#هەپەگە# دەستنیشانی کرد کە وێڕای چالاکییەکانی دیکە لە شوێنە جیاجیاکانی دیکە دا ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکەری تورکیا گەییشتووەتە 39 سەرباز.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی گەڤەر، چەلێ-ی #جولەمێرگ#، ناوچەی قیلابان-ی شێڕناخ، ناوچەی قیلابان-ی دەرسیم ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردوە.
یەکێک لەو چالاکییانەی کە سوپای تورکیا زۆرترین خەساری بەر کەوتووە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە لە چەلێ-ی جولەمێرگە. لەو چالاکییەدا کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا کرایە ئامانج، بەلانی کەمەوە 33 سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاکییە کوژران.
هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەم زانیارییانەی بڵاو کردووەتەوە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە جولەمێرگ لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەردا چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ژماریکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران.
' کاروانێکی سەربازی کرایە ئامانج'
ڕۆژی 21ی حوزەیران/31ی جۆزەردان لە کاتژمێر 00:50 خولەک، هێزەکانمان لە نزیک گوندی چەمێ بەدەلێ لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا کە لە 30 زرێپۆش پێکهاتبوو چالاکییان ئەنجامدا. هێرشەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و توانرا 2 زرێپۆش تێکبشکێنن، لەو چالاکییەدا 33 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هیلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
' لە چالاکییەکدا 2 ئەندامی تیمی تایبەت کوژران'
کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لەتانک و زرێپۆشی سەربازی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکرد. هێزەکانمان لە دژی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا 2 ئەندامی تیمی تایبەت کوژران و 2 ی دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیا لە هەرێمە کشایەوە و دواتر ناوچەکەی بە چەکی قوورس کردە ئامانج.
' لە چەلێ سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمنکرایە ئامانج'
لە 22ی حوزەیران/1ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 05:00 هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەر کە لە گردی مەرگانیس جێگیر بوون، چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە. سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.
' لەگەڤەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکا، 3 سەرباز کوژران'
لە ڕۆژی 20ی حوزەیران /30 جۆزەرداندا لە کاتژمێر 10:15 خولەکدا لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا کە لە گردی عەلی شێری ناوچەی گەڤەر بەرەو ناوچەی دۆڵی حەیدەران-ی ئیرتووش-ێ دەچوو،چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلە سەربازییەکە تێکشکا و 3ی سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
'شێڕناخ'
لە 29 حوزەیران/31ی جۆزەرداندالە کاتژمێر 14:00 هێزەکانمان لە دژی ناوەندێکی سەربازی سینەک-ێ لە ناوچەی قیلبان-ی شێڕناخ چالاکییان ئەنجادمدا، گورزی سەخت لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
' دەرسیم'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆژا دەرسیمدا، هێزەکانمان لە 21ی حوزەیران /31ی جۆزەردان لە کاتژمێر 7ی بەیانیدا لە ناوچەی شەهید دەلیل-ی قیسلە-ی دەرسیم لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران.
' بۆردمانی فڕۆکە'
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، 20بۆ 21ی حوزەیران/30 بۆ 31ی جۆزەردان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردمان کرد.
لە 20ی حوزەیران/30ی جۆزەردان ناوچەی دوڵی سیلێ-ی هەرێمی هەفتانین، 21ی حوزەیران/31ی جۆزەردان کاتژمێر 16:00بۆ 18:00 گردی شەکیف-ی هەرێمی خواکورک بۆردمان کراوە. لەو بۆردمانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#22-06-2018#