سالێ 1330/1951 لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەشاری #بۆکان# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەشاری بۆکان تەواو کرد. ساڵی 70 - 1969 بۆ درێژەدان بەخوێندن چووە زانکۆی پزیشکی تەورێز و دواتر بەهۆی چالاکییە سیاسیەکانییەوە بوو بەیەکێک لەرێبەران و خەباتکارانی خوێندکاریی لەزانکۆی تەورێز. جەعفەری شەفیعی بەتایبەتی لەکاتی خوێندکاریی دا لەگەڵ چەپ و مارکسیزم ئاشنا دەبێ و ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی کەلەگەل ڕیکخراوی چەپی کۆمەڵە لەکوردستان پەیوەندی بگرێ. بەهۆی چالاکییەکانییەوە سڵای 1972 لەلایان دەزگای ئەمنیی ساواکەوە دەستبەسەر دەکرێ و بۆ ماوەی 6 مانگ لەژێر شکەنجەدادەبێ. ساڵی 1977 بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکێکی تەشکیلاتی کۆمەڵە دەنێردرێتە باشوری کوردستان لەریزی بزوتنەوەی خەباتکارانەی باشوری کوردستاندا کارا دەبێ. لەکاتی سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی دەژ بەرژێمی پاشایەتیدا دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وەکو ڕێکخەڕ و ڕابەرێکی جەماوەری چالاکان بەشداری کرد. بەهۆی کارامەیی و خەباتکارییەوە هاوینی 1979 وەک ئەندامی نوێنەرانی کورد بۆ وتوێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەڵبژێردرا. دکتۆر جەعفەری شەفیعی ساڵی 1987 بەهۆی ڕووداوی پێکدادانی ماشێن لەباشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد[1].
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,393 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!