- لە شاری مەریوان لەدژی لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعاریفی خۆپیشاندان کرا.
- ئەمشەو سێ تەقینەوە لە شاری کەرکووک ڕویانداو بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 10 هاوڵاتی بریندار بوون.
- دانیشتوانی گەڕەکی چەرمووسیتی لەقەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریان دەکرد بۆ گەرەکەکەیان کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە خانووەکانیان دروستکراوە. لە درێژەی خۆپیشاندانەکەا خۆپیشاندەران بۆماوەیەک ڕێگەی سەرەکی کەرکووک - سلێمانیان داخست، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بەزەبی هێز ڕێگەکەیان پێچۆڵکراو ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکووک - سلێمانی کرایەوە.
- لە پاڵاوگەی نەوتی شیواشۆک چوار تەنکەری نەوت سوتان و سێ کەسیش بریندار بوون و زیانێکی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاند.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,991 جار هاتیە دیتن