- دەستپێکردنی دادگاییکردنی تاوانباری هۆڵندی فڕانس فان ئانڕاد لە دادگای ڕۆتەردام، نێوبراو لە هەشتاکاندا هەزاران تۆن گازی کیمیاویی بۆ داگیرکەری ئێڕاقی پەیداکردووە، لە دادگاییکردنەکەدا چەند کوردێک وەک گەواە ئامادەبوون، لەوانە کاروانی جیهاز کە پێشمەرگەیەکی کۆنی یەکێتی بووە و یەکێکە لە قوربانییەکانی گازی کیمیاوی.
- یەکێتی ڕایگەیاند کە ئامادەیە عوسمان عومەر عوسمان کە خاوەنی ڕەگەزنامەی دانیمارکییە بە مەلا کرێکار بگۆڕێتەوە، عوسمان بکوژی ژنێکی دانیمارکییە و لە سلێمانی زیندانییە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
- پارێزەری تاوانبار فرانس فان ئانڕات ڕایگەیاند کە نێوبراو نوێنەری حکومەتی هۆڵندی بووە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هۆڵنداوە پارێزگاریی لێدەکرێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,875 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!