- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەفدی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتیی حسێن شەهرستانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆ بووەوە.
- ژمارەیەکی زۆر سەربازی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیانی گوندی ڕۆبۆسکی و لەئەنجامدا (7) کەس دەستبەسەرکران کە خزمی ئەو کەسانەن لەکۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی گیانیان لەدەستداوە.
- دادگای کەلار، بڕیار درا ڕاگرتنی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا 02-02-2014 درێژ بکرێتەوە.
- ئوتومبیلێکی مینرێژکراو لە گەرەکی عەسکەری شاری کەرکووک تەقییەوە و 2 کەس کوژران و چەندینیش برینداربوون.
- سەربازانی تورک ڕێگایان نەدا شاندێکی BDP بچێتە عەفرین.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,427 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!