشتی وڵاخ، لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر دەگوێزرێتەوە، بە کەسێکی نەشارەزا دەوترێت کە ئیشێکی پێ سپێردرابێت، هیچی لەبارەوە نەزانێت. [1]