$باکووری کوردستان$
- بڕیاردرا، کە #سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی دادگاکەیدا لە لە دادگای سزای ئەسڵیی باکرکۆ ئامادەبێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بومەلەرزەیەک بە گوری4.7 ڕێختەر لە کاتژمێر 7:26 لە ناوچەی کوزرانی سەر بە پارێزگای #کرماشان#ی ڕوویداو و پارێزگاکانی دەوروبەری و بەتایبەت لە شاری #سنە# هەستی پێکرا. بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئێران، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە. هاوکات هەر ئەمڕۆ، سێ بومەلەرزەی دیکە شارەکانی ڕوانسەرو #سەرپێل زەهاو#ی هەژاند.[3]
- لاوێکی کوردی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی پووریا ئەمجەدیان خەڵکی شاری کرماشان، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەئامادەبوونی زیاتر لە 500 هاودیدی کۆنگرەی دامەزراندنی لە شاری #سلێمانی# بەست و #بەرهەم ساڵح# بە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە هەڵبژیردرا.[1]
- لە شارۆچکەی #کۆیە# سەربە پارێزگای هەولێر بە سیمینارێک یادی شەهید #ساکینە جانسز# و هەڤاڵانی کرایەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #سیپان حەمۆ#، فەرماندەی گشتی یەکینەکانیی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)فەرماندەی یەپەگە، ئاشکرای دەکات کە ژمارەی شەڕڤانانیان 50 هەزاری تێپەڕاندووە.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,227 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!