ساڵی1964لەگوندی گامێش گۆلی لەناوچەی ئاڵەشینی #بۆکان# لەدایک بووە. ساڵی1984پێوەندی تەشکیلاتی بە کومیتەی شارستانی بۆکان گرتوە و لەساڵی 1994دا بەو هۆیەکەئاوایی سەرچناری چۆمی مەجیدخان نیشتەجێ ببوو پێوەندی لەگەڵ کومیتەشارستانی مەهاباددا دامەزراندەوە. ناوبراو ئەندامێکی هەڵسوورو چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. بەئاکارو ڕەفتارەجوانو جوامێرانەکەی لەنێو دڵی هەموو لاوانو خەڵکی ناوچەی ئاڵەشین و چۆمی مەجیدخاندا جێی خۆی کردبۆوە. ئەوانی لەپیلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار دەکردو خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردو سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆیان شی دەکردەوە. لەماوەی چالاکی و هەڵسوورانیدا بەردەوام لەژێر چاوەدێری و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا بوو. زۆر جاران بانگ کرایە ئیتیلاعات و خرایەژێر جەزرەبە و ئەشکەنجە، بەڵام ئەو بەباوەڕ و ورەی بەرزی هەموو هەوڵەکانی بازجووەکانی نەزۆک هێشتەوە.
لەساڵی 2004دا کاک سەیدەدوابەدوای ئەنجامدانی مەئمووریەتێکی حیزبی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی ڕێژیمەوە ناسراو بەناچار ڕووی کردەرێکخستنی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان. بەڵام بەداخەوە نەخۆشی شێرپەنجە بەربینگی پێ گرت و مۆڵەتی ئەوەی پێ نەدا لەسەنگەری پێشمەرگایەتیدا درێژەبەخەبات و تێکۆشانی سیاسیی خۆی بداو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی خاکەلێوەی2005 لە نەخۆشخانەی شاری #کۆیە# بۆ هەمیشە چاوەکانی وەسەریەک ناو ماڵئاوایی لەباوەشی گەرمی بنەماڵەو هاوسەنگەرانی خواست. کاک سەیدە خۆشنووس و خاوەن گەلێک تایبەتمەندیی هونەری و ئەدەبی بووو بەکۆچی دواییشی خەم و پەژارەیەکی زۆری خستەنێو کۆڕی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی. ڕۆژی 4ی خاکەلێوەتەرمی کاک سەیدە لەنێو ئاپۆرای هاوسەنگەرانیدا لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزب بەخاک سپێردرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,544 جار هاتیە دیتن