ساڵی 1974 لەشاری #مەریوان# لەدایک بووە. ساڵی 1984 دەستی بەچالاکی شانۆیی کردووەو لەم ماوەیەدا لەزۆربەی فیستیڤاڵەکانی شانۆی ئێران بەشداری کردووە، لەوانە: فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر لەتاران، فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، فیستیڤاڵی شانۆی خوێندکارانی ئێران، فیستیڤاڵی هاوینی کیش، فیستیڤاڵی شانۆی پارێزگای کوردستان، فیستیڤاڵی شانۆی ئەندێشە، فیستیڤاڵی شانۆی ناوچەیی ئێران و فیستیڤاڵی شانۆی مانگ.
هەروەها لەماوەی کاری شانۆییدا نووسەر و دەرهێنەری زیاتر لە20 بەرهەمی شانۆیی بووە، لەوانە: پنجرەای بر بادها واتەدەلاقەیەک بەرەو بایەکان، هشتمین سفر سندباد واتەهەشتەمین سەردانی سەنباد، ژاک و ئەرباب، کابوس¬های مرد اهنگر واتەمۆتەکای پیاوی ئاسنگەر، ماەدر تنهایی می¬میرد واتەمانگ لەتەنیاییدا دەمرێت و هەروەها چەندین بەرهەمی شانۆیی دیکە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,508 جار هاتیە دیتن