ئەمەلی میللەتی کوردانە هەتاوی بە نیقاب
دوڕی ئەسرارە عەزیزم لە مەقاماتە خیتاب
وەکوو ڕۆژ ڕوونە برا تازە چ لازم بە خەتا؟
کچ کە خۆی نەرم و لەتیف بوو چ تەوەقوع بە حیجاب
ئێش کە کەوتە دڵی عام و بە تەواوی چووە مەغز
تازە ئەو ئێشە چ لازم بە بەیانات و کتاب
ئارەزوو وەختێ کە هات کونجی دڵی کرد بە سنوور
خۆ بە خۆ نەشئە ئەدا بێ سەمەرە شوربی شەراب
غەشی تێکەڵ نییە هەرگیز بەسەداقەت وەتەنی
کێ لەبۆ فەوقی کوڕی بابی نەبوو دڵ بە کەباب؟
موشتەری مەرگە کەسێ دوژمنی خاکی وەتەنە
گەر بڵێین بۆچی نەبووی؟ کاکە ئەڵێ جێ لە جواب؟
قانعا شیعرت هەموو نوختە بە نوختە گەوهەرن
مەگەر یەک یەک بە نەزانین بڵێ بەم بەزمە خراب
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #باخچەی کوردستان#
[1]