Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,778
Şəkil 105,567
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,462
Video 1,420
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
داگیرکاريی و نامۆبوون (ڕۆڵی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ لە قوڵکردنەوەی نامۆبوونی خودی کوردیدا)
Kurdipedia, kürd dilində məlumat üçün ən böyük çoxdilli mənbədir! Kürdüstanın hər yerində arxivçilərimiz və əməkdaşlarımız var.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داگیرکاريی و نامۆبوون (ڕۆڵی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ لە قوڵکردنەوەی نامۆبوونی...

داگیرکاريی و نامۆبوون (ڕۆڵی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ لە قوڵکردنەوەی نامۆبوونی...
داگیرکاریی و نامۆبوون (ڕۆڵی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ لە قوڵکردنەوەی نامۆبوونی خودی کوردیدا)
لێکۆڵەر: #کامەران محەمەد قادر#

ئەگەر نامۆبوونی خود ئەو دۆخە بێت کەوا لە مرۆڤ بکات، نەبێتە (چەق)ی جیهانەکەی خۆیی و وەک درووستکەری کردار‌ و هەستەکانی خۆی ژیان نەگوزەرێنێت، واتە دەسەوسان بێت لەو شوێنەی کە پێویستە مرۆڤ لە ژیاندا بۆ خۆی داگیری بکات و هەست بە شوێنکەوتەیی یاخود پەیوەندیدارێتی بۆ کەسێکی تر یان دەستەیەکی تر بکات. ئەوا نامۆبوونی خودی کوردی لە مێژوودا قوڵایی خۆی هەیە‌ و تەنیا بۆ کاتێکی دیاریکراو ناگەڕێتەوە! چونکە درووستبوونی ئەو دۆخە ترسناکە (کە نامۆبوونە) پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سرووشتی ژێردەستەیی کوردەوە هەیە. کوردستانیش بەشێوەیەکی گشتی داگیرکراو‌ و بەشێوەیەکی واقیعی جوگرافیایەکی پەرت بووە. لەبەر ئەوەی بەدرێژایی مێژوو گۆڕەپانی پێکدادانی زلهێزەکان بووە!
نامۆبوونیش وەک چەمکێکی فرە واتا‌ و فرە ڕەهەند ڕۆڵی گەورەی لە بەدیهێنانی کێشەگەلێکی قوڵی (وجودی) سەبارەت بە مرۆڤ گێڕاوە. مرۆڤی کوردی لە خود داماڵیوە‌ و هەستکردن بە کۆیلایەتی و تێکشکان و لاوازيی و دەسەوسان بوون لە بڕیارداندا‌ و گۆشەگیريی و شێواندنی گونجانی کۆمەڵایەتی و پەرتکردن‌ و ملکەچپێکردن‌ ... تاد، لە ناخدا چاندووە.
تا ئێستا نامۆبوون لە ئەدەبیاتی ئێمەدا وەک بابەتێکی نێو کایەی دەروونناسی یان کۆمەڵناسی لێی ڕوانراوە! بە دەگمەن بەرچاومان دەکەوێت، مێژوونووسێک ئاماژەی بۆ ئەو پرسە کردبێت! ئەمە لەکاتێکدا ئەوەندەی درووستبوونی ئەو دۆخە پەیوەستە بە مێژوویەکی ماوە درێژەوە ئەوەندە هەڵقوڵاوی واقیعێکی کۆمەڵایەتی کتوپڕ‌ و هەنوکەیی نيیە!
نامۆبوونی خودی کوردی لە بەشێکی گەورەی مێژوودا ئامادەیی هەبووە، بەڵام لە دوای ڕێکەوتنامەی سایکس- پیکۆ (1916)وە ئەو دۆخە خودی کوردی تووشی کێشەی ئێجگار قوڵکرد، کە هەرگیز لە پێش ئەو ڕێکەوتنامەوە ئەو دۆخە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە ترسناکەی کە لە دوای ئەو ڕێکەوتنامەوە ئەو خودەی ڕووبەڕووبوویەوە! بەتایبەت ئەو ڕێکەوتنامەیە بۆ یەک سەدەی تەواو کوردستانی پارچەپارچە کرد و هەر پارچەیەکیشی بۆ دەسەڵاتێکی بەهێز ملکەچپێکرد. بۆیە جێی خۆیەتی کە ئێستا‌ و دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر ئەو ڕێکەوتنامەیەدا هەڵوێستە لەسەر جێکەوتەکانی ئەو دۆخە بکرێت‌ و تەواوی شوێنەوارەکانی لەسەر کەسێتی و بزووتنەوەی مرۆڤی کورد لە ژیاندا بخرێتەڕوو.
$هەلومەرجی مێژوویی کوردستان‌ و نامۆبوونی مێژوویی کورد$
وشەی (نامۆبوون)ی کوردی بەرانبەر بە وشەی (الاغتراب)ی عەرەبی و (Alienation)‌ ئینگلیزی و (Alienation)‌ فەڕەنسی و (Entfremdung) ئەڵمانی بەکارهاتووە. هەردوو وشە ئینگلیزی و فەڕەنسییەکە لە وشەی لاتینی (Alientio) داتاشراوە(1). ئەوەش ناوێکە واتاکەی خۆی لە فرمانی (Alieare)ەوە وەرگرتووە، کە واتای گواستنەوەی موڵکییەتی شتێک بۆ کەسێکی تر‌ و داڕنین یاخود لابردنی دەگەیەنێت. ئەم فرمانەش لە وشەیەکی دیکەوە (Alienus) وەرگیراوە، کە واتای پەیوەندیدارێتی (انتما‌ء) بۆ کەسێکی تر، یا خۆهەڵواسین پێوەی دەگەیەنێت. ئەمیشیان لە کۆتاییدا لە بێژەی (Alius)ەوە هاتووە و گوزارشت لە (ئەوی تر) دەکات، جا ئەو کەسە ناو بێت یاخود ئاوەڵناو(2).
ئەگەر گواستنەوەی موڵکییەتی شتێک بۆ کەسێکی تر‌ و داڕنین و زەوتکردن‌ و لابردنی، (نامۆبوون) بگەیەنێت، ئەوا مێژووی کورد لە ڕووخانی (دەوڵەتی ماد)ەوە تا ئێستا مێژوویەکە بە بەردەوامی نامۆبوونی بەرهەمهێناوە. بەواتایەکی تر مێژووی نامۆبوونە! چونکە هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتیکی کوردستان‌ و بوونی بە گۆڕەپانی بەریەککەوتنی زۆرینەی ململانێکانی نێوان زلهێزان لەڕووی سەربازيی و هەوڵە فراوانخوازییەکانیان، وایکردووە لە کۆنەوە‌ و لە زۆربەی قۆناغە مێژووییە جیاجیاکاندا پارچەکراو و ژێردەستەی دوو هێزی پاوانخواز‌ و داگیرکار بێت(3)، لە پێش هاتنی سوپای ئیسلامیدا کوردستان گۆڕەپانی پێکدادانی ئیمپراتۆرێتی (ئێرانی–گریکی، ئێرانی–ڕۆمانی) بووە. دواتر دەبێتە گۆڕەپانی تێپەڕبوونی سوپای ئیسلامی بۆ خۆرهەڵات‌ و باکوور، کاتێکیش دەسەڵاتی خەلافەت لە (دیمەشق، بەغدا) بەهێز دەبێت، کوردستان دەبێتە مۆڵگەی بزووتنەوە بەرهەڵستکارەکانی خەلافەت! دواتر کۆی ئەو جەنگ‌ و بەیەکدادانەی لە ماوەی پێنج سەدەدا‌ و لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتەکانی ئێران (سەفەوی، ئەفغانی، ئەفشاری، زەندی، قاجاری) ڕوویداوە، بیست و چوار جەنگ بووە، کە بە جەنگی چاڵدێران لە ساڵی 1514 دەستی پێ کرد، تا سەردەمی فەتح عەلی شای قاجار (1797-1834) بەردەوام بوو، گۆڕەپانی تەواوی ئەو جەنگانەش خاکی کوردستان بوو.(4) تەنانەت ئەو میرنشینە کوردییانەی لە سەردەمی ئیسلامی و دواتر لە سەردەمی نوێدا دادەمەزرێن، بەشێوەیەکی گشتی سەربەخۆنین و گەر بەناویش بێت بۆ دەسەڵاتە ئیمپراتۆرێتییەکە دەگەڕێنەوە(5).
لێرەوە دەتوانین بڵێین بەدرێژایی ئەو ماوە دورودرێژە کوردستان داگیرکراو بووە‌ و کوردەکان خاوەندارێتی خاکەکەی خۆیان بە زۆر و ناچاری لەدەستداوە‌ و وەک نامۆیەک لە نیشتمانەکەی خۆیاندا مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. سەرەڕای ئەوەش بە چەندین هۆکار هەوڵدراوە لە خشتە ببرێن‌ و پەیوەندارێتییان (انتما‌ء) بۆ (بەرانبەر) نەک (خود) تێدا درووستبکرێت‌ و بەردەوام تۆخ بکرێتەوە. واتە نامۆبوون لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە پلەی یەکەم دەرهاویشتەی بارودۆخێکی نائاساییە کە کۆمەڵی کوردەواری پێیدا تێپەڕیوە، ئەویش هەلومەرجی ژێردەستەیی کورد و زەوتکردنی خاکی کوردستان بووە.
هەرچەندە وشەی نامۆبوون ڕیشەکانی بۆ بەشێک لەو تەرزانە دەگەڕێتەوە، کە هەندێ‌ لە فەیلەسوفەکانی یۆنانی وەک سوکرات و ئەفلاتون خستوویانەتەڕوو، بەڵام بەشێوەیەکی ئاشکرا بۆ (پەرتووکی پیرۆز- پەیمانی کۆن) دەگەڕێتەوە(6). کارەساتی مرۆیی تایبەت بە هەڵەی یەکەم‌ و کەوتنی مرۆڤ و خواردنی بەرهەمە قەدەغە کراوەکە لەلایەن ئادەم‌ و حەوا‌وە‌ و دەرکردنیان لە بەهەشت. ئەو سەربەنانە بوون کە بیرۆکەی نامۆبوون لە میانەیاندا دەرکەوت. دواتر ڕووبەڕووبوونەوەی ژیانی دوالیزمی ڕاوەستاو لەسەر ئەو ململانێیەی لەنێوان جەستە و ڕۆحدا درووستبووە‌ و سەرپێچی کردنی خودا لەلایەن ئادەمەوە(7). هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەو جیابوونەوەیەی لەنێوان مرۆڤ‌ و خودادا لە ئەنجامی تاوانەکەدا درووست بوو.
هەروەها دۆخی جیابوونەوە لەنێوان جیهانی زەمینی و جیهانی ئاسمانی لەو نامەیەدا دەبینینەوە کە قەشە پۆلس بۆ خەڵکی ئەفسوسی نارد، کە دەڵێت: ئەوان لە تاریکی نەزانیاندا ڕۆچوون، بەهۆی دڵڕەقی و ئەوەی کە لە ناویاندایە، بەرانبەر بە ژیانی خوداوەند نامۆبوون.(8) دەتوانرێت بەکارهێنانی هزرییانەی وشەی نامۆبوون بۆ لاهوتی پرۆتستانتی بگێڕدرێتەوە، بەتایبەت بۆ لۆثەر و کالڤن. ئایینزای پرۆتستانتی بیرۆکەی ناوەندگەری لەنێوان خودا‌ و مرۆڤدا ڕەتدەکاتەوە، هاوکات جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان خودی خودا‌ و خودی مرۆڤ-بەبی هیچ ناوەندیگەرییەک- دەکاتەوە‌ و ئەو پەیوەندییە بە شیاو دەزانێت. هەروەک بە گرنگی دەزانێت کە بەسەر (نامۆبوونی نێوان خودا‌ و مرۆڤ)دا زاڵبێت(9). کالڤن دەڵێت: بێگومان مردنی ڕۆحیی جگە لە نامۆبوونی ڕۆح لە خوددا شتێکی تر ناگەیەنێت(10). لە سەردەمی ڕێنيسانس‌ و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەیەم چەمکەکانی (نامۆبوون) و (جیابوونەوە) لە پانتایی لاهوتەوە بۆ فەلسەفە گوازرانەوە، واتە لە گەرمەی کەشی ململانێی لاهوتیدا‌ و ململانێی زانستی- لاهوتیدا. ئەمەش یا بۆ گونجاندنی لاهوتی کاسۆلیکی بوو بۆ پێداویستییە بۆرجوازییە هەڵکشاوەکان، یاخود لەپێناو خودی خواستەکاندا‌ و بۆ دەرکردنی لاهوت لە گۆڕەپانی ماف‌ و ئاکار‌ و فەلسەفەدا بوو(11).
لە گەرمەی ئەو ململانێیەدا کۆمەڵە ئاڵۆزییەک لەنێوان پەیوەندی تاک‌ و کۆمەڵگە، ئازادی تاک‌ و ئازادی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی سیاسیدا دەرکەوت. ئازادی تاکەکەس ڕێگەی خۆی کردەوە‌ بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و لە شێوەی ئازادی تاکی بۆرجوازی و تەواوی کۆتە فیوداڵی و کۆمەڵە پیشەییەکانی تێپەڕاند.
لە سەربەنی ئەو واتایانەی سەرەوە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە (دابڕان)‌ و (جیابوونەوە) ئەو پرۆسانەن کە نامۆبوون درووست دەکەن‌ و بە ئەندازەی فراوانبوونیان دۆخی نامۆبوونەکە قوڵتر دەکەنەوە، جا ئەو نامۆبوونە دەشێت لەنێوان مرۆڤ‌ و خودا، یان تاک‌ و کۆ یاخود مرۆڤ‌ و نیشتماندا ڕووبدات.
شوێن یەکێکە لە ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی درووستبوونی مێژوو و لە ئاڕاستەکردنی ڕووداوەکانی مێژوودا بە تەنیا سەکۆیەکی بێ چرپە‌ و بێ کارییگەرێتی نییە، بەڵکوو کاریگەریی گەورەی لەسەر بزووتنەوەی مرۆڤ لە ژیاندا جێهێشتووە، وەک ڕەگەزێکی بنەڕەتی بوونی ژیان ئەو زەمینەیە بووە کە مرۆڤ تێیدا ژیانی گوزەراندووە‌ و پێداویستیيە بنەڕەتییەکانی ژیانی خۆی لێوە چنگخستووە(12). واتە بەردەوام پەیوەندییەکی بەهێز‌ و یەکانگیر لەنێوان مرۆڤ و نیشتمانەکەیدا هەبووە، بەڵام کاتێک هێزگەلێکی دەرەکی و نامۆ دێن‌ و دەستبەسەر نیشتمانەکەدا دەگرن‌ و وەک مۆڵکی خۆیان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و خەڵکەکەی دەکەنە کۆیلە، ئەوە جگە لە نامۆبوون شتێکی تر چاوەڕێی دانیشتووانە بەکۆیلەکراوەکە ناکات، چونکە یەکێک لە بنەڕەتیترین کاری داگیرکەر هەوڵدانە بۆ بچڕاندنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ‌ و نیشتمانەکەی. بە ئەندازەی سەرکەوتنی داگیرکەر لەم پڕۆسە ترسناکەدا، سەرکەوتوو دەبێت لە نامۆکردنی گەلەژێردەستەکە بە نیشتمان‌ و کولتوورەکەی. بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئامانجەش چەندین ڕێگە دەگیرێتە بەر، وەک: بەستنەوەی داگیرگەکە بە نیشتمانی زلهێزەکەوە‌ و ناساندنی وەک بەشێک لە خۆی و بڵاوکردنەوەی کولتووری هێزە داگیرکەرەکە و تەنانەت ڕاگواستن‌ و گۆڕینی ناوی شار‌ و شارۆچکە و گوند و تەنانەت چیا‌ و گرد و ڕووبارەکانیش.
لێرەدا هەندێ‌ جار ترسناکی پڕۆسەکە لەوەدا بەرجەستە دەبێت، کە ئەم داگیرکارییە درێژخایەن بێت، واتە دەشێت داگیرکارییەکە سنوورەکانی نامۆبوون تێبپەڕێنێت‌ و بەرەو قڕکردنی بایلۆجییانە ئاڕاستە وەربگرێت. کوردستانیش دیارترین نموونەی بەرجەستەبوونی ئەم ڕاستییەیە.
$ڕۆڵی ڕێکەوتننامەی سایکس- پیکۆ لە قوڵکردنەوەی نامۆبوونی خودیی کوردیدا$
ڕێکەوتنامەی سایکس- پیکۆ لە شێوەی چەند یاداشتنامەیەکی دیپلۆماسییانەی نێوان بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا و ڕووسیادا بە ئەنجام گەیەنرا، ئەو یاداشتنامانەی کە دەسەندەی بەریتانیا‌ و فەڕەنسای لە ئیمپراتۆرێتی عوسمانی پاش دابەشکردنی دەستنیشان کردبوو لە ڕۆژانی 6‌ و9 ی مایسی 1916 ئاڵوگۆڕیان پێکرا(13). ئەوەی لێرەدا گرنگە ئاماژەی پێبدرێت، بریتییە لەو ناوچە کوردییانەی لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون، کە پەیمانی سایکس پیکۆ گرتبوویەوە:
1) بەپێی نەخشەی سایکس- پیکۆ ویلایەتی مووسڵ (باشووری کوردستان) لەگەڵ ویلایەتی شام‌ و حەلەب بەر فەڕەنسییەکان کەوتبوو (لە دوای تەواوبوونی جەنگ ئینگلیزەکان ویلایەتی موسڵیان لە دەست فەڕەنسییەکان دەرهێنا، بەرانبەر بە هەندێ‌ شوێنی تر کە بە فەڕەنسییەکان درا)(14).
2) باکووری کوردستان ( لە پەیمانی سایکس پیکۆدا بە کوردستانی مەرکەزیی ژووروو ناوبراوە)، بۆ ڕووسیای قەیسەری دانرابوو (لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر‌ و کشانەوەی ڕووسیا لە جەنگی جیهانی وازی لەو پەیمانە هێنا و مایەوە سەر سیاسەتی بەریتانیا)(15).
ئەوەی جێی تێڕامان بووە لەنێو ڕێکەوتننامەکەدا سەبارەت بە کورد ئەوەیە، کە لە ڕێکەوتننامەکەدا باس لەوە دەکات کوردەکان هەستییان بۆ نەتەوە نییە! کارێکی نەکردەیە دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت، پێیانوابووە کە هیچ هۆکارێک نییە ڕێگر بێت لە بەردەم دابەشکردنی کورد کاتێک بتەوێت سنوور بسەپێنیت، یان بۆچی وا دابنێین کە کورد گەلێکە پێویستی بە پاڵپشتییە(16). هەرچەندە ئەم ڕێکەوتننامەیە خاڵەکانی یەکەم، دووەم، چوارەم، نۆیەمی تایبەت بوو بە کوردستان و بەهۆیەوە کوردستانی دابەشکرد‌ و پرسی کوردی پشتگوێ خست. هاوکات ڕێکەوتنەکە بەردەوامیدا بە دابەشکردنی کوردستان(17).
بەڵام ئایا دەشێت ڕێکەوتێننامەیەکی سیاسی وەک سایکس- پیکۆ ڕۆڵێکی گەورە لە نامۆکردنی خودیی نەتەوەیەکدا بگێڕێت؟ بێگومان ئەو ڕێکەوتننامەیە تەنیا مێژووییەکی ڕووداوئامێزی ماوە کوورت نەبوو، کە تەنیا پەیوەندی نێوان دوو وڵات یا چەند وڵاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕێکبخات. بەڵکوو (مێژووییەکی سیاسی) بوو، کە بایەخی بە پرسگەلێکی قوڵتر لە (مێژووی ڕووداو) دەدا، لەجياتی گرنگیدان بە کەسایەتی و زنجیرەی ڕووداوەکان توانی بچێتە بوارگەلێکی فراوانی توێژینەوەی میکانیزمە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵات‌ و پەیوەندی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە. ئەمەش لە ڕێگەی کەناڵگەلێکی جۆراوجۆرەوە بەدەستهات: گرنگیدان بە سیاسەت وەک شێوەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتووری، نزیکخستنەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆجی لە دامەزراوە سیاسییەکان‌ و بەرچاوڕۆشنی دەربارەی ڕۆڵی ئایدیۆلۆجیا لە پێکهێنانی کایەی سیاسیدا.
سایکس-پیکۆ زۆر بەوردی کاری لەسەر (قوڵکردنەوەی) شێوازە جیاوازەکانی نامۆکردنی خودی کوردی کردووە، هەر بۆیە زیادەڕەوی ناکەین گەر بڵێین مێژووی کورد لە سەد ساڵی تەمەنی ئەو ڕێکەوتننامەیەدا مێژووی نامۆکردنی خودی کوردییە. گرنگترین ئەو شێوازانەش بریتین لە:
$یەکەم: گوێڕایەڵی یاخود ملکەچکردن بۆ کۆ:$
پرسی ملکەچکردن بۆ کۆ یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانی بیرکردنەوەی فەیلەسوفە بوونگەراکان، بەتایبەتیش (کیرکیجارد و هایدگەر 1889-1976)، زۆر بەتوندی ملکەچکردنی تاک بۆ کۆییان ڕەتکردووەتەوە‌ و بە جۆرێک لە جۆرەکانی نامۆبوونی خودیان داناوە(18).
هایدگەر بەکارهێنانی وشەی نامۆبوون بە چەمکگەلێکی بنەڕەتی وەک (کەوتن –السقوط)‌ و (ساختە–الزیف) دەبەستێتەوە(19). لەو سەربەنەشەوە (منطلق) جیاوازی لەنێوان دوو جۆر بوونی مرۆیدا دەکات:
یەکەم- بوونی بنەڕەتی (Authentique): ئەو بوونەیە، کە خۆی درووست دەکات و هەست بەئازادی تەواوی خۆی دەکات و پشت ئەستوور بەخۆی ڕاوەستاوە. هاوکات لە میانەی بوونی پەیوەندیدارێتییەکی ڕاستەقینە بۆ بڕیار‌ و بژاردەکانی، ئاڕاستەکانی خۆی دیاری دەکات. بەوپەڕی ئازادییەوە‌ و بە بوونی هۆشیارییەکی تەواو بەرانبەر بە بارودۆخی جەوهەری ژیانی مرۆیی هەنگاو دەنێت(20).
دووەم- بوونی ساختە (Inauthentique): ئەو بوونەیە، کە تێیدا خود هەست بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ خەڵکیدا‌ و چوونە ناو کۆمەڵ‌ و خۆهەڵدانە ناو باوەشی کەسانی ترەوە دەکات. تا لێرەوە بتوانێت لە بەرپرسیارییەتی و ئازادییەکەی هەڵبێت‌ و لەو دڵەڕاوکێیەش ڕزگاری بێت، کە هەستی پێدەکات.
واتە (بوونی ساختە) ئەو بوونەیە کە دەستبەرداری بەرپرسیارییەتی خۆی دەبێت لە هەڵبژاردنی تواناکانیدا‌ و ئەم ئەرکە بۆ کەسانی تر جێدەهێڵێت، ئەم بوونەش ملکەچی نە ناسراوێکە کە پێیدەوترێت خەڵکی یان جەماوەر یاخود کۆمەڵ. لەبەر ئەوە بوونی ساختە لەو ژیانە گشتییەدا دەژی کە تەواوی جیاوازییەکان ڕەتدەکاتەوە و هەموو هەستکردنێک بە ڕەسەنایەتی لەناو دەبات و مرۆڤ لە تەواوی ئەو توانایانەی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی و ڕای ئازاد و بڕیاردان دادەماڵێت(21).
ئەم بوونە مرۆڤ بۆ جیهانێکی (هاوشێوە) دادەبەزێنێت، ئەو مرۆڤەی لە (کۆ)دا ون دەبێت، ئازادی و سەربەخۆیی خۆی لەدەست دەدات‌ و ئەوە دەکات کە خەڵکی دەیکەن. لێرەوە ئەو مرۆڤە بوونە بنەڕەتییەکەی لەناو دەبات و سازش لەسەر ئازادی و تاکێتی خۆی دەکات و تەنیا دەبێتە شتێک لەنێو شتەکاندا. ئەمەش بە هەدەردانێکی تەواوی بەها و حەقیقەتی مرۆڤی لێ دەکەوێتەوە(22).
لە سەربەنی ئەو پۆلێنکردنەی هایدگەر بۆ بوونی بنەڕەتی و بوونی ساختە ئەنجامیدا، دەتوانین بڵێن سایکس پیکۆ بە ئەندازەیەکی گەورە زەمینەی بۆ سڕینەوەی بوونی بنەڕەتی خۆشکرد و بوونی ساختەش بووە ئەو واقيعەی کە تا ئەندازەیەکی گەورە گوزارشت لە خودی کوردی بکات! چونکە پەرتکردنی کوردستان بۆ چوار پارچە‌ و لکاندنی هەر پارچەیەکی بە سنوورێکی فراوانترەوە‌ و لەچوارچێوەی ئەو دەوڵەتە نوێیانەی کە بانگەشەی دەوڵەتی نەتەوەیيان دەکرد، فارس‌ و تورک و عەرەبی کردە باڵادەست‌ و زۆرینە! کوردەکانیش وەک کەمینەی ناو ئەو دەوڵەتانە کەوتنەبەر ڕەحمەتی ئەو زۆرینانەی کە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی بە بەرزترین ئاست گەیشتبوو. هەرچی دەوڵەت–نەتەوەیە وەک چۆن پیشاندەدرێت فۆڕمی سەرەکی دیموکراسی، ئازادی و مافەکانی مرۆڤ نییە، بەڵکوو سیستمی نکۆڵیکردنی ئەو بەهایانەیە(23). واتە ئەگەر ئەرکی دەوڵەت نێوانێکی بێلایەن بێت لەنێو گرووپە پێشبڕێکارەکان‌ و تاکەکانی کۆمەڵگە، هاوکات وەک ناوبژیوانێک وابێت، کە بتوانێت هەر هاووڵاتییەک بپارێزێت لە هێرشی هاوشارەکەيی و قەوارەیەکی بێلایەن بێت‌ و لەپێناو بەرژەوەندی هەمووان کار بکات بۆ ئەو شتەی کە پێی دەوترێت (باشی گشتی) یاخود (بەرژەوەندی گشتی)(24). ئەوا ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانەی لە ئەنجامی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆوە درووستکران‌ و کوردیان بەسەردا دابەشکرا، نەک هەر دەسەوسان بوون لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەدا، بەڵکوو سنوورەکانیان کردە دیواری زیندانێکی گەورە بۆ کوردەکان‌ و ناو، زمان، کولتوور، شوناسی کوردیی لەسەر زەمینی باب و باپیرانی خۆی قەدەغەکرا(25).
سیاسەتی بە (عەرەب، تورک، فارس)کردن، واتە سەپاندنی کولتووری زۆرینە و یەک شێوازی ژیانکردن‌ و شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان‌ و ڕاگواستن‌ و نیشتەجێکردنی نەژادە سەردەستەکان لە خاکی کوردستاندا برەوی پێدرا(26). واتە ڕاکێشانی هێڵی سنوور بەسەر کوردستاندا‌ و بەپێی ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ، ئاکامی زۆر خراپی بەدوای خۆیدا هێنا، ڕۆڵێکی بنەڕەتی گێڕا لە درووستکردنی بوونێکی ساختە لە خودی کوردیدا‌ و دواتر قوڵکردنەوەی هەستی نامۆبوون لەو خودەدا. ئەمەش دوای ئەوە بەدیهات کە دۆخی دیمۆگرافی–ئابووری شێوا، زۆربەی خێڵ‌ و عەشیرەتەکانی سەر سنوور لێکدابڕان. موڵک‌ و ماڵیان دابەشکرا، ژیانی ئاساییان تێکدرا، شیرازەی یەکگرتوویی ئابووریی و کۆمەڵایەتییان لە گرێژنە چوو، بازرگانی ناوخۆی کوردستان لە کزی دا(27).
ئەوەی زیاتر نامۆبوونەکەی قوڵترکردەوە ئەوە بوو کە دەوڵەتە نوێیە درووستکراوەکان ئامادە نەبوون لە وڵاتەکەیاندا! ناوی خاکی کوردستان وەخۆگرن، شتێکیان بەناوی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) و (کوردستانی عوسمانی)‌و... لەناو سنووری وڵاتەکەیاندا بۆ جارێکیش نەسەلماند، چونکە واتا‌ و چەمکی ئەو زاراوە سیاسیيانە بۆ هیچ کامیان قابیلی قبووڵ نەبوو.
بەڵام لە ئێراندا بەناوی (کوردەکانی ئێران- کردهای ایران و کردهای خودمان)، وەک کۆمەڵە خەڵکی ناو ئێران پێناسەی ناسیۆنالیزمی ئێرانیان پێ بەخشین. لە سووریاش وەک نەتەوەی کۆچکرد و لە کوردەکانیان دەڕوانی. کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند: کورد لە سووریا بێ‌ نیشتمانە و لەسەر خاکی وڵاتی خۆی نییە(28). دەوڵەتی سووریا پێی ڕەوا نەبینین ناسنامەی سووریایان بداتێ ‌ و بە هاووڵاتییان بناسێ‌. بەڵام دۆخەکە لە ئێراق جیاواز بوو، حکومەت لە کاتی درووستبوونی ئێراقدا بوونی کوردی لە وڵاتەکەدا سەلماند. بەندی پێنجەمی دەستووری کاتی ئێراقیش لە ساڵی 1970دا دانی بەوەدا نا کە : گەلی ئێراق لە دوو (نەتەوە)ی سەرەکی پێکدێت، ئەویش عەرەب و کوردە(29). بەڵام دەوڵەتی ئێراقیش لە بەکارهێنانی زاراوەی (باشووری کوردستان) خۆی بوارد و لە نەرێکردنەوەی خاڵی (1)ی بەندی پێنجدا گونجاندنی: ئێراق بەشێکە لە نەتەوەی عەرەب(30)، ئەمەش ئەو واتایە دەگەیەنێت کە گەلی کورد لە ئێراقدا بێ‌ نیشتمانە‌ و لەسەر خاکی عەرەب دەژی. لە نووسراوە فەرمییەکانی دەوڵەتیشدا لە جیاتی بەکارهێنانی (باشووری کوردستان)، زاراوەی (شمال العراق)یان برەو پێدا. هاوکات ئەم دەوڵەتانە، وێڕای نکۆڵیکردن لە بەشێکی خاکی کوردستان لەنێو سنووری دەسەڵاتدارێتیاندا، سیاسەتی تاراندن و پەرش و بڵاوکردنەوەیان‌ و تواندنەوەیان لەناو زۆرینەی باڵادەستدا ڕەچاو کرد. لە جێگۆڕکێ‌ پێکردن و ڕاگواستن‌ و تا دەگاتە دابڕاندنی ناوچە کوردنشینەکان، هەوڵیاندا لە بەڕێوەبردنی کوردستاندا پڕۆژەی ڕێگاوبان‌ و ئاوەدانکردنەوە‌ و سەرمایە دانانی ئابوورییان بە جۆرێک داڕشت، کە نیاز‌ و پەیوەندی خەڵکی کوردستان بەیەکتری لەناو سیستمێکی نا پەیوەست و زۆر لاوازدا ڕابگرن(31).
ئەم دۆخە بەتەواوی ئەو دوو دیاردەیەی درووستکرد، کە (هیگڵ) لەژێر ناونیشانی (نامۆیی)دا جێگەیان دەکاتەوە:
1) جەوهەری کۆمەڵایەتی نامۆ بە تاکی بەدیهێنا.
2) نامۆبوونی تاک یاخود سازشکردنی لە تاکێتی خۆی بۆ ئەوەی لەگەڵ جەوهەرە گشتییەکەدا یەک بگرێت، ڕاستتر خۆی بگونجێنێت(32).
هاوکات ئەو واقعەی (سایکس- پیکۆ) درووستی کرد، بەتایبەت لەم شێوازەدا کە ملکەچکردنە بۆ کۆ، تەواو لەگەڵ ئەو پێناسەیەدا وێکدێتەوە کە مارکس بۆ چەمکی (نامۆبوونی خود) خستویەتییە ڕوو. بەلای مارکسەوە نامۆبوونی خود بە دوو واتا هاتووە:
1) بەو واتایەی کە کاری مرۆڤ و بەرهەمەکەی گوزارشت لە ژیانی دەکەن، بۆیە هەرکاتێک مرۆڤ پێیان نامۆکرا، ئەوا بە هەمان شێوە بە خودی خۆشی نامۆ دەبێت(33). هەر بۆیە بەدەگمەن مرۆڤی کورد دەبینین بەدرێژایی تەمەنی ئەو دەوڵەتانەی لە ئەنجامی ئەو ڕێکەوتنامەیدا پەیدابوون، بەشێوەیەک لە شێوەکان بەکاری خۆیان نامۆ نەکرابن.
2) دابڕانی مرۆڤ دەگەیەنێت لەو ژیانە مرۆییە ڕاستەقینە یاخود سرووشتە جەوهەرییەکەی مرۆڤ، لێرەدا مەبەستی مارکس لە نامۆبوونی خود، لەدەستدانی تەواوی مرۆڤایەتیبوونە، بۆیە بەم واتایە نامۆبوونی خود لای مارکس دەبێتە هاوواتای (داڕنینی مرۆڤایەتیببوونی مرۆڤ (Dehumanization) لێرەدا سێ‌ تایبەتمەندی هەیە کە لای مارکس سرووشتی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەردەخەن، ئەوانیش (تاکگەراییIndividuality)، (کۆمەڵایەتیبوون Sociality)، (هەستیاریبوونێکی شکۆدارCultivated Sensibility). بەمشێوەیە نامۆبوونی خود واتا داڕنینی مرۆڤایەتی بوونی مرۆڤ لەو بوارانەی ژیان کە بەرانبەری ئەو تایبەتمەندییانەن: بەرهەمهێنان، ژیانی کۆمەڵایەتی، ژیانی هەستی(34). بیگومان خودی کوردیش لە سایەی ئەو دەوڵەتانەی بەرهەمی ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ بوون و بەدرێژایی سەدەیەک ڕووبەڕووی تەواوی ئەو داڕنینانە بوونەوە‌ و هەستی نامۆبوونی لە خودی کوردیدا بەسوێتر کرد.
$دووەم: ملکەچکردنی سادیی-ماسۆشیی:$
ئەریک فرۆم پێناسی سادیزم بەمشێوەیە دەکات: حەزکردنە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و فەرمانڕەوایەتییەکی بێسنوور، بەسەر هەر بوونەوەرێکی زیندوودا، جا ئەو بوونەوەرە ئاژەڵ، منداڵ، پیاو یاخود ئافرەت بێت، ئەمەش بە ئامانجی زۆر لێکردنیان لەسەر چەشنی ئازار‌ و سەرشۆڕێتی بەبێ‌ ئەوەی توانای بەرگریکردن لە خۆیان هەبێت(35).
بەڵام (ماسۆشیزمMasochism ) بەلای فرۆمەوە واتای ملکەچبوونی کەسێک دەگەیەنێت، بۆ هێزێکی گەورەتر‌ و مەزنتر لە دەرەوەی خۆی، کە مرۆڤ ئازاديی و ڕێز و شکۆی خۆی ڕادەست دەکات و لە بەردەمیدا هەست بە دەسەوسانی دەکات(36).
سەرەڕای ئەو جیاوازییە ڕووکەشییەی لەنێوا ن سادیزم و ماسۆشیزم بەدیدەکرێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان لە یەکدی جیاناکرێنەوە و هەردووکیان لە یەک پێداویستی و لە یەک چاوگەوە سەرچاوەیان وەرگرتووە، ئەویش ڕاکردنە لە هەڵوێستێک کە بەرگەی ناگرن، واتە هەستکردنی تاکە بەتەنیایی و دەسەوسانی و دڵەڕاوکێ‌، ئەو هەستەی کە لە ئازادی سلبییەوە سەرچاوە دەگرێت و وا لە مرۆڤ دەکات بەتەنیایی ڕووبەڕووی جیهانێکی نامۆ ببێتەوە(37).
لە ملکەچی ماسۆشیزمدا تاک لە ڕێگەی قوربانیدان بەئازادی و ڕزگاربوون لە خودی خۆی هەوڵدەدات، بەسەر هەستی داماو (عجز‌ء)یی و تەنیاییدا زاڵ بێت. ئەم دۆخەش جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ملکەچکردنی سادێتیدا نییە. مرۆڤی سادی ئەو کەسەیە هەست بە داماوی و لاوازی دەکات و بەلایەوە ژیان واتایەکی ئەوتۆی نییە، هەر بۆیە هەوڵدەدات لە ڕێگەی هەژموونکردن بەسەر کەسانی تردا قەرەبووی ئەو هەژارییەی خۆی بکاتەوە. بۆیە (فرۆم) وتەنی ئەو دەیەوێت ئەو (خود)ەی کە بەلایەوە لە مێروویەک زیاتر شتێکی تر نییە، بۆ خودایەک بگۆڕێت(38). هەرئەوەندەش نا، بەڵکوو جیاوازی لەنێوان سرووشتی ملکەچکردنی سادێتی و سرووشتی ملکەچکردنی ماسۆشیدا نییە، مرۆڤی سادیی پێویستی بە کەسێکە کە بەسەریدا زاڵبێت، واتە پێویستییەکی لە ئەندازەبەدەری بەو کەسە هەیە، بەوپێیەی هەست بەوە دەکات، کە هێزێکی شاراوەی ئەوتۆ لە ناخیدایە‌ و دەیکاتە گەورەی مرۆڤێک(39). جا کۆیلایەتیکردنی سادێتی بۆ ماسۆشێتی هیچی کەمتر نییە لەو کۆیلایەتییەی کە ماسۆشێتی بۆ کەسێک یا ئەو هێزەی کە گەورەیی بەسەرەوە دەکات(40).
لێرەوە دەردەکەوێت کە سادیزم‌ و ماسۆشیزم دوو ڕووی یەک هەڵوێستن، ئەویش هەستکردنە بە داماویی (العجزء) و ناتەواوی (النقص)، واتە هەریەکە لە سادیی و ماسۆشی پێویستیان بە کەسێکی تر هەیە کە ناتەواوییەکەیان پڕبکاتەوە. سادیی بوونەوەرێکی تر دەکاتە درێژبووەوەی خۆی، بەڵام ماسۆشی خۆی دەکاتە درێژبووەوەی بوونەوەرێکی تر(41).
لەم سەربەنەوە دەتوانین بڵێین، ڕێکەوتنامەی سایکس-پیکۆ بەشێوازێک سنووری ئەو دەوڵەتانەی کە کوردیان بەسەردا دابەشکرابوو، ڕەنگڕێژ کرد، تیایداندا قەوارە نوێیەکان بوونە کێڵگەی گەشەکردنی تۆوی سادیزم و ماسۆشیزم کە دوو شێوازی (نامۆکردنی مرۆڤ بە خودی خۆی) بوون.
ئەو حکومەتانەی پێکهێنران، لەبەر ئەوەی بوونیادێکی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری پتەویان نەبوو، هاوکات لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایەنی مێژووییدا درووست نەببوون‌ و ئەو فەرمانڕەوایانەش پشت ئەستوور‌ و بەهێزی سرووشتی خۆیان نەهاتبوونە سەر کورسی دەسەڵات، هەر بۆیە هەمیشە هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی هەژموون‌ و زاڵبوون بەسەر (بوونی کورد) لە دەوڵەتەکانیاندا هەستی داماويی و لاوازیان بشارنەوە. لە بەرانبەر کورددا وەک ئیمپراتۆرێک خۆیان دەنواند. هەروەها (بوونی کورد)یش هەستی گەورەبوونی لە ناخدا تۆخ دەکردنەوە، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین، ئەو دەسەڵاتانەی بەرانبەر بە کورد درووستبوون، دەسەڵاتێکی سادیی بوون‌ و چێژیان لە داهێنانی هونەری چەوساندنەوە و ئازاردانی کورددا دەبینییەوە.
لێرەدا دەبێت ئەو ڕاستییەش فەرامۆش نەکەین، کە توێژێک لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا سرووشتێکی ماسۆشییان بۆ درووست ببوو‌، چێژیان لە ملکەچکردنی خۆیان بۆ دەوڵەت وەردەگرت‌ و ئازادی و ڕێز‌ و شکۆی خۆیان بەو بەخشیبوو! ئەمەش لەو هەستکردن بە لاوازيی و ناتەواوییەوە درووست ببوو، کە بەرانبەر بە دەوڵەت هەیانبوو، ڕێکەوتنامەی سایکس- پیکۆش بەدرێژایی سەد ساڵی بەرقەراربوونی قوڵتری کردبووەوە.
هەروەها ئەم دەسەڵاتە سادیی- ماسۆشییە بەشێوەیەکی هەڕەمی لە لوتکەی دەسەڵاتەوە تا نزمترین ئاستی کۆمەڵایەتی دادەبەزییە خوارەوە. واتە لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین ڕاڤەیەکی درووستی بەشداریکردنی دەیان هەزار چەکداری کورد لە پڕۆسەی ئەنفالی گەلی کورد لە باشووری کوردستاندا بکەین. هەر ڕاویژکارێک (مستشار) بەرانبەر بە دەسەڵاتی حکومەتی ئێراق خۆی بە ماسۆشی دەزانی و بەرانبەر بە چەکدارەکانی خۆی و دانیشتووە بێدەسەڵاتەکەی خۆی بە سادیی دادەنا. ئەم دیاردەیە (خیانەت‌ و جاشێتی) لە تەواوی دەوڵەتەکانی تورکیا، ئێران، سووریا بوونی هەبوو. لەژێر سایەی ئەم قەوارە سادیی- ماسۆشییانەدا بەشی هەرە زۆری تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ شتگەلێک لە دەرەوەی خۆیاندا ملکەچ کرابوون، کە ئەمەش گوزارشت لە جەوهەری نامۆبوونی خودی مرۆڤ دەکات.
$سێیەم: ملکەچکردن بۆ دەسەڵاتە نادیارەکان$
بەلای فرۆمەوە دەسەڵات چەند شێوەیەکی هەیە، دەسەڵاتە دەرەکییەکان لە وێنەی کەسێک، دامەزراوەیەک، یاخود یاسا ... تاد خۆ دەنوێنن، بەڵام لێرەدا شێوەیەکی دیکەی دەسەڵات بوونی هەیە کە دەسەڵاتی ناوەکییە، ئەویش ئەو دەسەڵاتانەیە کە بەناوی ئەرک یا ویژدان یا منی باڵاوە کار دەکات(42). بەشێوەیەکی گشتی ئەم دەسەڵاتە بەهێزترە لە دەسەڵاتە دەرەکییەکان. ناوەرۆکی ئەو کاروبارانەی لە ناخی تاکەکانەوە سەرچاوە دەگرن، زۆر جار گوزارشت لە حەز و خواستەکانی دەروونی تاکەکان ناکەن. بەڵکوو دەربڕی کەلتوور‌ و پێوەرە کۆمەڵایەتییەکانن، ئەمە لەکاتێکدا تاکەکان وادادەنێن، کە ئەوە خۆیانن بڕیار لەسەر کاروبارەکان دەدەن، بۆیە هەرگیز ناتوانن دژ بەو کاروبارانە یاخی ببن، مرۆڤ چۆن دژ بەخۆی یاخی دەبێت(43)؟
فرۆم (دەسەڵاتە نادیارەکان) بە نەبوونی ئازادی ئەرێنی لێکدەداتەوە، کە لە ئازادبوونی ناوەوەی تاک خۆ دەنوێنێت. بەواتایەکی تر دەرکەوتنی (دەسەڵاتە نادیارەکان) بە گەشەکردنی ئازادی نەرێنی لێکدەداتەوە، کە مرۆڤ تەنیا لە ڕووکاردا ئازاد دەکات، بەڵام دەیکاتە نێچیرێک بۆ گۆشەگیريی و دڵەڕاوکێ ‌ و ئامرازێکی ئاسان بۆ ملکەچکردنی (دەسەڵاتە نادیارەکان)(44).
بەمشێوەیە مرۆڤی ملکەچ بۆ (دەسەڵاتە نادیارەکان) ئەو مرۆڤەیە کە ئازاديی و سەربەخۆییبوونی خۆی لەدەستداوە، ئەو بەناوی دەسەڵاتێکی باڵاتر لە خۆی کاردەکات، بەڵام ناتوانێت بەناوی خۆیەوە کار بکات.
لەبەر ئەوەی ژینگەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی هەلومەرجی مێژوویی و سرووشتی داگیرکاريی و پارچە پاچەکردنی کوردستان کە لە سایەی ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆ دەگاتە ترۆپک‌ و زاڵبوونی سیستمی خێڵایەتی لە کوردستاندا، بەبێ توانایی و مقدماتێک ماوەتەوە، (45) واتە ئەوانە هۆکارێک بوون کە تاکی کوردی والێبکەن هەموو هەوڵدانێکی بۆ بەدەستهێنانی ئازادییە ڕووکەشییەکان بەگەڕ بخات‌ و سەرنجی بەلای ئازادکردنی ناخی خۆیدا نەچێت، بۆیە ئەو واقعە داگیرکاريی و پارچەپارچەبوونەی کە سایکس پیکۆ قوڵتری کردەوە نەیتوانیوە یارمەتیی تاکی کوردی بدات بۆ گەشەکردنی کەسایەتی و بەرزکردنەوەی ئاکارەکانی، لەبەر ئەوە خەفەبوون‌ و کپبوون بووەتە کۆتی گەردنی مرۆڤی کورد و وەک ئامرازێک بۆ دەسەڵاتە نادیارەکان بەکارهێنراوە، هەر بۆیە جێگای سەرسووڕمان نییە کە زۆرجار لابدات و بە مەبەستی دەربازبوون لەو کۆتانە هەڵەی گەورە بکات! بەمەش زیان لە کۆمەڵگەی کوردی–بەشێوەیەکی گشتی- بدات. کپبوونی تاکەکان هەر لەو چاوگەوە سەرهەڵدەدات کە تاکی خێڵەکی لەژێر سایەی خێڵدا پەروەردە دەبێت، و بەها و خو و نەریتەکانی لەوەوە وەردەگرێت(46).
بەمشێوەیە تاکی کوردی پەیوەندارێتی إنتما‌ءی بۆ خێڵ دەبێت‌ و لەگەڵیدا کۆک دەبێت، لە ئامانج‌ و بنەما و شێوازەکانی بیرکردنەوە و ژیان تێیدا، لەبەر ئەوەی دەوروبەر ڕێگای جوڵەی پێنادات، و ئامرازەکانی پێشکەوتن‌ و گەشەکردنی بۆ ئامادە ناکات‌ و گەشەی کەسایەتیيەکان سنووردار دەکات! بۆیە تاکی کوردی لە نامۆبوونێکی ڕاستەقینەدا ژیان بەسەردەبات.
$پەراوێزەکان$
(1). فیصل عباس: الاغتراب الانسان المعاصر وشقا‌ء الوعی، دار المنهل اللوبنانی، ط1، بیروت، 2008، ص19.
(2). ڕیتشارد شاخت: الاغتراب، ترجمە: کامل یوسف حسێن، المؤسسة العربية للدراسات والنشر، ط1، بيروت، 1980، ص63.
(3). هیوا عەزیز: دابەشبوونی کوردستان و کاریگەریی لەسەر ستراتیجی ناسیۆنالیزمی کوردی، گۆڤاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەرگی 2، ژمارە1، 2016، ل432.(4). ه.س، ل432.
(5). شەمسی محەمەد ئەسکەندەر: مێژووی کورد لە سەدەی شانزەهەمدا، هەولێر، 1988، ل76-75. بۆ زیاتر شارەزابوون بڕوانە: زرار صدیق تۆفیق: هۆز و دەسەڵاتە هۆزەکیيە کوردییەکانی چاخی ناوەڕاست، و.ئیدریس عەبدوڵڵا مستەفا، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، چ1، هەولێر، 2010.
(6). فیصل عباس: م.س، ل20.
(7). پەیمانی کۆن، پەرتووکی پەیدابوون، 3، 2.
(8). فیصل عباس: م.س، ص 22.
(9). ن.م، ص 21.
(10). ڕیتشارد شاخت: م.س، ص70.
(11). فیصل عباس: م.س، ص22.
(12). کامەران محەمەد: لەنێوان مرۆڤ و شوێن و کاتدا، ل56 و دواتر.
(13). فازيل حسێن: کێشەی ویلایەتی موسڵ، و.محەمەد شاکەلی، چ2، کەرکووک، 2007، ل14.
(14). محەمەد ڕەسوڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان لە سەرەتای مێژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهانی، ب1، چ2، بەڕێوبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوە، 2006، ل537.
(15). ه.س، ل538.
(16). سعید بشیر اسکندەر: من التخطيط الى التجزئة، سياسة بريطانيا العظمى تجاه مستقبل کردستان1915-1923، بنکەی ژین، سلێمانی، 2007، ل62.
(17). سعید بشیر اسکندەر: م.س، ص66.
(18). حسن محمد حماد: الاغتراب عند ايرک فروم، ط1، المؤسسة الجامعة للدراسات والنشر، ط1، بيروت، 1995، ص90.
(19). شاخت: الاغتراب، ص262.
(20). فیصل عباس: م.س، ص261.
(21). فیصل عباس: م.س، ص262
(22). ن.م، ص 262.
(23). عەبدوڵڵا ئۆجەلان: مانیفستۆی شارستانێتی دیموکراتیک، پەرتووکی چوارەم، و.لوقمان عەبدوڵڵا، چ1، 2011، ل256.
(24). ئاندرو هێیوود: تیۆری سیاسی، و.گۆران سەباح، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، چ1، هەولێر، 2007، ل132.
(25). سۆزان کەریم مستەفا: لێکدانەوەی ڕاسیزم بۆ مێژوو (کەمالیزم، بەعسیزم وەک نمونە)، تێزی دکتۆرا (بڵاونەکراوە)، پێشکەشی بەشی مێژووی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کراوە، 2011، ل192.
(26). کامەران محەمەد: کورد لە دەستووری تەرکیا (1924-1938)، گۆڤاری (نوێبوون)، ژمارە (6)، بەشی ڕووناکبیری و مەڵبەندی (1)ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)، 2009، ل178 ودواتر.
(27). حسێن مەدەنی: کوردستان و ستراتیجی دەوڵەتان، ب1، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2009، ل15.
(28). حسێن مەدەنی: س.پ، ل16.
(29). ه.س، ل16.
(30). ه.س، ل16.
(31). ه.س، ل 17.
(32). ميخائل إنوود: معجم مصطلحات هيجل، ت. إمام عبدالفتاح إمام، التنوير للطباعة والنشر، بيروت، 2011، ص82.
(33). يحيى عبدالله: الاغتراب (دراسة تحليلية لشخصيات الطاهر بن جلون الروانية، المؤسسة العربية للدراسات و النشر، ط1، بيروت، 2005، ص32 ؛ جيرار بن سوسان- جورج لابيکا: معجم المارکسية النقدي، ترجمة جماعية، دار الفارابى، ط1، بيروت، 2003، ص101 و دواتر.
(34). يحيى عبدالله: ن.م، ص32.
(35). حسن محمد حسن حماد: م.س، ل93.
(36). أريک فروم: الخوف من الحرية، ت.مجاهد عبدالمنعم مجاهد، المؤسسة العربية للدراسات والنشر، بيروت، ط1، 1972، ص127 و دواتر.
(37). ن.م، ل 124 و دواتر.
(38). حسن محمد حسن حماد: م.س، ص93.
(39). أريک فروم: م.س، ص120.
(40). حسن محمد حسن حماد: م.س، ص94.
(41). حسن محمد حسن حماد: م.س، ص94.
(42). فیصل عباس: م.س، ل373.
(43). أريک فروم: م.س، ل136.
(44). حسن محمد حسن حماد: م.س، ل95.
(45). کامەران محەمەد: ڕامانێک لە سیستەمی خێڵایەتی و سیستەمی خێڵایەتی لە کوردستاندا، ل251.
(46). کامەران محەمەد: ڕامانێک لە سیستەمی، ل251.
[1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 56 dəfə baxılıb
HashTag
əlaqəli məqalələr: 8
Yayımlanma tarixi : 02-07-2024 (0 İl)
Məzmun kateqoriyası: Kürd Səbəbi
Məzmun kateqoriyası: Sosiologiya
Məzmun kateqoriyası: Tarix
Muxtar: Kurdistan
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq ڕاپەر عوسمان عوزێری tərəfindən 02-07-2024 qeyd edilib
Bu məqalə شادی ئاکۆیی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ڕاپەر عوسمان عوزێری tərəfindən 07-07-2024 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 56 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,778
Şəkil 105,567
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,462
Video 1,420
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Folders
Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix Qısa təsvir - Sənəd növü - Tərcümə Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Orijinal Dil - Rusca Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Biyografi Qısa təsvir - Sənəd növü - Orijinal dili Qısa təsvir - Nəşrin növü - Born-digital Qısa təsvir - Folders - Kitabxana - PDF - Evet

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.656 saniyə!